له یادی 26 ساله‌ی کۆچی دوایی کاک ئیدریسی جوانه‌مه‌رگدا

هێمن هه‌ورامى
ئه‌مرۆ 26 سال به سه‌ر مه‌رگی ناواده‌ی کاک ئیدریس بارزانی جوانه‌مه‌رگدا تیپه‌ر ده‌بیت. شوین و پێگه‌ی کاک ئیدریس له ناو پارتی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان ، کاریگه‌ری ره‌وتی سه‌رکردایه‌تی کاک ئیدریس له هه‌موو رووه سیاسی و سه‌ربازی و دیپلۆماسییه‌کانه‌وه ، هه‌رگیز پر ناکریته‌وه . وه‌ک شه‌هید فره‌نسۆ حه‌ریری ده‌یگوت ، کاک ئیدریس به ته‌نها حیزبێک بوو، واته رۆڵی کاک ئیدریس له ناو پارتی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ، هینده کاریگه‌ر بوو ، که ئه‌گه‌ر مه‌رگی ناواده ده‌رفه‌تی بدایه ، ئیستا پارتی له رووی نفوزی سیاسی و دیپلۆماسی و جه‌ماوه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی له کوێیه ، به بوونی کاک ئیدریس ، رێک پارتی دوو هینده‌ی ئیستای ده‌بوو. سه‌رکرده‌کان دروست ناکرین ، له دایک ده‌بن . کاک ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ ، جگه له‌وه‌ی که کوری بارزانی نه‌مر بوو ، به‌لام بۆ خۆی هه‌لگری هه‌موو ئه‌و ئاکار و خه‌سله‌تانه بوو ، که سه‌رکرده‌ی له که‌سانی دیکه‌ی پێ جیا ده‌کرێته‌وه. که‌من ئه‌و سه‌رکردانه‌ی وه‌ک کاک ئیدریس ، توانیبیتیان خه‌سله‌تی کاری دیپلۆماسی ، سیاسی ، جه‌ماوه‌ری ، سه‌ربازی له یه‌ک کاتتدا له خۆیاندا کۆبکه‌نه‌وه. له زۆریک له‌وانه‌م بیستووه که له‌گه‌ل کاک ئیدریس کاریان کردووه ، یان بینیویانه ، هه‌موویان له سه‌ر ئه‌وه کۆکن که کاک ئیدریس ، کێوێک بووه له وره ، له نه‌به‌زین ، سه‌رجاوه‌ی ئومید بۆ ئاینده‌ی گه‌ش ، ئه‌ندازیاری ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی. هه‌موو سالی له یادی کاک ئیدریس دا ئه‌و پرسیاره هه‌میشه له خۆم ده‌که‌مه‌وه ، که ئه‌گه‌ر ئیستا کاک ئیدرسی له ژیاندا بووایه ، کورد و پارتی له چ لوتکه‌یه‌کی دیکه‌ی گه‌وره‌دا ده‌بوو




