٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

مەرگی مەزنێك

سەرچاوە: KDP.info

سەلام عەبدوڵڵا
رۆژی پێنجشەممە 1/17 دڵی گەورەی نووسەر و دۆستێكی گەلەكەمان لە لێدان كەوت. موحەمەد عەلی بیراند لە دایكبووی ساڵی 1941 لە (بەی ئوغلو) ئەستەمبوڵە. نووسەر و رۆژنامەنووس و كۆمینتاتۆری سیاسی بوو، لە ساڵەكانی 1964 دەستیكردووە بە نووسین لە رۆژنامەی (میللیەت)ی توركی و تا ساڵی 1992 و دواتر لە ساڵی 1992 تا 1998 لە رۆژنامەی (سەباح) كاریكردووە، هەروەها لە ساڵی 1999 تا 2013 كاری بۆ رۆژنامەكانی پۆستە و حورییەت و میللیەت كردووە. هاوكات بەرنامەی تایبەتی خۆی لە TVدا هەبوو. بیراند زۆربەی نووسینەكانی دەربارەی كورد و كێشەی كورد بوو، هەروەك زۆر ئیجابی باسی كورد و شۆڕشەكانی كورد و سەركردەكانی دەكرد و زۆر بوێرانە بیروڕای خۆی دەخستە پێش خوێنەران و سیاسەتمەدارانی توركیا و ئەوانیش بە بایەخەوە لە نووسینەكانیان دەڕوانی. بیراند لە كاتێكدا كە لە توركیا قەدەغە بوو باسی كورد بكرێت، زۆر راشكاوانە باسی كێشەی كورد لە توركیا و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆكی PKK دەكرد و هەمیشە جەختی لەسەر ئەوە دەكرد كە كێشەی كورد لە توركیا بە بەكارهێنانی هێز چارەسەر ناكرێت و دەبێ پەنا ببرێتەبەر دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانە، هاوكات پەیوەندییەكی زۆر باشیشی لەگەڵ سەركردایەتی كورد لە كوردستانی عێراقدا هەبوو. لەم دواییەشدا لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی توركیا ئەوەی ئاشكراكرد كە بە ئەسڵ كوردە و باو باپیرانی خەڵكی شاری ئەلعەزیزن. بە مەرگی موحەمەد عەلی بیراند توركیا نووسەرێكی گەورەی لە دەستدا و كوردیش دۆستێكی راستەقینەی لە كیسچوو

هەواڵی پەیوەندیدار