٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خۆشناو: بۆ پرسی پرۆژه‌ی چاكسازی لێکتێگه‌یشتنی باش هه‌یه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، له‌ نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌ماندا لێکتێگه‌یشتنی باش بۆ پرسی پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌یه‌.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بە ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لێژنەی هەماهەنگیی پەرلەمان و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت بەردەوامن لە کارکردن بۆ دۆزینەوەی تێگەیشتنێکی هاوبەش دەربارەی پرۆژەیاسای چاکسازی."

ئومێد خۆشناو ڕایشیگەیاند: "فراکسیۆنی پارتی وەک یەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ سەرجەم چاکسازییەکان دەکات و بە تەنیا مامەڵە لەگەڵ هیچ پرۆژەیەکی چاکسازی ناکرێت."

ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدایه‌ پرۆژەیاسای چاکسازی لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئامادە کراوە و بڕیارە بۆ پەسەندکردن بنێردرێتە پەرلەمان.

 

كارزان هه‌ورامى

هەواڵی پەیوەندیدار