٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی شەھیدان: كێشەی خەرجكردنی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەھیدان چارە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ساڵانە ھەزاران قوتابیی كوڕ و كچی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لەسەر ئەركی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە قوتابخانە و زانكۆ پەیمانگە ئەھلییەكان درێژە بە خوێندن دەدەن، سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەھیدانیش دەڵێ، كێشەی دواكەوتنی كرێی خوێندنیان چارە دەكرێت.

 

سەوسەن گەردی، سەرۆكی لیژنەی شەھیدان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "حكوومەتی ھەرێم كرێی خوێندنی قوتابیانی كوڕ و كچی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە خۆ گرتووە و ساڵانە ژمارەیەكی بەرچاو لەو قوتابیانە لەسەر ئەركی حكوومەت لە زانكۆ و پەیمانگە و قوتابخانە ئەھلییەكان درێژە بە خوێندن دەدەن".

 

سەرۆكی لیژنەی كارۆباری شەھیدان دەشڵێت: "دوای ھاتنی قەیرانی داراییش، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەردەوام بووە لە خەرجكردنی كرێی خوێندن، بەڵام ساڵانە دوا دەكەوێت و لە كاتی خۆیدا بۆیان خەرج ناكرێت، ئەوەش وای كردووە لە ھەندێ قوتابخانە و زانكۆ كێشە بۆ قوتابیانی كوڕ و كچی شەھید دروست ببێت".

 

گەردی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەكان لە ھەوڵداین بۆ چارەكردنی كێشەی خەرجكردنی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەھیدان و ھەموو لایەكیان بەڵێنی چارەكردنیان پێ داوین، چونكە ئێمە بەوە رازی نابین لە زانكۆیەك یان قوتابخانەیەك ئاستەنگ بۆ كوڕ و كچی شەھید دروست بكرێت و كەسوكاری شەھیدان و زنیدانیان سیاسی دڵنیا دەكەینەوە كێشەكەیان بۆ چارە دەكرێت".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار