وه‌زاره‌تی بازرگانی: داهاتی تاك له كوردستان 6860 دۆلاری تێپه‌ڕاندووه
_(13)__2019_10_29_h16m1s4__ER.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری گرنگ دەر‌باره‌ی ئاسایشی خۆراك و داهاتی تاك له كوردستان ده‌خاته ڕوو.
فه‌تحی محەمه‌د به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژێرخانی ئاسایشی ئابووریی كوردستانی داناوه و ئێستاش كار له‌سه‌ر فراوانكردنی ده‌كه‌ین."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ئاماژه‌ی به‌وه دا: "حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت بڕی یه‌ك‌ملیۆن تۆن گه‌نم عه‌مبار بكات. بۆ هه‌رحاڵه‌تێكی له‌ناكاو، کە ئێستا، یان لە داهاتوودا له كوردستان ڕوو بدات، بڕی 500هه‌زار تۆن گه‌نممان عه‌مبار كردووه، كه ئه‌مه له چوارچێوه‌ی پڵانی ستراتیژیی حكوومه‌تدایە."
فه‌تحی محەمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی به پشتبه‌ستن به داتاكانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه بیانییه‌كانی تایبه‌ت به ئابووری، تۆێژینه‌وه‌یه‌كی کردووە، کە به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئاستی داهاتی تاكه‌كه‌س له هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌ك ساڵ بریتی بووه له 6860 دۆلار."
هێدی كاكه‌یی




