٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

بۆ لە دەنگی میللەت دەترسن؟

سەرچاوە: KDP.info

مادام بانگەشەکانی هەمووان بۆ میللەتە و بە ناوی میللەت قسە دەکرێ، دەبێ ئەولەویەتیش بۆدەنگی میللەت بێت. بەڵام بە پێچەوانەوەی ئەمە، بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆن  دەیەوێ میللەت لەو مافە بێبەش بکات و لە بڕیارداندا دووری بخاتەوە. بەوەی دەیەوێ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەماندا بێت نەک لە لایەن میللەت. ئەم هەوڵەی ئەو بەشەی ئۆپۆزیسیۆن لە لایەک قۆرخکردن و وەرگرتنەوەی گرنگترین مافە لە خەڵک، لە لایەکی دیکەوە زوڵمێکی گەورەشە، کە بە ناوی میللەت لە میللەتی دەکات. بە دیوێکی دیکە وەلانانی میللەت لە پرۆسەیەکی ئاوا گرنگدا، کە لە زۆربەی وڵاتە دیموکراسیەکاندا پێڕەو دەکرێ لەخۆیدا  ترسە لە دەنگی میللەت ، واتە بانگەشەکەری ئەو تێزە خۆی جورئەتی ئەوەی نییە راستەوخۆ لە لایەن میللەتەوە هەڵبژێردرێ. بۆیە میللەت نەفی دەکات و هەر چاوی لە مامەڵە و سەفقەی سیاسییە. بەڵام لە لای پارتی دیموکراتی کوردستان میللەت سەرچاوەیە، هەمیشەش لە سەرجەم هەنگاو و بڕیارەکانیدا پشتی بەو سەرچاوەیە قایمە، هەرگیز بۆ بەرژەوەندییەکی کاتی سازشی لەسەر ناکات. هیچ کاتێکیش دەرگای گفتوگۆی بۆ قسەکردن لەسەر هیچ پرسێک دانەخستووە بەو مەرجەی لە خزمەت یەکریزی میللەتدا بێت.
ئەمڕۆ پرسی دیکەی زۆر لەوە لە پێشتر هەیە پارتە سیاسیەکانی کوردستان کاری لەسەر بکەن و خۆیانی بۆ تەرخان بکەن، بە تایبەتی لەو بارودۆخەی ناوچەکەی گرتۆتەوە. یەکەم، تا ئێستا بەشێکی خاکی هەرێمی کوردستان هەر بە تەعریبکراوی ماوەتەوە، سەرەڕای جێگیرکردنی ماددەییەکی تایبەت لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا. دووەم، شەراکەتی راستەقینە لە عێراق لە ژێر هەڕەشە دایە و رۆژ بە رۆژ بەرهەڵستکارانی سیاسەتی مالیکی لە ناوەوە فرەوانتر دەبێت و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌گه‌ری زۆر له‌ پێشه‌. ئەوە سەرباری هەوڵە نێودەوڵەتیەکان بۆ رووخانی رژێمی ئەسەد و چۆنیەتی چه‌سپاندن و بەدەستهێنانی مافی کورد لەو وڵاتەدا. لەم سۆنگەوە مافی هەر چاودێرێکە لەو هەوڵ و لۆژیکەی ئه‌و بەشه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بە گومان بێت، کە بۆ به‌سه‌ر ئه‌و هەموو پرسە گرنگانە باز ده‌دات و لەم کاتەدا مەسەلەی سیستمی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان دەخاتەروو، کە ئه‌سڵه‌ن هیچ کێشەیەکی نییە. بۆیه‌ هەوڵ وئامانجی ئەو بەشەی ئۆپۆزیسیۆن له‌م وروژاندنه‌دا و له‌م کاته‌دا بۆ هه‌مووان ئاشکرایە، ئەویش کارکردنە بۆ پەرتەوازەکردن و دوورخستنەوەی کورد لە کارکردن بۆ خواستە نەتەوەییەکانی، چونکە بە هیچ پێوەرێک کاتەکە بۆ سەرقاڵکردنی میللەت بە مەسەلەیەکی وا لەبار نییە و لەگەڵ ئەو دۆخەی هەیە یەکناگرێتەوە، چونکە ئەمڕۆ یەکریزی گەلی کورد لە هەموو پرسێکی دیکە گرنگترە، بە تایبەتی کورد خاوەن دەوڵەت نییە و زۆر هەنگاویشی لە پێشە بیهاوێژێ . یەکێک لەو هەنگاوانەش، کە ئەمڕۆ بۆتە پێویستیەکی لە پێش، دەستووری هەرێمی کوردستانە بە تایبەتی، کە پەرلەمانی کوردستانیش پەسندی کردوە.

هەواڵی پەیوەندیدار