پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاسایی، ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەمممە رێكەوتی 2019/10/30، ئەمەش دەقی بانگهێشتەكەیە:
بانگهێشت بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان
بە پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (سَییەم) لە ماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی ـ عێراق، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئەندامە بـەڕێزەكانی پـەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاسایی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنـجەمی پـەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 2019/10/30، تكایە لە كاتی دیاریكراودا ئامادە بن.
لەگەڵ رێزدا..
د. رێواز فایەق حوسێن
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان




