بارزانی، سه‌رۆك و فریادڕه‌سه

د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
كه وشه‌ی سه‌رۆك به كار دێنیین، مه‌به‌ست له‌وه‌یه بڵێین هه‌موو به‌رپرسانی یه‌كه‌می حزب و حكوومه‌ت، كه به‌رپرسانی یه‌كه‌میان به سه‌رۆك ناوزه‌د ده‌كرێن، یا ئه‌ركی به‌رپرسیاره‌تیی یه‌كه‌می بواره‌كه‌یان له ئه‌ستۆدایه، هه‌موویان ئه‌و سه‌رۆك و رابه‌ره نین رابه‌رایه‌تیی قۆناغه سه‌خته‌كان بكه‌ن و به‌رگه‌ی دژوارییه‌كان بگرن.
یه‌كێ له سیفات و خاسیه‌ته هه‌ره‌دیاره‌كانی سه‌رۆكی راسته‌قینه، مێژووكرده‌ییه‌كه‌یه‌تی، نه‌ك هه‌ڵتۆقیوی بارودۆخه‌كان. سه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی مێژووكرده، جگه له‌وه‌ی كاریزمایه‌تییه‌كه‌ی ده‌بێته سیما و ناوه‌رۆكێكی دیكه، به ستراتیژبینی و دیدگای ئاینده‌شی له وه‌رچه‌رخاندنی باروودۆخه دژوار و ته‌نگه‌تاوه‌كاندا، خاڵێكی گه‌شی نێو هزر و دیدگای بیركردنه‌وه‌ی فریادره‌سه، هه‌ربۆیه هاوكێشه و رووداوه ناهه‌موار و نه‌خوازراوه پێشبینینه‌كراوه‌كان به جۆرێك ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی گه‌له‌كه‌ی بێت و به كه‌مترین زیان پرسه مه‌زنه‌كه له پلان و هێرش و پڕكێشییه‌كان رزگار بكات.
خاسیه‌تێكی دیكه‌ی سه‌رۆكی كاریزمایی، راستگۆیی و بێ پێچوپه‌نایی و بێ گرێ و گۆڵییه‌تی به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ر و نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به‌تایبه‌تیش له ده‌ربڕینی هزر و ناوه‌رۆكی مه‌به‌ست و جه‌وهه‌ری پرس و دۆزه‌كه‌دا.
جا لێره‌وه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وتاره مێژووییه و ئه‌و ده‌سته‌واژه ناوداره‌ی سه‌رۆك بارزانی كه رۆژی كه‌رنه‌ڤاڵی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له 22ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ له یاریگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌ی و جیهان و نێوه‌نده‌كانی بریاری سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی راگه‌یاند و، به ئاشكرا گوتی (من ئه‌و كه‌سه نیم خۆم شه‌رمه‌زاری میلله‌ته‌كه‌ی خۆم بكه‌م).
له ده‌قی ئه‌م وته‌یه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا ته‌واوی مانا و واتای سه‌ركردایه‌تی و رابه‌رایه‌تیكردنی پرسێكی مه‌زن خۆی ده‌بینێته‌وه، سه‌رباری راستگۆیی له ده‌ربڕیندا، بوێری و ئازایی، باوه‌ڕبه‌خۆبوون به ئێستا و به ئاینده‌ش ده‌گه‌یێنێت.
هه‌روایش كه‌وته‌وه، پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به مه‌زنی سه‌ركه‌وت و سه‌رۆك بارزانی ئه‌ندازیاری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، له پێناو ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌ماندا كۆده‌نگییه‌كی نیشتیمانیی كوردستانی بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كۆ كرده‌وه و، وایكرد گه‌له‌كه‌ی باوه‌ڕی به خۆی پته‌و بێ و مافی ره‌وای بڕیاردانی بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی هه‌بێ و، له ده‌ربڕیندا بۆ (به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی) بوێر و ئازو نه‌ترس بێ و، خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی خۆی بێ، دوور له كاریگه‌ریی پارت و لایه‌نی سیاسیی په‌رته‌وازه، خۆی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی بكات، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك كه‌سێكی له‌رزۆكی راڕای شه‌رمن و نیگه‌ران و ترساوی ده‌ستی رۆژگاره دژوار و كاره‌ساتباره‌كان بمێنێته‌وه.
تا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و پرۆسه‌ی ده‌نگدان به (به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ) له 25ی ئه‌یلوولی 2017دا، كه‌سایه‌تیی تاكی كوردستانی له لایه‌ك دۆشداماوی ده‌ستی په‌رته‌وازه‌یی نێو ماڵی كوردستانی بوو، ترساوی ده‌ستی مێژووه خوێناوییه كاره‌ساتبار و دووبه‌ره‌كییه‌كانیش بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بێ ویست و ئاره‌زووی خۆی قه‌ده‌ری به جوگرافیایه‌كی داخراوی پڕ له گرفتی ئاینده‌نادیار گرێ درابوو.
ریفراندۆم و ده‌نگدان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، كۆتی جوگرافیای داخراوی پچڕاند و ناخ و خودی كوردستانیانی ئازد كرد و فه‌لسه‌فه‌ی بوون و مانه‌وه بۆ كوردستان له نێو سێ نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستی ناوچه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات:
(من كوردم، كه‌واته هه‌م.. من هه‌م، كه‌واته كوردستانیم.. من سه‌ربه‌خۆم، كه‌واته كورد و كوردستانیم).
ئا لێره‌دایه جه‌وهه‌ر و پیرۆزیی پرسه‌كه لای سه‌رۆك بارزانی، بێ‌باك له‌م و له‌و، مافی بریاردان و دیاریكردنی چاره‌نووسی بۆ تاك و كۆی گه‌له‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر كرد و، كۆده‌نگیی نیشتیمانیشی بۆ هێنایه دی.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ریش، بارزانی وه‌ك فریادڕه‌سێ به پشتیوانیی جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه قاره‌مان و به‌خشنده‌ی پڕ له قوربانیدان، كوردستان و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی، كوردستان و دۆزه ره‌وایه‌كه‌ی، حكوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌زموونی حوكمداری و ده‌وڵه‌تمدارییه‌كه‌ی پاراست و به زیندوویی هێشته‌وه.
ئێستایش بۆ 30ی ئه‌یلوول و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كات و شوێن وا ده‌خوێنێته‌وه كه كوردستان كه‌تۆته سه‌ر لێوارێكی دیكه‌ی وه‌رچه‌رخان و هاوكێشه دژه‌كان. پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان خه‌ریكی یه‌كلاییبوونه‌وه‌ن و جوگرافیای ناوچه‌كه‌ش به‌تایبه‌تیش جیۆسیاسیی كوردستان، ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی ململانێیه‌كان و بۆ پته‌وتركردنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی حوكمداریه‌تی كوردستان، به شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول، هه‌موو كوردستانیان به جیاوازیی بیروڕای حزبییان، چاویان له‌وه‌یه سه‌رۆك بارزانی جارێكی دی فریادڕه‌س بێ و كوردستان به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی به‌رێت.




