٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە عێراق، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و عێراقیش هیچ داواكارییەكی لەو شێوەی لە هەرێم نەكردووە.

 

ئومێد محەمەد ساڵح، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەو دەنگۆیەی لەبارەی راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە عێراق بڵاو كراوەتەوە، تایبەتە بە عێراق و هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە".

 

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن روونیشی كردەوە: "تاوەكو ئێستا حكوومەتی عێراق هیچ داواكارییەكی لەو شێوەیەی لە ئێمە نەكردووە كە هێلەكانی ئینتەرنێت رابگرن، چونكە خۆنیشاندانەكان لە عێراقن و لە هەرێمی كوردستان نین".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار