كاروانی: ده‌بێ له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا دیدێكی هاوبه‌شمان هه‌بێت

سلێمانی-KDP.info - چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێ، گفتوگۆی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق گرنگه و پێویسته ته‌واوی كێشه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بخرێنه به‌رده‌م لایه‌نی عێراقی. حیزبه‌كان و نوێنه‌رانی كوردیش له عێراق پاڵپشتیی گفتوگۆكه بكه‌ن، بۆ ئەوەی زۆرترین ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست بهێندرێت.
ئه‌بووبه‌كر كاروانی، چاودێری سیاسی، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ده‌بێ له هه‌موو ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی دێنه‌پێشه‌وه ئیداره‌ی ململانێ و گفتوگۆكان بكه‌ین، پێویسته له گفتوگۆی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراقدا باس له هه‌موو كێشه‌كان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له قازانجی چاره‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كان بدۆزینه‌وه."
ئه‌بووبه‌كر كاروانی گوتیشی: "ناکرێ ئاینده‌ی ڕوون، یان ناڕوونی گفتوگۆكان له سه‌ره‌تای گفتوگۆكانەوە لێك بدرێته‌وه، له كاری سیاسی‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ چیت پێ ده‌كرێت، بیكه‌ی، وه‌ڕه‌قه‌كانی ده‌ست و ئامانجه‌كانت لا ڕوون بێت و بژارده‌ی ڕێگرییه‌كانی به‌رامبه‌ریشت لا ڕوون بێت. ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ی بۆ پێكانی ئامانجه‌كان، هه‌رێم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌كات، پێوه‌ندیی به ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌بێ به جۆرێك له جۆره‌كان بگه‌ینه ڕێكکه‌وتن".
كاروانی ده‌ڵێ: "گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و كوردستان پێوه‌ندیی به بودجه‌ی ساڵی 2020 و پرسی نه‌وت و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌بێ هه‌وڵی ڕێكکه‌وتن بدرێت له قازانجی هاوڵاتییانی كوردستان".
به بڕوای ئه‌و چاودێرە سیاسییه، له گفتوگۆی هه‌رێم و به‌غدادا له‌سه‌ر نه‌وت، ناكرێت ته‌واوی وه‌ره‌قه‌ی نه‌وت و وزه ته‌سلیم به به‌غدا بكرێت، ئه‌و به‌شه نه‌وته ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت كه له یاسای بودجه‌دا دیاری ده‌كرێت.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی ده‌ڵێ: "پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له گفتوگۆدان، بۆ پاڵپشتیی حكوومه‌ت، هێزه سیاسییه‌کانی كورد له به‌ره‌یه‌ک ڕۆڵ بگێڕن، به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی، پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت له‌م قۆناخەدا".
ناوبراو پێیشی وایه: "بۆ زیاتر به‌هێزكردنی وه‌ره‌قه‌ی كوردی له گفتوگۆكانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كوردیش هه‌بێت، بوونی خۆت له به‌غدا به‌كار بێنی له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وانیش هاوشانی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی خۆمان".
ناوبراو گوتیشی: "له لایه‌كی تره‌وه هه‌نگاوه‌كانی چوونه‌پێشه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر بێت و به‌غدا پابه‌ندی ڕێكکه‌وتن و پێدانی مافه‌كانی كورد نه‌بێت، ده‌تواندرێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دژ به به‌غدا به‌كاری بهێنینه‌وه، به‌تایبه‌ت ئێستا گرووپ هه‌یه دژی ڕێكکه‌وتنن و دژی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش كار بۆ لابردنی ده‌كه‌ن".
عه‌زیز هه‌ورامی




