٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئایندەی پەیوەندییەکانی کوردستان و دنیای دەرەوە، ئاسۆیەکی گەش

سەرچاوە: KDP.info
 
شێرکۆ هەورامی 
 
کورد وەک گەلێکی بن دەست و بێ دەوڵەت هەمیشە هەوڵی کپ کرد و بێ دەنگ کردنی دراوە تا رادەی بڕینی پەیوەندی ئەم گەلە، له‌گەڵ دنیای دەرەوە، تەنانەت تا ئەو ئاستەی نەک بوار بەوە نەدراوە، پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ دنیای دەرەوەدا بنیاد بنێت، بەڵکو رێگە نەدراوە دەنگی مەزڵومیەتی خۆشی بە جیهان بگەیەنێت وەک کارەساتەکانی ئەنفال و راگواستن و کیماباران و دەیان کارەساتی دیکەی جینۆساید. 
 
شۆڕشە یەک لە دوایەکەکانی کورد وێڕای خەباتی ناوخۆی و هۆشیارکردنەوەی گەل لە رەوایەتی دان بە مافەکانی و بەرەنگاربوونەوەی دژ بە داگیرکاریەکانی سەر خاک و نەتەوەکەی، بەردەوام لە دەرچەیەک گەڕاوە بۆ گەیاندنی دەنگی خۆی بە دەرەوە و دروستکردنی کەناڵی پەیوەندی و دیپلۆماسی. لەسەردەمی مستەفا بارزانی نەمردا ئەو پەیوەندییە تا ئاستی گەیشتن بە وڵاتانی زلهیز و نامە گۆڕینەو و سەردانی رۆژنامەنووسان بۆ ناوچەکانی شۆڕش بوونی هەبووە، بە شێوەیەک خودی کەسایەتی مەلا مستەفای بارزانی وەک پێناسەیەک بۆ گەلی کورد و شۆڕشەکەی لە دنیای دەرەوەدا ناسێنراوە و بە ناوهێنانی بارزانی نەمر هەمووان لەوە تێگەیشتوون گەلێک بە ناوی کورد و خاکێکی بە ناوی کوردستان بوونیان هەیە و لە بەردەوامی خەباتدان بۆ گەیشتنە مافە رەواکانی خۆیان. 
 
پاش رووداوەکانی کۆتای هەشتاکانی سەدەی رابردوو و لە ئەنفال و کیمیاباران و دواجار راپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ١٩٩١ کورد توانی قۆناغێکی دیکە بەرەوپشێەوە بڕواتان و پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ دنیای دەرەوەدا زیاتر پەرە پێ بدات، بە تایبەتی لەسەر دەستی سەرۆک مەسعوود بارزانی، هەر زوو توانرا وڵاتانی ئەوروپا لە مەترسی رژێمی لە ناوچووی بەعس ئاگادار بکەنەوە و لە میانەی سەردانێکی سەرکەوتوویدا بۆ ئەوروپا و ئەمریکا سەرۆک بارزانی ئاستی پەیوەندیەکانی گەیاندە ئاستێک کە هێڵی دژە فڕین بۆ باشووری کوردستان دەستەبەر بکرێت و بە دەیان رێکخراوی نێودەوڵەتیش بۆ هاوکاری کوردستان بێنە ناوچەکە، ئەم هەوڵانە تا ساتی پێشوازی سەرۆک بارزانی لە ئەرمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و کەنه‌دا و ناوچەکەش وەک سەرۆکی وڵاتێک بەرزبوویەوە، چ لەسەردەمانی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم و چ پاش ئەو پۆستەش سەرۆک توانی بناغەی پتەوی پەیوەندی دیپلۆماسی کوردستان و دەرەوە بە بەرزترین شێوە پەرە پێ بدات. شەڕی داعش و مەترسیەکانی سەر هەرێم وێڕای قارەمانیتی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و ناخۆ، پەیوەندەییە ئاست بەرزەکانی سەرۆک بارزانی توانی جیهان بێنێتە سەر خەت و لە ژێر فەرماندەی پێشمەرگەی سەرۆک بارزانی شکست بە ئەفسانەی داعش بهێنرێت. 
 
پاش ریفراندۆمە شکۆمەندەکەی ٢٥ ئەیلول ی ٢٠١٧ هەرێم و ئەو گەلە کۆمەکی و ئابڵوقەی ناوەند و هەرێمایەتی بۆ سەر هەرێم، رێزدار نێچیرفان بارزانی توانی سەرجەم گرێ کوێرەکان بکاتەوە و دەرچەی رزگار بوون و بنیادنانەوەی پەیوەندییەکان سەرلەنوێ بۆ ئاستی پێشوازیکردن لە سەرۆک و وەزیران و بەرپرسانی ئەمریکی و ئەوروپی و ناوچەیی بۆ هەرێم فەراهەم بکاتەوە، جارێکی تر کوردستان توانی بگاتەوە بە قۆناغی زێڕینی پەیوەندیە باشەکانی لەسەر ئاستی جیهان. 
 
دواهەمین قۆناغ، کە سەرەتایەکی روون و گەشە لە دیپلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دنیای دەرەوە لە داوەتە فەرمیەکەی رێزدار مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش و کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جارێکی تر ئەو راستیەی سەلماندەوە کە پارتێکی بەهێز واتای کوردستانێکی بەهێزە و کەسایەتی کاک مەسروور وەک سەنگ و قورسایی لە پەیوەندییە دیپلوماسیەکان و ئەو دیدارە چڕ و پڕانەی لە ماوەی بەرێوەچوونی کۆنگرەی میونخ لە ئەڵمانیادا، کە تەنیا لە ماوەی دوو رۆژدا (١٧) دیدار و کۆبوونەوە و هاودیتن لەگەڵ سەرۆک و وەزیرانی درەوە و بەرگری و ئاسایشیەکانی وڵاتان و نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوەکاندا یەنجامدارە، ئەو نۆرە گرتنەی بەرپرسانی جیهان بۆ دیدار و راگۆڕینەوە و زانینی بۆچونەکانی شاندی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی ئەو ڕاستیە دەخەنە روو كه‌ کورد لە ناوچەکەدا گەمە پێکراو نییە چیتر، بەڵکو گەمەکەرێکی سەرەکی و خاوەن رۆڵی گرینگە لە قۆناغی گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوە زۆر و زەوەندەکانی ناوچەکە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار