٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

لەسەروبەندی پێكهاتنی كابینەی نوێدا

سەرچاوە: KDP.info
 
بەهزاد حەوێزی
 
ئەوەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی روودەدات لەسەروبەندی پێكهاتنی كابینەی نۆیەم لە گفتوگۆ و دانوستانی نێوان هێز و پارت و لایەنە سیاسیەكان هەم ماف و هەمیش ئەركە بۆ ئەوەی هەرچی زووە بكەونە خۆ و قۆناغێكی تازەی بەڕێوەبردن پیادەبكەن.
 
هەڵبەتە پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك براوەی یەكەمی لیست و لایەنە سیاسیەكان ئەو ئەركەی لەئەستۆیە بۆ بەجێگەیاندن و تەواوكردنی ئەو پرۆسەیە، بێگومان بە هەماهەنگی سەرجەم حزب و لایەنەكانی دیكەی سیاسی جا چ بەشدار یا نابەشدار لە حكوومەت.
 
پرۆسەی هەڵبژاردن و هاوپەیمانێتی و حكومڕانیی بەیەكەوە گرێدراون و هەر قۆناغە و خولێكیش رەهەند و پێوەری خۆی گەرەكە واتە گۆڕینی هاوكێشەكە لەڕووی هاوپەیمانێتیەوە كارێكی زۆر ئاساییە لە ژیانی سیاسی حزبیدا، چونكە پێداویستی و دەرهاویشتەی خۆی هەیە و ئەو پرۆسەیەی پێی دەڵێین دیموكراسی-هەڵبژاردن سەنگی مەحەكن بۆ ئایندەسازیی هەر حزب و لایەنێك تا ڕۆڵی خۆی ببینێ و بزانێ ئیدی لەو قۆناغەدا لە چ چوارگۆشە و كام خانە یا چینی هەرەمەكەدایە.
 
پارتی بە پێگەوسەنگ و ڕۆڵی خۆی بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە بەردەوامە لەو جموجووڵە و بەرنامەیەی بۆ بەئەنجام گەیاندنی پرۆسەكە و بەشداریكردنی كارای لایەنە سیاسیەكان لە حكوومەتدا، بەڵام دانوستانیش بنەما و پێوەر و زەوینەسازیی خۆی هەیە، واتە لێكتێگەیشتن و هاوسەنگیی لە نێوان ماف و ئیستحقاقاتی هەڵبژاردن و دەنگدان.
 
بەرژەوەندی گشتی و ئەو هەلومەرجە هەستیارەی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان، یەكڕیزیی گەرەكە، دەكرێ لەو رووەوە كارنامەیەكی هاوبەشی هەمەگشتگیر فۆرمەڵەبكرێ بۆ چارەسەركردنی كێشە هەنووكەییەكان و داڕشتنی بەرنامە و پلانی داهاتوو بۆ دەسكەوتی زیاتر و زیاتر.

هەواڵی پەیوەندیدار