شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، پێشه‌نگ و رابه‌ری بزاڤی ناسیۆنالیستی كوردی

د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
هه‌موو ئه‌وسه‌رچاوانه‌ی له‌به‌ردست دان، به‌سه‌رچاوه نهێنی و شاراوه‌كانی نێو به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانیش كه له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا بۆ توێژه‌ران و لێكۆڵه‌ران و قوتابیانی خوێندنی باڵا له مه‌ڵبه‌ندی خۆیان له ئه‌سته‌مبوڵ ئازاد كراون، له‌و سه‌رچاوانه‌ش كتێبی (بارزان و زێبار له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی‌دا) كه ده‌بێت به دیوه‌كه‌ی دیكه‌یدا بخوێندرێنه‌وه، نه‌ك به‌دیوی عوسمانلییانه و له دیدگای كاربه‌ده‌ستانی به‌رپرسی سه‌ربازی و ئیداری عوسمانی له شاره‌كانی (هه‌ولێر، موسڵ، بارزان و زێبار، كۆیسنجق)، له‌نێو ئه‌وانه‌ش وه‌ك ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌نێوان ساڵانی ( ١٨٥١ – ١٩٢٣ ) نووسراونه‌ته‌وه و چاپ كراون، تا ده‌گاته سه‌رچاوه دژه‌نیشتیمانی و نووسراوه‌كانی هه‌ندێ له نووسه‌رانی كورد، هیچان ئه‌و راستییه‌یان پێ نه‌شاردراوه‌ته‌وه كه بزاڤی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی ( ١٩٠٢-١٩٠٧-١٩١٤ ) بزاڤێكی نیشتیمانی، شۆرشگیڕی، نه‌ته‌وه‌یی بووه، له پێناو سه‌روه‌ریی مرۆڤی كورد و تایبه‌تمه‌ندیه‌تی كوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی(زمان و خاكی داگیركراو)ی كوردستان بووه، كه به‌هۆی چه‌ندین هۆكار كه‌وتبوونه ژێر نیری ده‌وڵه‌تی عوسمانی و زمانی فه‌رمیی توركی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و خاكیشی به وڵایه‌ت و یه‌كه‌ی كارگێڕیی عوسمانی دابه‌ش كراوه و له‌ژێر حوكمی مه‌شروتیه‌تی سلاحشۆر و باشبوغانداده‌ژیا.
به‌واتایه‌كی دیكه هه‌موو نووسراوه‌كان ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن كه بزاڤی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، یه‌كه‌مین شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ییی نیشتیمانییه له باشووری كوردستاندا، داواكارییه‌كانی له پێناو هێنادی كوردستانێكی یه‌كگرتووی خۆشگوزه‌ران و خودان ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی بوو، نه‌ك ناوچه‌یی وه‌ك هه‌ندێ له میژوونووسی بیانی و خۆیی دژ، وێنه راستییه‌كه‌یان ته‌ڵخ كردووه.
كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی ئه‌و قۆناغه ده‌كه‌ین ئه‌و راستییه‌مان لا به گومان نابێ به روون و ره‌وانی بڵێین، بزاڤی شێخ عه‌بدوسه‌لام بارزانی و به‌رگری و به‌رخودانی شۆرشگێرانه‌ی چه‌كدارییه له به‌رامبه‌ر سوپا و له‌شكری ئیمپراتۆریه‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌ك عوسمانی‌دا بۆ ماوه‌ی (12) ساڵ و به یه‌كه‌مین بزاڤی ئازادیخوازی داده‌نرێت و، شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانییش به خاوه‌نی یه‌كه‌مین دانه‌ر و هه‌ڵگری بیر و رێبازی ناسیۆنالستی كوردی و به پێشه‌نگی ئه‌و خه‌باتكردن و تێكۆشینه نه‌ته‌وه‌ییه نیشتیمانییه دێته هه‌ژماركردن و له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
بریاری له‌سێداره‌دانی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی له مووسڵ له رۆژی 14-12-1904، لای والیی ئه‌سته‌مبوڵ بۆ ئه‌وه‌نه‌بوو هه‌ر له (جه‌رده و رێگر و چه‌ته و یاخییه‌ك) وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌وسای عوسمانییه‌كاندا ئه‌و ده‌سته‌واژانه به‌م شێوه‌یه به‌رامبه‌ر به بزاڤه‌كه‌ی به‌كار هاتوون رزگاری بێت، به‌ڵكو بریاری له‌سێداره‌دانه‌كه بۆ بنبڕكردنی ئه‌و بزاڤه نیشتیمانییه نه‌ته‌وه‌ییه كوردستانییه بوو تا جارێكی دیكه له كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی هیچ بزاڤێكی نیشتیمانی و چه‌كداری سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه و، بیری ناسۆنالیزمی له كوردستان به گشتی و له بارزان به‌تایبه‌تی چه‌كه‌ره نه‌كاته‌وه.
له‌كاتێكدا ئه‌و بزاڤه ناسیونالیسته ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو، سوپا و له‌شكری پڕ له جبه‌خانه به له‌شكركێشی و هێرشی سه‌ربازیی عوسمانی بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری بارزان شكستی هێنا و، نه‌یتوانی دایمركێنێته‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانییش دوای دانانی ئه‌و خه‌ڵات و پاداشته دێت كه ئه‌سته‌مبول بۆ ده‌ستگیركردنی ته‌رخانی كردبوو.
له 104 ساڵه‌ی له سێداره‌دانی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانیدا گه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌وسای عوسمانی و دواتریش داگیركه‌رانی كوردستان كه‌لتور و سیاسه‌تی له‌سێداره‌دان و كپكردن و قڕكردن و جینۆسیاید و په‌رتكه‌وزاڵبه مابێته‌وه، بۆ ده‌ڤه‌ری بارزان و له‌وێیشه‌وه بۆ ته‌واوی كوردستان رێبازی خه‌باتكردن و درێژه‌دان به بزاڤی نیشتیمانیی ناسیۆنالستی و قوتابخانه‌ی بارزان وه‌ك هه‌ڵگری بیری نیشتیمانیی نه‌ته‌وه‌یی ئازادیخواز ماوه‌ته‌وه، بۆته قوتابخانه و رێباز و كه‌لتوور و ناسنامه.
بۆیه له مێژووی دوێنێی 120 ساڵ به‌ر له ئه‌مرۆدا، شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی هاوكوفی میقداد مه‌دحه‌د به‌درخانه، میقداد مه‌تحه‌د به‌درخان به چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی (كوردستان – 1898) له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر یه‌كه‌مین مانیفێستی بزاڤی رۆشنبیری و هزری كوردی به‌رپا كرد، ئه‌وا شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانییش (1902-1914) له ده‌ڤه‌ری بارزان یه‌كه‌مین مانیفێستی بزاڤی ئازادیخوازی به‌رپا كرد و و بوو به‌رابه‌ر و دانه‌ری رێباز و قوتانخانه‌ی ناسیۆنالیستی كوردی.




