٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

کاروانی کوردایەتی

سەرچاوە: KDP.info
 
عارف روشدی
 
ڕێککەوتنی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گوڕان هەنگاوێکی گەورەو پێویستی کاروانی کوردایەتی بوو، جێگای رێز و پشتیوانی سەرجەم ئازادیخوازانی خەڵکی کوردستانە، دەستپێکردنی کوبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەرکێکی پێویست و یاسایی بوو، وەڵامدانەوەی ماف و خواستی گەلەکەمانە، ئەرکی نیشتیمانی و نەتەوایەتیمان وا دەخوازێ هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان هاوهەڵوێست بن و لە ئاستی بەرپرسیاریەتی قوناغەکەدا بن و دوور لە خواستی بەرتەسکی حزبی بڕیار بدەن و، پێکەوە لە بەر رۆشنایی پابەندبوونە نێشتیمانییەکانیاندا کار بۆ وەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بکەن، دەبێ لەمەودوا حکوومەت و پەرلەمان ئەرکدار بکرێن و لایەنە سیاسییەکان رۆڵی پشتیوانی و هاوکاری بنوێنن و گۆڕەپانی کار لە بەردەم دامودەزگاکانی هەرێم دا واڵا بکرێن بەمەش سیمای حکومرانییەکەمان روشن و تواناکانی بە پێی تایبەتمەندی و پسپۆرییەکان چالاک دەبن، بۆیە، نەک زیانگەیاندن بە قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان تاوانە بەڵکوو تاوانی تاوانە، نابێ بە هیچ شێوەیەک هیچ کەس و لایەنێک بیر لەو کەتنە نیشتیمانییە بکات، چونکە خواست و خولیای گڵاوی داگیرکەر و ناحەزانی گەل و نیشتیمانەکەمانە. 
 
سڵاو لە گەل و وڵات، رێز و پێزانین بۆ گیانی پاکی شەهیدان و هێزە نەبەزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار