نێچیرڤان بارزانی: دڵنیا بن، ئه‌وه‌ى له توانادا بێت قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتووانی بازاڕی له‌نگه ده‌كرێته‌وه

هولێر-KDP.info- له پۆستێكیدا كه له په‌یجه تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاو بووه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانی وێڕای نیشاندانی هاوسۆزى بۆ زیانلێكه‌وتووان، ڕایده‌گه‌یێنێ، كه لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌دواداچوون بۆ زیانه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكارى پێویست بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ده‌كات. دڵنیاییش ده‌دات له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ى له توانادا بێت قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتوان ده‌كرێته‌وه.
ده‌قی په‌یامی هاوخه‌میی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان:
سووتانى بازاڕى له‌نگه له هه‌ولێر زۆر نیگه‌رانى كردم. هاوسۆزى زیانلێكه‌وتوانم. لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌دواداچوون بۆ زیانه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكارى پێویست بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ده‌كات. دڵنیا بن ئه‌وه‌ى له توانادا بێت قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتوان ده‌كرێته‌وه.




