٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئاماژەكانی ئامادەیی ئەمەریكا لە هەرێم

سەرچاوە: KDP.info



پیران ئەمیر



دووشەممەی ڕابردوو، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و باڵێۆزی گشتیی‌ ئەمەریكا لە عێراق، بەردی بناغەی كۆمەڵگەی كۆنسووڵخانەی تازەی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان دانرا، بێگومان بە ڕەچاوكردنی دۆخی ئیستای هەرێم و داهاتووی پڕمەترسیی عێراق و ئاماژەكانی شەڕی گەورە لە سووریا، بە تەواوی ئەوەمان بۆ دەردەكەوێ كە ئەمەریكای زلهێز، نیازی زیاتری لە ناوچەكە هەیە و هەرێمی كوردستان داهاتوویەكی ئارامتر و گەشتری دەبێت و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمیش لە مەراسیمەكەدا ئەوەی ڕاگەیاند كە حكوومەتی هەرێم بڕوای تەواوی هەیە بە بەهاكانی ئازادی، دیموكراسی، مافەكانی مرۆڤ، فرەیی، كرانەوە، پێكەوەژیان، كە جیهانی پێشكەوتووی رۆژئاوا لەسەری بنیات نراوە و كاریان بۆ دەكات.
ئەم گوتانەی سەرۆكوەزیران، دووپاتكردنەوەی ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان هەمیشە نموونە جیاوازەكەی ناوچەكە دەبێت و نابێتە تەرەفی شەڕی تایفی لە ناوچەكە و دیدگا و بۆچوونی حكوومەتی هەرێم بۆ حكوومەتداری و پێكەوەژیان، تەواوی بەها جوانەكان دەگرێتەوە و هەرێمی كوردستان بەرەو گەشانەوە و كرانەوەی زیاتر دەچێت، هەروەها بە تێڕامان لە گوتەكانی "دۆگڵاس سیلیمان" ئەوەمان بۆ دەردەكەوێ كە ئەمەریكا زیاتر لە كۆنسووڵخانەیەك لە هەولێر بنیات دەنێت، بە جۆرێك وێدەچێ لە داهاتوودا ببێتە گەورەترین باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ناوچەكە و وەك باڵیۆزی ئەو وڵاتە زلهێز و سەردارەی جیهان باسی كرد (لێرە لە هەولێر باشترین و زیرەكترین دیپلۆماتەكانی ئەمەریكا كار دەكەن و لە تەواوی سێكتەرەكان پەیوەندیی تەواوی كولتووری و فەرهەنگی و سیاسی و پیشەسازی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەبەستن). لە لایەكی ترەوە، باڵیۆزی ئەمەریكا ئاماژەی بەوە كرد كە ئەمەریكا گرینگیی تەواو دەدات بە (كوردستانێكی بەهێز)، ئەمەیش ئەوەمان بۆ دەردەخات كە هەرێمی كوردستان لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، نەك هەر نەكەوت وەك گرووپی خیانەت چاوەڕێیان دەكرد، هەڵبەت "نێچیرڤان بارزانی" بە پشتیوانیی سەرۆك مەسعوود بارزانی، توانی كوردستان لە قەیرانەكان و ئابڵووقەكان ڕزگار بكات و لە لایەن خەڵكەوە بە (شكێنەری ئابڵووقە سەختەكان) ناوی دەركرد و، لەوەیش زیاتر توانی لە ماوەیەكی كورتدا پەیوەندییەكانی كوردستان لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی فراوانتر بكات، بە جۆرێك هەموومان لە یادمانە كە حكوومەتی عێراقی لەوپەڕی لوتبەرزیی خۆیەوە پاش داخستنی فڕۆكەخانەكان و ڕووداوەكانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، داوای داخستنی هەرچی زووتری كۆنسووڵگەرییە بیانییەكانی لە هەولێر دەكرد، بەڵام  ئەم داواكارییەی بەغدا بە هۆی سیاسەتی كاریزمایانەی سەرۆكوەزیرانی كوردستانەوە بە تەواوی لە لایەن وڵاتانی خاوەن كۆنسووڵگەری لە كوردستان ڕەت كرایەوە و بەڵكوو پەیوەندییەكان بەرەو فراواتربوون چوون و ژمارەی كۆنسووڵگەرییەكان زیادی كرد و تا بە تەواوی لەم هەفتەیەدا و بە دانانی بەردی بناغەی ئەم پڕۆژە گرینگ و ستراتیژییەی ئەمەریكا لە هەولێر و لەسەر ڕێگای پیرمام، دەلالەتی ئەوەی دایە دۆست و نەیار و دوژمن كە ئەمەریكا بە تەواوی زیرەكترین دیپلۆماتەكانی لێرە دەبێت لەو رێگایە و، ئامانجی كۆمەڵگای نێودەوڵەتییش كوردستانێكی بەهێزە و پارێزگاری لە خاك و سەروەرییەكەی دەكات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار