٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

12 بەنداو لە هەرێمی كوردستان تەواو دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێ: "نووسراوێكمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ تەواوكردنی ئەو بەنداوانەی كە تەواو نەكراون و ژمارەیان12 بەنداوە، حكوومەتیش بەڵێنی داوە پارەمان بۆ خەرج بكات و هەر كاتێكیش خەرج كرا، دەست بە تەواوكردنیان دەكرێت".

 

ئەكرەم ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەفتەی ڕابردوو نووسراوێكمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی پارەمان بۆ تەرخان بكرێت بۆ تەواوكردنی ئەو بەنداوانەی كە تەواو نەكراون و ژمارەیان 12 بەنداوە، چونكە پێویستە ئەو بەنداوانە تەواو بكرێن و پێویستمان پێیان هەیە".

 

ئەحمەد باسی لەوەش كرد: "ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی داوە پارەمان بۆ خەرج بكات و هەر كاتێك پارەكە تەرخان كرا، دەست بە تەواوكردنی بەنداوەكان دەكەین، چونكە بەشێكیان دروست كراون و پێویستە تەواو بكرێن، بەڵام بە هۆی قەیرانی داراییەوە راگیرابوون".

 

گوتیشی، بەنداوەكان بچووكن و لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستانن و تەنها لە یەك شار نین.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار