"کەرکووک..شانه نوستووه‌كانی داعش وەخۆ كه‌وتوونه‌ته‌وە"
_(12)__2019_10_26_h15m5s13__ER.jpg)
كه‌ركووك -KDP.info- فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لە كه‌ركووك _ پردێ گوتی، شانه نوستووه‌كانی کەرکووک وەخۆ كه‌وتوونه‌ته‌وه و ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه و مه‌ترسی هه‌یه شانه نوستووه‌كان و ئه‌وانه‌ی شاخ و ئه‌وانه‌ی ڕایان كردووه یه‌ك بگرن، ئه‌وكات ده‌بنه مه‌ترسیی گه‌وره بۆ سه‌ر کەرکووک، بۆیه خه‌ڵك هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كەن و هیزی پێشمەرگەش به شێوه‌ی كاتی ناگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی فه‌رمی و بۆ مانه‌وه نه‌بێت.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لە کەرکووک _ پردێ، نووری حه‌مه عه‌لی، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "خه‌ڵكی کەرکووک له ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش هه‌ست به ترسێكی گه‌وره ده‌كەن و هیچ متمانه‌یان به هێزه عێراقییه‌كان نییه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا زانیاریمان نییه، کە خه‌ڵك له شاری کەرکووکه‌وه ڕا بكات."
نووری حه‌مه عه‌لی گوتیشی: "هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان."
حه‌مه عه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد: "دوای شەڕی سووریا و ڕاكردنی چه‌كدارانی داعش له سووریا، شانه نوستووه‌كانی داعش له سنووری کەرکووک وەخۆ كه‌وتوونه‌ته‌وه و جموجۆڵیان زۆر زیادی كردووه و بوونه‌ته مه‌ترسیی جددی و گه‌وره بۆ سه‌ر ناوچه‌ی کەرکووک، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ڕایان كردووه و ئه‌وانه‌ی شانه‌ی نوستوون و ئه‌وانه‌ی له شاخه‌كانن، یەک بگرن، بێگومان مەترسیی زۆرە."
گوتیشی: "ئێمه له ئاماده‌باشیی ته‌واوداین و هه‌ركاتێك هه‌رێم و به‌غدا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، ئاماده‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ کەرکووک، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی، نه‌ك كاتی و بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆن و دواتر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شوێنی خۆمان، بۆیه ئه‌گه‌ر چۆین بۆ کەرکووک، ناگه‌ڕێینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و به‌غداش نییە."
بڵند ئیبراهیم




