پرسی كورد: گەشبینی.. لەگەڵ زۆرێك لە خۆپارێزییەكان

سەمیر ساڵحە.. رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت
ئەو پێشكەوتنانەی لە توركیا هاتوونەتەكایەوە وای كردووە زۆرێك لە سەركردەكانی توركی و كوردی لەو وڵاتەدا سوود لە وانەكانی رابردوو وەربگرن و لە ئەزموونەكان و ئەو بێ هیوایەی رێگربوون لە چارەسەركردن و هەڵسوكەوتكردن لەگەڵ پرسی كورد و داواكاری ئەو نەتەوە بەرفراوانەی بەشێكی گرنگ و بنچینەیی كۆمەڵگە پێكدەهێنێت.
حكومەتی ئۆردوگان لە رێگەی هاڤان فیدان سەرۆكی دەزگەی هەواڵگری توركی و كەسە نزیكەكانی پەیوەندی بە عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان كردووە كە ئێستا حوكمی زیندانی هەتا هەتایی هەیەو لە دوورگەیەكی دوورەدەست لەنێوە راستی دەریای مەرمەڕە زیندانییە، گفتوگۆی لەگەڵ كردووەو گوێی لێگر تووە لە چۆنیەتی خوێندنەوەی بۆ ئەوەی رێگە چارەیەك بدۆزنەوە بۆ كردنەوەی گرێی كوردی لە وڵاتدا، وەكو دەڵێن توانیویەتی نامەیەك بەدەست بهێنێت كە هانی دەسپێكی گفتوگۆیەكی نوێ بدات كە جۆرێك بێت ئەگەر بارودۆخێكی سیاسی و ئەمنی بۆ فەراهەمبكرێت، ئەو هەنگاوەش زۆر كەس چاوەڕێی دەكەن بۆ ئەوەی ببێتە رێگرییەك لە كوشتن و وەستاندنی پرۆسەیەك كە بۆتە بەهەدەردانی چەندان ملیار دۆلار خەرجی لە بەرەنگاربوونەوەیەك كە ئەوە بۆچەندین دەیە دەچێت بەردەوامەو، توركیاو لە دەرەوەو لە ناوەو تووشی چەندان بەرزبوونەوەو نزمبوونەوە كردووە.
بۆچی ئێمە ئەو جارە گەشبینین؟
هۆكاری یەكەم لێرەدا هاندەركە ئەوەیە گفتوگۆی راستەوخۆ ئەو جارە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانەوە دەستی پێكردووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بە بەشداری و چاودێری (پیاوی تارمایی) فیدان بووە كە سەركردایەتی زیاتر لە چالاكیەكی هەواڵگری- سیاسی سەركەوتوو كردووە لەنێو توركیاو لە دەرەوە، مۆسادی ئیسرائیلیش باش دەناسێ دوای ئەوەی لە هەموو لایەكەوە لەگەڵ ئەو دەزگەیە بینەو بەردەی كردووە، بۆیە بە خێراییەكی زۆر ئەو گفتوگۆیە بە ئاشكراو بە شەفافی خرایەڕوو كە ئێستا كۆمەڵگەی توركی بە گشتی چاودێری ناوەرۆك و لق و پۆپەكانی دەكات.
هۆكاری دووەم كە هەڵگری هیواو ئاوات و گەشبینیە ئەویش بەشداری سەركردە سیاسییەكانی كوردە لەو گفتوگۆیانەدا كە ئەوانیش هەردوو ئەندان پەرلەمان ئیلا ئاتاو ئەحمەد توركن و سەردانی ئۆجەلانیان كرد لە زیندان و بۆ ماوەی چەندان كاتژمێر گفتوگۆیان لەگەلأ ئەنجامداو، هەروەها باسی ئەو چاوپێكەوتنەشیان كرد كە لەگەلأ فیدان ئەنجامی داوە، هەروەها خوێندنەوەی دەركەوتەكانی قۆناغی داهاتوو لە چۆنیەتی هەڵسوكەوتكردن لەگەڵ ئەو دۆسییەدا.
هۆكاری سێیەم و ئەرێنیەتی ئەو هۆكارە ئەوەیە ئۆردوگان و دەست پێوەندەكانی گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی دەرهاویشتنی و دوورخستنەوەی ئۆجەلان لەو هاوكێشەیەدا زۆر ئەستەمە، هەروەها دوا گۆڕانكاری لە شێوازو بیركردنەوەی (ئاپۆ)و قسەكردنی لەبارەی پێداویستی ئەو قۆناغە گواستنەوەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەیەكی هزری و ئاشتییانە لەژێر دروشمی قووڵكردنەوەی چەمكەكانی مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراسی لە توركیا، كە ئەمە هەلێكی زێڕینە ناكرێت لە پشتگوێ بخرێت و بەهەدەر بدرێت ئەگەر بە كردار ئەنكەرە گەركیەتی بە شێوەیەكی یەكجاری و كۆتایی چارەسەری كێشەی كورد بكات؟
هۆكاری چوارەم كێبركێی زۆرێك لە قەڵەمبەدەستان و بیرمەندان و سیاسییەكانی نزیك لە دەسەڵاتی توركیایە لە جەختكردنەوە لە مەجرای پرۆسەی دووبارە دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئۆسلۆیە كە ساڵی رابردوو لەنێوان هەردوولادا دەستی پێكردو، دوایی بەهۆی تێكچوونی بارودۆخی ئاسایشی باشووری خۆرهەڵاتی توركیا وەستێنرا، بۆیە (دادو گەشەپێدان) پابەندە بە گفتوگۆی راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ بۆئەوەی وڵات بگەیەنرێت كەناری ئارمییەوە.
بەڵام نامەی گرنگ و پێنجەم كە رەهەندی دەرەكی هەیە، ئەویش بەشداری هەولێرو سلێمانییە بە شێوەیەك لە شێوەكان لەو گفتوگۆیانەدا كە هاندەرو پاڵپشتیشی دەكەن، بۆیە ئەو قسەیە نەدەكرا لەبارەی ئەوەی نەخشە رێگای نوێ كە هەردوو سەركردە بارزانی و تالەبانی پاڵپشتی دەكەن شانبەشانی ئەنكەرە لە دانان و دەسپێكردن و بەشداری كرداری بۆ پاراستنی ئەو لێكنزیكبوونەوەیەو كرانەوەیە لەنێوان هەردوولادا لە دوو ساڵی رابردوودا، یەكەم بۆ وازهێنانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە دەیان بنكەو بارەگەی سەربازی كە لە چیاكانی قەندیل و دووەم لە باكووری عیراق.
لە كوێدا خۆپارێزییەكان دەردەكەوێت و رێگەی گەشبینیەكان كڵۆم دەدات:
ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئێستا دابەشبووە لەبارەی ئەو جوڵە نوێیەی حكوومەتدا، كەمال كلیشدار ئۆگلو خۆپارێزییەكی زۆری هەیە، بە هیوای سەركەوتنی حكوومەت كە وا دەزانێ لە كۆتاییدا دەبێتە كارتێكی سیاسی كە حكوومەتی ئێستا لە گەمەی هەڵابژاردنەكانی شارەوانی و پەرلەمانی داهاتوو بەكاری دێنێت، بەڵام پارتی راستڕەوی نەتەوەیی توندڕەو كە دەوڵەت بهشلی سەركردایەتی دەكات ئەو پێی باشە چاودێری هەموو دەركەوتەو ناوەڕۆكی گفتوگۆكان بكات، هەتا هاودژەكەی دەسكەوێ لە هەر سەرنەكەوتن و پاشەكشەیەك لەو جەربەزییە نوێیە كە حكوومەت خواستیەتی هەمو بەرپرسیاریەتیەك و ئەنجامەكەی هەڵبگرێت وەكو دەڵێن.
پارتی كرێكارانی كوردستان ئەستەمییەكی زۆر دەبینێ لەوەی ئەركەكانی بگۆڕێت لە رووی شێوازو ستراتیژییەكانیەوە، بۆیە هەڵوێست و بیروڕاكان دابەشبوون روودەدات، چونكە داواكاری بۆ وازهێنان لە هەڵگرتنی چەك دوای زیاتر لە سی ساڵ كارێكی هەروا ئاسان نییە، بەبێ پێشكەشكردنی هیچ گەرنتی و دڵنیاییەكی پێویست لەوەی بەرنامەی گفتوگۆیەكی راستەقینەو پێویست لەو بارەیەوە ئەنجام بدرێت.
بۆیە یارزانانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی هەمیشە هەوڵدەدەن كاریگەرییان بەسەر ئەو دۆسیەدا هەبێت و دەستبگرن بە هەندێ لە داوەكانییەوە، بۆیە لێرەو لەوێ بە شێوەیەك لە شێوەكان دێنە سەرخەت بۆ بڕینی رێگەی ئەو هەلە، بەڵام نێوەندی قورسایی و كاریگەر لەو بارەیەوە سەركردەكانی (پارتی كرێكارانی كوردستان)نین كە لە دەرەوە دەژین بە تایبەتی لە سووریاو ئەوروپا.
بۆیە سەلاحەدین دەمیرتاشی ئەندام پەرلەمانی كوردی پارتی ئاشتی و دیموكراسی لەوبارەیەوە گوتی پێویستە ئاستی پێشبینیەكان ئەواندە بەرز نەبێت هەتا ئەگەر بێهواییەكانیش دروستبوون بەقەد خۆی بێت، هەروەها قسەكانی سەركردەكانی (پارتی كرێكارانی كوردستان) لە (قەندیل) و ئەوروپا لەو بارەیەوە ئەوەیە كە چارەسەرییەكان بەتەنیا لە ئەنكەرەو ئیمرالی نایەتەكایەوە، ئەوەی تا ئێستا بووە تەنیا شتێكی سادە بووە لەو پرۆسەیەی كە چەندان جار ئەوەمان بینیوەو لە دواجاردا نەبۆتە پرۆسەیەكی راستەوخۆ، ئەوەی گرنگە كە ئێستا لەسەر ئەرزی واقیع دەیبینین و جێگەی دڵنیاییە ئەوەیە كە حكوومەتی توركی هاندەرێكی باشی ئەو پرۆسەیەیە، واتا ئێمە هەتا ئێستا لەسەرەتاداین و بەهیواین ئەو جارە كارەكان بەراستی و دروستی بێت.
(دادوگەشەپێدان) لەچوار بەرەدا بەیەك ئاراستە كاردەكات ئەوانیش: ئەنكەرەو هەولێرو ئیمرالی و دیاربەكرە، ئەوەش چۆپییەكی زۆر ئەستەمەو پێویستی بە تواناو ئاگەدارییەكی زۆر هەیە لەوەی نەكەوێت، فیدان (كە بەعەرەبی شتل)ی پێدەڵێن، پێویستی بە چاودێری و چاوساغی زۆر هەیە لە پاڵپشتی كردنی ئەو پرۆسەیەدا، وەكو ئەغمان باغشی وەزیر دەڵێت لێی گەڕێن با بەئارەزووی خۆی كارەكان ئەنجام بدات ئەگەر ئێوە مەبەستانە بەرهەمی ئەو رەنجە بدورنەوە.




