دەیلی مەیل: هەولێر پێنجەم ئارامترین شاری دنیایە

بەریتانیا-KDP.info- بەگوێرەی راپۆرتێکی دەیلی مەیلی بەریتانیایی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە نێو ٥٠ شاری ناسراوی دنیادا لە ریزبەندی ٥ مین شاری ئارامی دنیا دێ.
دەیلی مەیلی بەریتانیایی لە ڕاپۆرتێکدا هەولێری وەک پێنجەم ئارامترین شاری دنیا داناوە.
لەگەڵ ئەوەی کە ناوی هیچ شارێکی عێراق لە ڕیزبەندی شارە ئارامەکانی دنیادا نییە، بەڵام بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی دەیلی مەیل، هەولێر کە پایتەختی هەرێمی کوردستانە و پێنجەم ئارامترین شاری دنیایە.
دەیلی مەیل نووسیویەتی: هەولێر یەکێک لە کۆنترین شارەکانی دنیاشە، شارێکی هەمەجۆرە و شارێکی پڕاوپڕی پێکهاتە و ئایینی جودایە، هەروەها زۆر باخچە و پارک و مزگەوت و بازاڕ و مۆزەخانەی تێدایە.




