٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێكی پارتی، بەشداری لە پانێڵێكی پەیمانگای شەنگەهای كرد

سەرچاوە: KDP.info

 

چین-KDP.info- شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی هیوا ئەحمەد مستەفا، لە شاری (شەنگەهای)ـی وڵاتی چین، بەشداریی پانێڵی (پەیمانگای شەنگەهای بۆ توێژینەوە و دیراساتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) كرد.

پانێڵەكە كە لەلایەن سەرۆكی پەیمانگای شەنگەهای و چەندین پسپۆڕی سیاسیی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێك خرابوو، شاندی لایەنە سیاسییەكانی وڵاتانی عەرەبی و چەند وڵاتێكی دیكە تێیدا بەشدار بوون.

لە پانێڵەكەدا، سەرۆكی پەیمانگاكە، وای جین، بە تێروتەسەلی باسی لە سیاسەتی وڵاتی چین بەرانبەر بە وڵاتانی زلهێز و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبی كرد و، گفتوگۆی نێوان بەشداربووانی پانێڵەكەیش زیاتر لە ۳سەعاتی خایاند.

لای خۆیەوە، هیوا ئەحمەد مستەفا، بە ناوی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە سوپاسی سەرۆك و ئەندامانی پەیمانگای شەنگەهای كرد. ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە باسیان لە بانگهێشتكردنی چەند سەنتەرێكی تایبەت بە شیكاری سیاسی لە عێراق و كوردستان كرد.

لە درێژەی سەردانەكانی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ وڵاتی چین، هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی، كە بە فەرمی بانگهێشت كرابوون بۆ وڵاتی چین، ئەمڕۆ سەردانی بارەگای سەرەكیی حزبی شیوعیی چینیان لە شاری شەنگەهای كرد و، لەلایەن بەرپرسانی ئەو حزبەوە پێشوازییان لێ كرا، دواتر سەردانی هەموو بەشەكانی بارەگای ئەو حزبە و مۆزەخانەی مێژووییی شەنگەهایان كرد.

پاشان شاندی پارتی بەرەو شاری (پەكین)ـی پایتەختی وڵاتی چین بەڕێ كەوتن و، بڕیاریش وایە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەسەر بەرزترین ئاستی دیپلۆماسی پێشوازییان لێ بكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار