ڕووناکیی کۆتایی تونێلەکە

هاودەنگ فاروق
لە بەر ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن قه‌زیه‌ی كورد و پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانیی تەواو کوردستانییە، هەمیشە لە تەنگژەو لە ئانی شکاندنی بەستەڵەکە سیاسییەکان کلیلی چارەسەری پێیە و، گەمەیه‌کی سیاسی دیپلۆماسیی جوان دەکات، لەم وەرزی گفتوگۆ و دانوستانی ( پارتی – حزبەکان) بە لە بەرچاوگرتنی هاوکێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، ڕاگرتنی بەڵانس لە زۆنی ( یەکێتی – گۆڕان) ژیرانە هەنگاوی ناو زۆر پێویست بوو ئەو سەبرەی ئەیوبی هەبێ، بۆیە لە ڕوانگای پارتییەوە ڕێککەوتنی ( پارتی – گۆڕان ) (پارتی – یەکێتی) یەکتر تەواو دەکەن و گرینگە ببنە بنەمایەک بۆ چوارساڵی ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی سەرتاسەری کوردستان.
سەرکردایەتیی پارتی، سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی و سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، بە یەک پەیام و یەک دید و یەک ڕیز، لە سەر یەک خەتی نەرم و بەرنامەیەکی سیاسی واقیعی، بە هەستی مەسئولیەتی مێژوویی و خەمی نیشتمانی، توانیان ئیدارەیەکی تەندروستانەی ناکۆکییە سیاسییەکان بکەن، هەروەک کۆدی حزبەکان بە ئاسایی و سروشتی بکەنەوە و زۆرینەیان لە دەوری پرۆسەی سیاسی و حكوومەتێکی بەهێزو سەرتاسەری کۆ بکەنەوە.
نێچیرڤان بارزانی بەوە ناسراوە کە زۆر پشودرێژو نەرمە لە دانوستان و هونەری قەناعەتپێکردنی لایەنی بەرامبەری ناوازەو داهێنەرانەیە، ڕێگای چارەسەری لا گرینگترە، نەک بنبەستکردنی ناکۆکیی و گرفتەکان، هەموو ئەو هەوڵانەی نێچیرڤانش ئەنجامەکەی لای سەرۆک بارزانی کۆتایی هات و بەرهەمەکەی بینرا.
پارتی حزبێکی سیاسیی سادەو متەوازعە، زادەی کۆمەڵگەی ڕەسەنی کوردستانە، هەمیشە حزوورێکی مێژوویی و سەرەکی لە ناو بزاڤی سیاسی کوردستاندا بووە، لە گەڵ چەمک و گۆڕانکارییەکان تەعامولێکی ژیرانە دەکات، ئامانجی ڕوون و ئاشکرای هەیە، هەرحزبێکیش ئامانجی ڕۆشن وخاوەنی خەسلەتی تایبەت بەخۆی بوو،بەرچاوی ڕوون بوو، دەستی لە ناو ئیشدا بوو، خەڵکیشی لە گەڵدا دەبێت و متمانەی پێ دەکات و چارەنوسی خۆی پێیەوە گرێدەدات، لەدەوری كۆدەبێتەوە.
ئەمجارە پارتی دەرفەتی زێڕین و متمانەی زۆرینەی خەڵک و هاوکاری حزبەکانی لە گەڵدایە، دەتوانێ گۆڕانكاریی گەورەو ڕیشەیی بکات، چاکسازیی بنەمایی و جیددی بکات، دیوەزمەی دوو ئیدارەیی تا ئاستی نەهێشتنی، کاڵ بکاتەوە، ئاستی متمانەی سیاسیی نێوان خۆی و حزبەکان بەرز بکاتەوە و متمانەی خۆیشی لە ناو جەماوەرە بە ئەمەک و وەفادارەکەی زیاتر بکات. له‌قۆناغی داهاتووشدا، پێویسته ئه‌قڵه‌گه‌وره‌كانی ناو پارتی و حزبەکان ئەزموونی ڕابردوو بکەنە هەوێنی کاریی پێکەوەیی و حوکمێکی ڕەشید پێشکەشی خەڵک بکەن ، ئه‌و عەقڵە گەورانەی توانیویانه ئه‌و مێژووه بۆ پارتی دروستبكه‌ن، وه‌ك یه‌ك تیم كۆببنه‌وه‌و، به‌به‌رنامه‌یه‌كی ورد، ته‌واوی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بكه‌نه ئه‌رشیف، دواتر بیكه‌نه ڕه‌گه‌زی پێكهێنه‌ری به‌رنامه‌یه‌كی نوێی گه‌شه‌پێدانی ئه‌زموونی حوكمی كوردی، به‌جۆرێك هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو كه‌لێنه‌كانی كۆمه‌ڵگه و حوكمڕانێتیی كوردی بسڕدرێته‌وه و، له سه‌رده‌می كابینه‌ی نوێ‌دا، كۆمه‌ڵگه و حوكم پێ بنێته نێو چوارچێوه‌یه‌كی تازه‌وه ، ماسته‌رپلانێكی گشتگیر بۆ وەرزی گه‌شه‌یه‌كی دیکەی سه‌رتاسه‌ری دابڕێژرێت، به‌جۆرێك ئه‌م ده‌هه‌یه ببێته ده‌هه‌ی تێپه‌ڕاندنی كه‌لێنه بونیه‌ویه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.




