نانی زه‌لیلی یان ئازادی؟

به‌كر ئه‌حمه‌د ئاكۆ
هیچ سه‌یر نییه كاتێك به‌شێك له سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌زه‌یییان به خه‌ڵكدا دێته‌وه و پێیان وایه گرفتی سه‌ره‌كییان بۆ ژیان پڕكردنی ورگ بێ؛ وه‌كچۆن خۆیان له هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ده‌سته‌ڵات و، له خه‌م پڕكردنی ورگ و گیرفانی خۆیاندا ده‌بن. ئاخر ئه‌وه‌ی به‌شێك له سیاسیی لایه‌نه‌كان ده‌یكه‌ن، جگه له به‌كه‌مڕوانین له ئه‌قڵی ئینسانی كورد و چه‌واشه‌كردنی، شتێكی دیكه‌ی لێ ناخوێندرێته‌وه!.
ئه‌گه‌ر پێویستیی ژیان به لای مرۆڤه‌وه ته‌نیا نان و ئاو بایه، ئه‌وا هه‌مووان تێروپڕێكی ملهوڕ ده‌رده‌چووین، به‌ڵام ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی ده‌مانه‌وێ و له پێناویدا ژیانمان خۆش ده‌وێ، ته‌نیا تێركردنی ورگی برسی نییه، به‌ڵكه خۆراكێكی خواكردی وه‌ك نان و ئاوه كه ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه، ژیانێكه، كه‌رامه‌ت و شكۆی ئینسانی كورد تێیدا پارێزراو بێ.
سیاسییه چه‌واشه‌كاره‌كان ده‌بێ بزانن كه تاكی كورد وه‌ك هه‌ر ئینسانێكی دیكه‌ی ئه‌م سه‌رزه‌وینه، نه هێنده‌ی ئازادییه‌كه‌ی بیری لای نان بووه و، نه شۆڕشه‌كانیشی بۆ نان بووه، له مێژوویشیدا سه‌لماندوویه‌تی ملكه‌چی قه‌بووڵ ناكا. شۆڕشه‌كانی كورد، له شێخ عوبه‌یدوڵلای نه‌هرییه‌وه بگره كه هانده‌ر بوو بیری نه‌ته‌وه‌یی له ناخی تاكی كورد چه‌كه‌ره بكا، تا هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان كه سه‌ربه‌خۆییی كورستان ئامانجی سه‌رهه‌ڵدانیان بووه، قوربانیدانی ئه‌م گه‌له به‌زۆر به‌شكراو و به‌شخوراوه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ملكه‌چی و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بووه نه‌ك نانی زه‌لیلی.
كه ده‌ڵێین هەستی نه‌ته‌وه‌یی، تێكۆشان و فیداکاریی نیشتمانپەروەرانی كورد له پێناو ئازادیی گه‌له‌كه‌یاندا بووه، ٢٥ی ٩ی پار، كوردستانییان له باشووری كوردستان سه‌لماندیان كه تینوی ئازادین و ده‌یانه‌وێ خاوه‌ندارێتیی وڵاته‌كه‌یان خۆیان بن. تاكی كورد به بڕیاردان له چاره‌نووسی، له‌و ڕۆژه‌دا نیشانی جیهانی دا كه خواستی سه‌ره‌كی و له‌مێژینه‌ی سه‌ربه‌خۆییه و، چی دی نایه‌وێ جارێكی دیكه سایكس پیكۆكان بڕیار له چاره‌نووسی بده‌نه‌وه.
كوردستانیان و كه‌ركووكییه‌كان به تایبه‌ت، چونكه باش ده‌یانزانی، ڕیفراندۆم ئه‌نجام درابا یان نا، بڕیاربه‌ده‌ستانی به‌غدا له‌سه‌ر هه‌وڵیان كه گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ هێڵی سه‌وز سوورتر ده‌بوون، مه‌به‌ست له ئه‌و هێڵه‌ی كه پێشتر له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا بوو(له‌شكركێشییه‌كه‌ی سه‌رده‌می حوكمڕانه‌تیی مالیكی وه‌ك نموونه). به واتایه‌كی دی، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان و كوردستانییان كه تینووی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیین، باش له‌وه گه‌یشتبوون، كه مادام دەستوور پێشێل کرا و تەوافوق و شەراکەت نەما، كه‌واته عێراق گەڕایەوە بۆ لۆژیكی زۆرینەی سیاسی، زۆرینه‌ی سیاسییش ئیلهامه‌كه‌ی له پشگوێخستن و سه‌ركوتكردنی ئه‌وانی دیكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، بۆیه نانیان كرد به قوربانی ئازدی.
كێ هه‌بوو نه‌زانێ به‌رله‌وه‌ی شه‌ڕی داعش به ته‌واوی كۆتایی بێ، ئاماژه‌كانی شه‌ڕفرۆشتنی به پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان تا ده‌هات گه‌رموگوڕتر ده‌بوو؛ سیاسییه ده‌سته‌مۆكانی به‌غدا ده‌یانه‌ویست ده‌سته‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر خاكی كوردستاندا بسه‌پێننه‌وه و هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ، بتوانن ببنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دهۆك و هه‌ولێر و داگیریان بكه‌ن؛ ڕاستییه‌كه‌شی وابوو و زوویش ده‌ركه‌وت، به هاوكاریی خیانه‌تكاران و بێده‌نگیی سیاسییه هه‌لپه‌رسته‌كانی كه ئێستا لێدوانی دژ به ڕیفراندۆم ده‌ده‌ن و به‌ئامانجگرتنی ئه‌و به‌ڵگه مێژووییه بێوێنه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به كار دێنن، به‌شێك له‌و ئامانجه‌ی به‌غدایان هێنایه دی، به‌ڵام له پردێ و سحێلا و له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه و پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی، لووتیان شكا.
كوردستانییان باش ده‌زانن، هه‌رئه‌وانه‌ی ئێستا له هه‌وڵدان تاكی كورد بگه‌وجێنن، كه ناتوانن، به پیلانی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی، دژ به ئیرادەی كورد له باشووری كوردستان وه‌ستانه‌وه، ئه‌و ئیراده‌یه‌ی بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی دا و، هه‌ر ئه‌و ئیراده‌یه‌ش گه‌ره‌نتیی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی ده‌كرد.
سیاسییه هه‌لپه‌رست و خۆپه‌رسته‌كان، تكایه كه وه‌فاشتان بۆ خوێنی رژاوی هه‌زاران شه‌هیدی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێ، چیی دی كه‌سوكار و خه‌ڵكی سته‌مدیته‌ی كوردستان چه‌واشه مه‌كه‌ن، ویژدانتان هه‌بێ و لێگه‌ڕێن با بێنه‌وه سه‌رخۆ و برینی قووڵی به‌ره‌نجامی خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ریان ساڕ‌ێژ ببێ؛ چیی دی كار بۆ شكاندنی شكۆی كورد مه‌كه‌ن، چونكه مێژوو ڕه‌حمتان پێ ناكات.




