٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كابینەی‮ ‬دوای‮ ‬١٦ی‮ ‬ئۆكتۆبەر

سەرچاوە: KDP.info

دڵشاد مستەفا وەسانی

راڤەی‮ ‬جۆراوجۆر بۆ دواكەوتنی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكرێت،‮ ‬راستە كابینەكە دواكەوتووە و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیش بەو پێیەی‮ ‬زۆرترین كورسیی‮ ‬بەدەستهێناوە و حكوومەت پێكدەهێنێ،‮ ‬لە دواخستنی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم نیگەرانە،‮ ‬لەو راڤەكردنانەش راڤەی‮ ‬میدیا و هەندێ بەرپرسی‮ ‬یەكێتییە‮.‬

شاندی‮ ‬یەكێتی‮ ‬كۆبوونەوە بۆ پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت لەگەڵ شاندی‮ ‬پارتی‮ ‬دەكات،‮ ‬بەڵام لە میدیاكەیاندا سیاسەتێكی‮ ‬دی‮ ‬پەیڕەو دەكرێت،‮ ‬كە بریتییە لە ترساندنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە سەرهەڵدانەوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆ و دروستبوونەوەی‮ ‬دوو ئیدارەیی،‮ ‬ئەمەش دەكەنە گوشار بۆ سەر پارتی،‮ ‬لێدوانی‮ ‬هەڕەشە ئامێز هەر میدیایی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو لەسەر زاری‮ ‬ئەندامی‮ ‬سەركردایەتییەوە دەگوترێ،‮ ‬دەرگا بۆ ئەگەری‮ ‬خراپتر دەكاتەوە،‮ ‬بەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬كاری‮ ‬میدیایی‮ ‬كە بۆ ئەم بارودۆخە ئاراستە كراوە،‮ ‬كار لەسەر ئیستفزازی‮ ‬پارتی‮ ‬دەكات،‮ ‬بەرپرسێكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە گرووپی‮ ‬١٦ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬وەك ئاماژەیەك بۆ پارتی‮ ‬گوتی‮ ‬نابێ تەنیا بۆ نەوت لە كەركووك بین و كە نەوت نەما وازی‮ ‬لێبێنین‮. ‬ئەمەش ناهەقیە بەرامبەر خەڵك و پارتیش دەكرێ،‮ ‬چونكە رۆیشتنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركووك بە بۆڕیی‮ ‬هەرێم كە كەركووك پترۆدۆلاری‮ ‬لێ دەست دەكەوت،‮ ‬زۆر جیاوازە لەوەی‮ ‬دوای‮ ‬١٦ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بەتانكەر دەبرێت و لە چەند شوێن بۆڕی‮ ‬كونكراوە بۆ ئەو مەبەستە‮.‬

لەكاتێكدا‮ ‬یەكێتی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت لەگەڵ پارتی‮ ‬دەكات،‮ ‬باس لە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬دەكات،‮ ‬كەچی‮ ‬میدیاكەی‮ ‬بۆ ئیستیفزاز دەڵێ كابینەی‮ ‬دوای‮ ‬ریفڕاندۆمە شكستخواردووەكە،‮ ‬كابینەی‮ ‬دوای‮ ‬داخستنی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬كابینەی‮ ‬دوای‮ ‬دەركردنی‮ ‬ژمارەیەك وەزیر،‮ ‬یان وتار و راپۆرت دەربارەی‮ ‬باڵەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و ناكۆكی‮ ‬لەسەر تێڕوانین بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬و حكوومەت دەكات،‮ ‬بەڵام بەهیچ شێوەیەك باسی‮ ‬خیانەتی‮ ‬گەورەی‮ ‬١٦ی‮ ‬ئۆكتۆبەر ناكات،‮ ‬ئەوەی‮ ‬میدیای‮ ‬رەسمی‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەیكات بانێك و دوو هەوایە،‮ ‬بەجۆرێك هەندێ جار كە وتار و هەندێ لێدوان دەخوێنیەوە،‮ ‬دەڵێی‮ ‬تۆبڵێی‮ ‬كامەیان بوێت پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت‮ ‬یان هەر هەرای‮ ‬میدیا،‮ ‬یا ئەوەتا ئەو سیاسەتەی‮ ‬راگەیاندن بۆ گوشارخستنە سەر پارتی‮ ‬بەكاردەهێنن؟ هەر كامەیان بێت لەگەڵ گیانی‮ ‬ئەو‮ ‬یەكڕیزیە تێكناكاتەوە كە پێویستە هەبێت،‮ ‬باشە ئەگەر بڕیاربێت پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬رێككەوتنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆ ئەم قۆناغە دابڕێژنەوە،‮ ‬ئەو ئاراستە میدیایە لە پەنای‮ ‬چی؟

ئەو خەتە میدیایە بە‮ ‬نەفەسی‮ ‬١٦ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و رۆژانی‮ ‬دوایی‮ ‬كار دەكات،‮ ‬راستییەكەی‮ ‬هەر ئەو نەفەسەشە كۆسپ بۆ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم دروست دەكات،‮ ‬كەچی‮ ‬هێشتا هێرش دەكەنە سەر ریفڕاندۆم،‮ ‬كەچی‮ ‬ریفراندۆم خەڵكی‮ ‬بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬هێشتبۆوە،‮ ‬بەڵام خیانەتی‮ ‬١٦ی‮ ‬ئۆكتۆبەر برینێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬خستەوە جەستەی‮ ‬كوردستان و جارێكی‮ ‬دی‮ ‬بووەوە دوو كەرت،‮ ‬بۆیە كوردستان پێویستی‮ ‬بەوەیە نەفەسی‮ ‬دوای‮ ‬١٦ی‮ ‬ئۆكتۆبەر نەمێنێ،‮ ‬ئەمەش‮ ‬یەكەم جار دەبێ‮ ‬یەكێتی‮ ‬بیكات دواتر پارتی،‮ ‬گوشارەكانیش بۆ ئەوەن هیچ ئیعتیبارێك بۆ هەڵبژاردن و ژمارەی‮ ‬كورسی‮ ‬نەمێنێ،‮ ‬بارودۆخەكە پێویستی‮ ‬بەوەیە نەشئە و كاریگەرییەكانی‮ ‬١٦ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بەلاوە بنرێ و نەفەسێـــكی‮ ‬دی‮ ‬بۆ ئەم قۆناغە هەبێت‮.‬

هەواڵی پەیوەندیدار