٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی بیلال عەزیز شێخۆ

سەرچاوە: KDP.info

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

خانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (بیلال عەزیز شێخۆ)

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و ئەندامی مەكتەبی دیراسات و توێژینەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڤاڵ (بیلال عەزیز شێخۆ)مان پێگەیشت.

هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (بیلال عەزیز شێخۆ) پێشمەرگەیەكی بەوەفا و دڵسۆزێكی راستگۆی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی بوو، لەم پێناوەدا وێڕای سەختییەكانی ژیانی پێشمەرگایەتی، ماوەی چەند ساڵێك وەك هەموو ئەو كوردپەروەرانەی بوونە قوربانی سیاسەتی شۆڤێنیی حكوومەتی بەعس دوور دەخرێتەوە بۆ خوارووی عێراق.

بەم بۆنە خەمناكەوە، هاوبەشی خەممان بۆ خانەوادە تێكۆشەرەكەی رادەگەیەنین و سەرخۆشیمان ئاڕاستەی خزم و دۆست و هەڤاڵانی لە مەكتەبی دیراسات و توێژینەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین.

لە خودای مەزن داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون.

بارەگای بارزانی
12ـی2ـی2019

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار