پارتی كه‌شتییه‌كه‌ی ڕزگار كرد و دڵنیاییش ده‌دا

د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
له سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ڵمه‌تی ده‌رچوونی كاندیده‌كان و به‌ده‌ستهێنانی كورسی بۆ په‌رله‌مانی به‌غدا، هه‌ندێ لایه‌ن و كه‌سانی نێو پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ملیان له‌به‌ر ملی پارتی دیموكراتی كوردستان ناوه و، دوور له هه‌موو داب و نه‌ریتێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و له‌بری بانگه‌شه‌ی گوتاری نیشتیمانی و به‌رنامه‌ی كاریان بۆ به‌غدا، گرفت و نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی پارتی و خۆیان ئه‌ستۆپاك و فریشته ئاسا پێشان ده‌ده‌ن، له كاتێكیشدا ئێستای بارودۆخی كوردستان به‌و جۆره نییه كه مه‌به‌ستیانه وا وێنای بكه‌ن و، بێهۆ و له‌خۆڕا شوێن و پێگه‌ی پارتی سه‌رۆكه‌كه‌شی بكه ئامانجێكی ناڕه‌وای بانگه‌شه‌كانیان.
له خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان و هۆكاره‌كانی دروستبوونی، ده‌رده‌كه‌وێت هه‌لومه‌رجی له‌بار و پێویستیی مێژوویی فاكته‌رێك بوون له‌و فاكته‌ره كاریگه‌رانه‌ی ئه‌و پارتییه‌ی كه مێژووكرده‌یه، نه‌ك ده‌ستكردی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی كه‌سان و گرووپی هه‌ڵتۆقیووی بارودۆخ.
ئه‌م هۆكاره، سه‌رباری بوونی سه‌رمایه‌ی مرۆیی وه‌ك زۆریی ئه‌ندام و لایه‌نگران بۆ هه‌رپارتێك له پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌وانیشه‌وه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كه سه‌رۆك و رابه‌رێكی كاریزمایی وه‌ك سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هه‌یه، پته‌ویی پێگه و داینه‌مۆ و هێز و توانای به‌رده‌وامبوونن و ده‌بنه خاڵێكی پۆزه‌تیف له‌و خاڵانه‌ی كه پارتی له حزبه‌كانی دیكه جیا بكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ كاتی ته‌نگانه و قۆناغه سه‌خته‌كانیش پارتی دیموكراتی كوردستان به بوونی هێما و سونبولی نه‌ته‌وه‌یی ئازادیخوازانه‌ی خودان سه‌رۆك و رابه‌ری كاریزمایی، هه‌روا به ئیراده و خواست و پره‌نسپی پارتایه‌تیی چه‌سپاو و نه‌گۆڕی گوتاری نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی ئازادیخواز، به هیوا و گه‌شبینییه‌وه ئه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یه‌تی هه‌نگاوی هێمن و ئارام و پشوودرێژانه بۆ ئاینده ده‌نێ و ره‌چاوی پێداویستی و پێسكه‌وتنه‌كانی قۆناغه‌كانیش ده‌كات. نه‌ك ئه‌وانه‌ی ناڕه‌وا و بۆ مه‌به‌ستێ له مه‌به‌سته‌كان ملیان له‌به‌ر ملی ناوه.
له‌م باره‌یه‌وه هه‌نگاوه‌كانی پارتی به جۆرێكن دڵنیایی و ئاسووده‌یی ده‌به‌خشێته جه‌ماوه‌ر و پێگه‌كه‌ی بۆ گه‌لی كوردستانیش به ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و سیاسییه‌وه ده‌بێته فریادڕه‌س. به واتایه‌كی دیكه له نشوستیدا پارتی نه نا‌ئومێد بووه و نه نائومێدیش ده‌بێ. ژیریی بیركردنه‌وه و بڕیاردان و سه‌بری ئه‌یووبی، بارودۆخه نه‌خوازراوه‌كان به جۆرێ ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه هه‌ر هیچ نه‌بێ كه‌شتییه‌كه له نغرۆبوون رزگار بكات و كه‌شتیوانه‌كه بێ مه‌ترسی ڕێڕه‌وی كه‌ناری ئارام بگرێته‌وه به‌ر.
له چه‌ند رووداوێكی مێژوویی سه‌ده‌ی پێشوودا، كوشنده‌ترین و تاڵترینیان رێككه‌وتنی خیانه‌تكارانه‌ی 6ی ئازاری 1975ی جه‌زایره، له مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هه‌ڵسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یییه له نێو نشوستی و نسكۆندا، سه‌رچاوه و هێز و توانای هه‌ڵسانه‌وه‌كه‌ش بۆ ئیداره‌دان و گرتنه‌خۆی نشووستی و نسكۆكه‌ش خۆیان له ژیری و حیكمه‌تی بارزانیی باوك – مسته‌فا بارزانی بۆ تێپه‌راندنی باردۆخه‌كان بینییه‌وه، به جۆرێك بارزانیی باوك توانی له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه خیانه‌تكارییه مامه‌ڵه بكات و، شكست به هه‌موو پیلانه‌كان بێنێ و شۆڕشێكی تازه رابگه‌ێنێ.
ئه‌وه‌یان كه مێژووی دوێنێی سه‌ده‌ی پێشووه هه‌موو ئه‌و شه‌ڕه ئیقلیمی و ناوچه‌ییانه‌ی كه رووبه‌ڕووی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان ده‌بوونه‌وه، مه‌به‌ست لێی له‌ناوبردنی یا هه‌ر هیچ نه‌بێ بێهێزكردنی پێگه و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ییی بارزانی باوك و كوڕ بوون.
له دواڕووداو و كاره‌ساتی نزیكیشدا، كاره‌ساتی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر كه داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه‌گه‌لێكی دیكه‌ی كوردستانی لێ كه‌وته‌وه، كه مه‌به‌ست لێی شكستپێهێنانی ریفرانۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو كه زۆرترین هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كان له‌سه‌ر پارتی و سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی بوون، هه‌ر ئه‌وان به ئامانج گیرابوون. سه‌رچاوه‌ی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كان چه‌ند لایه‌نه بووبێ، هه‌موویان له یه‌ك سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵقوڵابوون، له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه بوو سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی كورد و كوردستاندا، كوردانی باشووری كرده یه‌ك و به ئاشتی و دیموكراتیانه جاڕی سه‌ربه‌خۆیی دا و جیهان و ناوچه‌كه‌ی له خه‌و و خه‌یاڵی خه‌فڵه‌ت به‌ئاگا هێنا و له رسته‌یه‌كی روون و ڕه‌وانیدا بۆ مێژووی سه‌روه‌ریی كوردستان له ته‌مه‌نی 100 ساڵه‌ی مێژووی هاوچه‌رخی كوردی، مانا و واتاكه‌ی به ئاشكرا گه‌یاند، كه خۆی له‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌بینێته‌وه:
(ئه‌وه تاك و كۆمه‌ڵگای كورد و كوردستانییه سازش له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ناكه‌ن و ئه‌وه پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی رابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، ئیراده و ویستی نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌رده‌خات نه‌ك خۆی شه‌رمه‌زاری نه‌ته‌وه و گه‌له‌كه‌ی بكات).
ئه‌وه‌ی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه رووی دا، به هه‌موو هه‌وڵ و گوشار و پیلانێك جا چ گه‌مارۆی زه‌مینی و ئاسمانی بووبێت یا هێرش و په‌لاماری سه‌ربازی و سیاسیی بێئامانی عێراقی و ناوچه‌یی بۆ پردێ و مه‌خموور و سحێلا و له دوای شكستیشیان، هه‌وڵی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ئینتقالی له‌لایه‌ن حزبه لۆكاڵه‌كانه‌وه به پشتیوانی به‌غدا و ده‌روجیران بۆ شكستپێهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روا تووندكردنی هه‌موو جۆره گوشار و گوشاری ده‌روونیی خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان له رێگای میدیای سیاسیی به‌غدا و ئه‌وانه‌ی ناوخۆی كوردستانیش كه سه‌ر به فابریقه‌ی به‌غدا بوون، كه رۆژانه ئه‌و پارته لۆكاڵانه‌ی سلێمانی سه‌فا و مه‌روای به‌غدایان ده‌كرد، مه‌به‌ست لێی جگه له بێهیواكردنی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان، ئه‌وا به‌گژوه‌نان و هێرشكردن و په‌لاماردانی جه‌ماوه‌ری كوردستانیش بوون بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا، به قۆستنه‌وه‌ی پرسی كه‌ممووچه‌یی و بژێوی و باری ناهه‌مواری ئابووری خه‌ڵك. به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی هه‌موو گره‌و و بۆچوون و مه‌رام و به‌رنامه نه‌خشه بۆدارێژراوه‌كانی به‌غدا و گه‌مه سیاسییه‌كانی پشت په‌رده‌ی ئه‌م و ئه‌وی ناوخۆ و ده‌رودراوسێ، نێچیرڤان بارزانیی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به دیپلۆماسیه‌تی هێمن و پشوودرێژی، به سیاسه‌تی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌م قۆناغه سه‌خته‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕاند و، شكستی 16ی ئۆكتۆبه‌ری به جۆرێ گۆڕی، تۆماری سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی هزر و ژیریی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌مڕۆی دوای ریفڕانده‌م یادداشت كرد. كه ده‌كرێ بڵێین نه‌خشه و پلانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌رده‌ستی پارتی و بارزانی شكستی هێنا و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی چه‌سپاند.
بۆ قۆناغه دژوار و ته‌نگه‌تاوه‌كانی دوێنێ، پارتی و بارزانی فریادڕه‌س بوون، راستییه‌كانیش گه‌واهیده‌رن. بۆ ئێستایش بۆ قۆناغی پۆست ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ قۆناغی نادیاری دوای 12-5یش، پارتی دیموكراتی كوردستان به بڕوای پته‌وی دوێنێی بۆ متمانه‌ی ئه‌مڕۆی، به دڵنیایی بۆ سه‌ركه‌وتنی مه‌زنتر ده‌ڕوانێته ئاینده.
له كاتێكدا هه‌موو ناوه‌نده‌كانی سیاسی و میدیایی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، ئه‌و جاره‌یان له جاران زیاتر چاویان بڕیوه‌ته پارتی، پارتی‌یش دڵنیایه رێگاكانی دروستكردنی حكوومه‌تی تازه‌ی به‌غدا، ئه‌مجاره‌ش دێنه‌وه هه‌ولێر و به‌ره‌و باره‌گای بارزانی هه‌ڵده‌كشێن. به‌ڵام له به‌غدا، چ جۆره حكوومه‌تێك دێته ئاراوه؟، له بێده‌نگی و هێمنی و ئارامی و زیری و سه‌بری ئه‌یووبیدا، وا ده‌بیندرێ هه‌گبه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له وه‌ڵامێك زیاتری تێدابێ.




