یادداشتێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی 972 به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی ئاراسته‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كرێت

هەڵەبجە-KDP.info- كۆمه‌ڵه‌ی قو‌ربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و نوێنه‌ری قوربانیان و بریندارانی دۆڵی جافایه‌تی و بالیسان و شێخ وه‌سان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری په‌رله‌مانی كوردستاندا یادداشتێكیان ئاراسته‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كرد، بۆ به‌په‌له چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی چه‌كی كیمیایی.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قو‌ربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، تایبه‌ت بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی قو‌ربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و نوێنه‌ری بریندارانی دۆڵی جافایه‌تی و بالیسان و شێخ وه‌سان، كۆ بووینه‌وه و یادداشتێكمان ئاراسته‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان كرد".
لوقمان عه‌بدولقادر گوتیشی: "له یادداشته‌كه‌ماندا بۆ حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، داوای زووبه‌ده‌مه‌وه‌هاتنی داواكاریی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ین، کە بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ دابین بكرێت و بۆ چارەسەرکردن بیاننێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات."
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاییی له هه‌ڵه‌بجه كردووه‌ته‌وه، عه‌بدولقادر ده‌ڵێ: "ڕاسته نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌و نه‌خۆشخانه‌یەدا ناتوانرێت چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی بكرێت، به هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه پزیشكی پسپۆڕی نییه و جیهازی پێویستی چاره‌سه‌ریشی تێدا نییه".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قو‌ربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گوتی: "972 به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی له كوردستان هه‌یه، 35 به‌ركه‌وتوو له وڵاتی ئێران چاویان بۆ چاندراوە، ئێستا پێویستیان به چاره‌سه‌ری به‌په‌له هه‌یه، ئه‌گەر‌نا چاوه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن".
لوقمان عه‌بدولقادر گوتیشی: "داوا ده‌كه‌ین حكوومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یەکی تایبه‌ت بخاته به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه پشكنین بۆ برینداران بكرێت و بیاننێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌رکردن."
عه‌زیز هه‌ورامی




