قسه‌ى یه‌كه‌م و كۆتایى هه‌ر بۆ پارتییه

محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ماوه‌ى نزیكه‌ى (72)ساڵ ته‌مه‌نیدا، به چه‌ندین وێستگه‌ى گرینگى مێژوودا گوزه‌رى كردووه و چه‌ندین ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریى مه‌زنى بۆ گه‌لى كوردستان تۆمار كردووه، كه هه‌ر ئه‌و مێژووه پڕشنگداره‌شیه‌تى، نه‌یارانى دووچارى هیستریا و فۆبیاى هه‌ژموونى پارتى كردووه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وتوونه‌ته سه‌نگه‌رگرتن و دژایه‌تیكردنى، به‌ڵام پارتى رۆژ به ڕۆژ هه‌ر باڵاتر ده‌بێت و پێگه و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ر به‌هێزتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت. هه‌ربۆیه به نه‌یارانى پارتى ده‌ڵێم، هه‌موو ئه‌و په‌لامار و هێرش و چه‌واشه‌كاریانه‌تان له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا بێسووده و ئه‌و چه‌كه‌ى بۆ لێدانى پارتى به كاری دێنن، چه‌كێكى ژه‌نگاوى و چرووكه و به‌ڵكوو جگه له بچووكبوونه‌وه و ریسوابوونى زیاترى خۆتان، هیچى دیكه‌ى لێبه‌رهه‌م نایه‌ت.
له‌م نووسینه‌دا ده‌رفه‌تى باسكردنى ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كانى پارتى نابێت، به‌ڵام به كورتى و بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى دۆست و ناحه‌ز ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌م:
*به دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ساڵى 1946دا بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستاندا پارتێكى سیاسی و نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى مۆدێرن و سه‌رده‌میانه و تۆكمه له‌دایكبوو،كه گوزارشتى له هه‌موو چین و توێژه‌كانى كوردستان ده‌كرد و ئامانج و خه‌بات و شێوه‌ى كاركردنى روون و ئاشكرابوو.
*پارتى خاوه‌نى هه‌ردوو شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول و گوڵانه، كه درێژترین و به‌هێزترین و پڕ ده‌ستكه‌وتترین شۆڕشى گه‌لى كوردستان بوون له مێژووى بزاڤى رزگاریخوازى كوردستاندا.
*پارتى خاوه‌نى رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئاداره، كه به‌رهه‌مى شۆرَشى مه‌زنى ئه‌یلووله و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتى گه‌وره و مێژوویی بۆ كوردستان وه‌دیهێنا و بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستى هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا، له‌م به‌شه‌ى كوردستاندا به فه‌رمى دان نرا به بوونى كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌ى سه‌ره‌كى له عێراقدا و وه‌كو خاوه‌نى قه‌واره‌یه‌كى ئۆتۆنۆمى له‌و وڵاته‌دا.
*سه‌ركرده‌ى جوانه‌مه‌رگ ئیدریس بارزانى ، خاوه‌نى بیرۆكه و ده‌ستپێشخه‌رى بۆ دامه‌زراندنى به‌ره‌ى كوردستانى بوو كه به‌و هۆیه‌وه‌و به‌و یه‌كگرتووه‌ییه‌ى هێزه سیاسییه‌كانى كوردستان، راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ى ئادارى ساڵى 1991ى گه‌لى كوردستان سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا.
*سه‌رۆك بارزانى، كه سه‌رۆكى پارتى و هاوكات سه‌رۆكى به‌ره‌ى كوردستانیش بوو، له راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ى ئادارى 1991دا سه‌رپه‌رشتى راپه‌ڕینه‌كه‌ى ده‌كرد و رۆڵى گه‌وره و به‌هێزى بینى ، كه وره‌یه‌كى پۆڵایینى به پێشمه‌رگه و به جه‌ماوه‌رى راپه‌ڕیو به‌خشى تا رزگاركردنى نزیكه‌ى هه‌موو خاكى كوردستان به كه‌ركووكى خۆشه‌ویستیشه‌وه.
*سه‌رۆك بارزانى یه‌كه‌م سه‌ركرده بوو كه هه‌ر دواى راپه‌ڕین له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌رییدا له شارى كۆیه، له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنێكى دامه‌زراوه‌یی و یاسایی، داواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد و دیموكراسیانه‌ى له كوردستاندا كرد و ئه‌وه‌بوو ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش له رێكه‌وتى 19/5/1992دا ئه‌نجام درا و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له51%ى ده‌نگه‌كانى به ده‌ست هێنا.
*پارتى رۆڵى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كى هه‌بوو له دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دواتر چه‌سپاندنى فیدڕاڵى بۆ كوردستان، كه سێ ده‌ستكه‌وتى گه‌وره و مێژوویی بوون بۆ گه‌لى كوردستان و له‌و ساوه هه‌تا ئێستا وێڕاى كه‌موكورتییه‌كانیشى، هێشتا ئه‌و قه‌واره‌یه به‌رده‌وامه وه‌كو نیمچه‌ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ و بووه‌ته نه‌واى ژیانێكى ئارام و ئازاد بۆ دانیشتوانى كوردستان و كوردانى پارچه‌كانى دیكه و، هه‌موو ئه‌و ئاوارانه‌یش كه له ناوچه‌كانى عێراق له ترسى كوشتن و له‌ناوچوون روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه.
*له دواى پڕۆسه‌ى ئازادیى عێراق و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى نوێ و نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورێكى نوێ بۆ عێراق، ئه‌وه سه‌رۆك بارزانى بوو له‌و ده‌ستووره‌دا پێداگرى كرد كه كورد شه‌ریكه له‌و عێراقه‌دا و ده‌بێ وه‌كو نه‌ته‌وه‌ى سه‌ره‌كى به ته‌وافوق پشكى خۆى به‌ركه‌وێ، نه‌ك به لۆژیكى زۆرینه و كه‌مینه و ئه‌و مافه‌ش له ده‌ستووردا چه‌سپێنرا، هه‌رچه‌نده لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان زۆر هه‌وڵیان دا رێگر بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مافه‌ى كورستان له ده‌ستووردا، به‌ڵام به سووربوونى سه‌رۆك بارزانى و رۆڵ و ئیراده‌ى به‌ڕێزیان هه‌وڵه‌كانیان شكستى هێنا.
*كابینه‌ى پێنجه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى، گرینگ‌ترین و پڕده‌ستكه‌وتترین كابینه بوو، چونكه هه‌م كابینه‌ى یه‌كگرتنه‌وه‌ى دوو ئیداره‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم بوو، هه‌میش كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى گرینگ و ستراتیژى بۆ خه‌ڵكى كوردستان له هه‌موو شار و شارۆچكه و گوند و ئاواییه‌كانى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا جێبه‌جێ كران و، هانى وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆیی و بیانى درا تا وه‌به‌رهێنان له كوردستاندا بكه‌ن، به‌تایبه‌تى له‌بوارى ئاوه‌دانكردنه‌وه. هه‌ر له‌و كابینه‌یه‌شدا بوو كه بڕیارى پێشینه‌ى خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان و پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى بۆ گه‌نجان و لاوان درا و جێبه‌جێ كرا.
*سیاسه‌تى كرانه‌وه به ڕووى ده‌ره‌وه‌دا و به‌هێزكردن و پێشخستنى په‌یوه‌ندییه‌كان و دیپلۆماسییه‌تى ده‌ره‌وه و هێنانى ده‌یان كۆنسووڵگه‌ریى وڵاتان بۆ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستكه‌وتى پارتى و كابینه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانییه.
* سیاسه‌تى نه‌وتى خۆماڵى، پڕۆژه‌ى پارتییه، وێڕاى رێگرى له هه‌نگاوه‌كانى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى ناوه‌نده‌وه، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یه و ئه‌و سیاسه‌ته نه‌وتییه سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێ كرا كه ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره و مێژووییه و، ئه‌گه‌ر نه‌یارانى پارتى ده‌یانه‌وێت له به‌هاى ئه‌و سیاسه‌ته كه‌م بكه‌نه‌وه و خه‌ڵكى پێ چه‌واشه ده‌كه‌ن، ئه‌وا ته‌نها له ئیره‌یی پێبردنیانه كه پشكیان له‌و شانازییه‌دا نییه!
*پێشمه‌رگه‌ى كورستان به رابه‌ڕایه‌تى و سه‌رپه‌رشتیى سه‌رۆك بارزانى رووبه‌ڕووى ده‌وڵه‌تى تیرۆریستی داعش بووه‌وه كه ده‌یویست كوردستان داگیر بكات، كه گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین هێزى تیرۆریستى جیهانى بوو، به‌ڵام تێكی‌شكاند كه به‌و هۆیه‌وه ناوى پێشمه‌رگه هێنده‌ى تر له‌سه‌ر ئاستى جیهان ناووبانگى په‌یدا كرد و بووه جێگه‌ى متمانه و رێز و خۆشه‌ویستیى ئاشتیخوازانى جیهان.
*پارتى و سه‌رۆك بارزانى، خاوه‌نى پڕۆژه‌ى ریفراندۆمى 25/9 بوون، ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره و مێژوویی و پڕ له شانازى بوو بۆ كوردستان، چونكه سه‌ركه‌وتنێكى مه‌زنى به ده‌ست هێنا و تیایدا نزیكه‌ى له 93%ى خه‌ڵكى كوردستان ده‌نگیان به به‌ڵى بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان دا و، ئه‌وه‌ى ئه‌و ریفراندۆمه‌ى بایه‌خداتر و گه‌وره‌تر كرد، به‌شداریكردنى كه‌ركووك و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون.
*پارتى و هێزى پێشمه‌رگه دواى شه‌ڕى داعش جارێكى دیكه كوردستانیان له داگیركردن پاراست و له داستانه‌كانى پردێ و سحێلا و مه‌حموودییه هێزى داگیركه‌رى حه‌شدى شه‌عبیان تێك‌شكاند كه دواى داگیركردنى شارى كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه له ئه‌نجامى خیانه‌تى تاقمێكه‌وه له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا، ده‌یانویست هه‌موو كوردستان داگیر بكه‌ن.
ئه‌مانه به‌شێك بوون له‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریی و شانازییانه‌ى كه پارتى خاوه‌ندارێتییان ده‌كات و به‌رده‌وامیشه له به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وتى زیاتر بۆ كوردستان، هه‌ربۆیه قسه‌ى سه‌ره‌تا و كۆتایی هه‌ر بۆ پارتییه، ئه‌دى لایه‌نه‌كانى دیكه چی‌یان كرد و چی‌یان پێیه بۆ خه‌ڵكى كوردستان؟!




