خه‌ڵكی سیڤڵی دێره‌لووك چی بكه‌ن..؟

د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
ئامێدی‌و گه‌لی ڕه‌شاڤا ،داخستنی ده‌روازه‌ی فه‌رمی سنووری سه‌ریزێریێ وكاره‌ساتی شه‌وی 23-1-2019 شه‌هید بوونی شه‌ش هاووڵاتی سڤیلی سنووری شاره‌دێی دێره‌لووك و خۆپێشاندانی خه‌ڵكی شیلادزێ رۆژه‌ڤی گه‌رمن.
وه‌ك كاره‌سات و قوربانی مرۆیی،تۆپبارانی سوپای توركیا بۆ ناوچه‌كه نیگه‌رانی و ماڵوێرانی بۆ خه‌ڵكی دروستكردووه و داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری سه‌ریزێریێش به‌ر له بۆردوومانه‌كه به‌رهه‌ربروبیانۆیه‌ك بێت ئاسته‌نگێكی دیكه‌ی هێناوه‌ته پێش.
ئه‌وده‌روازه‌یه، ده‌روازه‌ی سه‌ریرێزێ فه‌رمییه‌و له نێوان هه‌رێمی كوردستان و باكوری كوردستان و توركیادایه و رۆژانه به سه‌دان هاووڵاتی له هه‌ردوولاوه هاتووچۆ و ئاڵووگۆڕی بازرگانی تێداده‌كه‌ن و له‌و پێناوه‌دا ئه‌وانن زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی وه‌ك ئه‌و قوربانیی و ماڵوێرانبوونه‌ی خه‌ڵكی سڤیلی دێره‌لووك و ناوچه‌ی ئامێدی داویانه.
ئه‌و زه‌ره‌روزیانانه‌ی به‌وناوچانه كه‌وتوون له ژماره نایێت، وێرای چۆڵكردنی زیاتر له (300 ) گوندی ناوچه‌كه و شه‌هید بوون و گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 20 هاووڵاتی سڤیڵی سنووری قه‌زای ئامێدی و قوربانی و زیانگه‌یاندن به‌گوندنیشینانی ناوچه‌ی سیده‌كانی پارێزگای هه‌ولێریش له‌ولاوه بوه‌ستێت، ئه‌وێش كه شوێنی گه‌رمی ململانێ و ئاریشه‌كانه هاوشێوه‌ی كوێستانه‌كانی حاجی ئۆمه‌رانیش بۆته پێخوستی تۆپخانه‌كانی پاسداران.
قسه له‌سه‌ر كاره‌ساتی ناوچه‌ی دێره‌لووك و تۆپبارانی شه‌وی 23ی ئه‌م مانگه‌یه ، و سه‌ره‌نجام كاربه‌وه بگات له‌خۆپێشاندانی خه‌ڵكی شیلادزێ شه‌هیدبوون و گیان له‌دستدانی دیكه‌ی لێبكه‌وێته‌وه و گه‌نجێكی تری قوتابی ته‌مه‌ن 13 ساڵی به‌گوله شه‌هید بێ و بریندار و قوربانی دیكه‌ش تا ئه‌وساته نادیاربێ، وا پێده‌چێ چه‌رخه‌كه بۆ قوربانی دانی خه‌ڵكی ئه‌وناوچانه ، له‌خوولانه‌وه به‌رده‌وام بێ و هه‌مووجارێكیش له‌و سنووربه‌زاندن و تۆپبارانه‌دا ئه‌وپرسیاره خۆی ڕه‌پێش ده‌كات و ده‌گوترێ.
:- بیانوو وهه‌نجه‌تی ئه‌م بۆردوومانانه له پای چی داین و چ مه‌رامێكیان له‌پشته ؟ و كێن ئه‌وانه‌ی كه ده‌بنه ئامانج وقوربانی ..؟
:- ئه‌و( بستۆكه‌یه‌ی دوژمن ناوی ناوه سنوور) ، هه‌رله حاجی ئۆمه‌رانی هه‌ولێره‌وه تا تادوا خاڵی گه‌لی ره‌شاڤای دهۆك، تاكه‌ی له‌ژێرڕه‌حمی، بێ ڕه‌حمی تۆپخانه و فرۆكه‌كانی برای دینی هاوسێیان ئێران و توركیا دا بێ ؟
ئه‌مجاره‌شیان دوای كاره‌ساتی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی دێره‌لووك، خۆپێشاندانی شیلادزێ هاووڵاتیانی كوردستان هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك ده‌كه‌ن و ده‌پرسن و ده‌ڵێن.
:- ده‌بێ ئه‌و رووداوانه‌ی سنووری ئامێدی په‌یوه‌ندیان به‌داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌رفرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی وه‌ك مه‌رجێك له مه‌رجه‌كان، پێشمه‌رج بووبێ ..؟ یاڕوو له‌بادینان كردنی ئاراسته‌ی رووداو و ئاریشه‌كان ئه‌وجاره مه‌به‌ستداره ..؟
هه‌مدیس پرسیاری ئه‌وه‌ش دێته پێش هاووڵاتییانی سڤیڵ و گوندنیشینانی ده‌ڤه‌ری ئامێدی چ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ململانێ و شه‌ڕی له مێژینه‌ی توركیا و هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه هه‌یه له‌و ناوچانه دا..؟ ئه‌ی ده‌بێ ئه‌وجاره‌یان پاساو چی بێ و مه‌رامه‌كه هه‌رئه‌ونده‌یه كه له دێره‌لووك روویدا ..؟
له‌كاتێكیش دا خه‌ڵكی كوردستان خۆشحاڵن به‌كردنه‌وه‌ی ئاسمانی سلێمانی به‌رووی فرۆكه مه‌ده‌نییه‌كانی توركیا و گه‌شتكردنی ئاسایی هاووڵاتیان و به‌خشینه‌وه‌ی چوكلێت و شیرینی به‌وبۆنه‌یه‌وه، به‌ڵام زۆر نیگه‌ران و قه‌ڵس و خه‌مبار و تازیه‌داریشن به بۆردومانی فرۆكه‌سه‌ربازییه‌كان له‌وناوچانه‌دا .
له كاتێكدا خه‌ڵكی ئه‌وده‌ڤه‌ره به‌شێكنین له‌و گرفت و كێشه له مێژینانه‌ی هه‌ن، و یاریزانانی پشت په‌رده‌ش،چه‌ندین ساڵه مه‌به‌ستیانه ناوچه‌كه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له‌و ئان و ساته‌ی ئێستادا تێوه‌گلێنن و په‌لكێشی نێورووداوی تازه‌خوڵقاوی بكه‌ن .
له‌كاتێكدا كارته‌كانی ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و و ئه‌وانی دیش واڵان و خوێندراوه‌ن و هۆشیاری و تێگه‌یشتنیش له رووداوه‌كانی پشت په‌رده وهۆكاره‌كانی و خوڵقاندنشی به هه‌بوونی خاوه‌ن ئیراده‌یی و خواست و ویستی به‌هێزی پره‌نسیپه باڵاكانی كوردستان له ئاستێكی به‌رزدایه، بۆیه بوونی هه‌رسیناریۆ و ئه‌گه‌رێك و گریمانه‌یێك پشت به تێوه‌گلان و په‌لكێشكردن ببه‌ستێ، له‌روداوی شیلادزێ دا، مایه پووچ ده‌رده‌چێ .




