نێچیرڤان بارزانی. ڕووخساری ئایندە

مەعد فەییاز
زۆر بەكورتی شۆفێرێكی تاكسی كورد بەو شێوەیە وەسفی ئەو كاتە دەكات كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی حكومەت وەردەگرێت وناوبراو دەڵێت: من هیچ لە سیاسەت تێناگەم، بەڵام ئەوە دەزانم نێچیرڤان بارزانی باری ئابوریمان باش دەكات.هەروەها شۆفێرەكە گووتی: خەڵك خۆشی دەوێت، پەیوەندیشی لەگەڵ توركیا و ئەمەریكا باشە. ئەمە پێش ئەوەی بارزانی دەست بكات بە دروستكردنی كابینەی حەوتەم، ئەو پیاوە وەك تێكۆشەرێك بە پێشمەرگایەتی دەستی پێكرد.
لەوكاتەی كە شەڕی ئازادی دەستی پێكرد بووە هیوای هەموو لاوانی كورد و نەوەی نوێ بوو، بۆ ئەوەی ئاستی هەرێم لە ڕووی ئابورییەوە بەرز بێتەوە هەلی كاریان بۆ بڕەخسێنێ. پاش ئەوەی لاپەڕەی جەنگ بە كۆتا هات. بۆ زۆر كەس هەرێمی كوردستان بوو بە كلیلی داهاتوو. لە هەموو هەرێم بە گشتی و هەولێری پایتەختیش بە تایبەتی، زۆرێك لە دەستكەوتەكان بە نێوی سەرۆكی لاوی حكومەتی كوردی، بە تایبەت پڕۆژەكانی نیشتەجێ و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و كۆمەڵگە بازرگانییە گەورەكان (مۆڵەكان) بوو.
نێچیرڤان بارزانی یەكڕاست بەرز نەبۆوە بۆ بەرپرسیارێتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان،بەڵكو بوونی لەم دوو شوێنە لە پڕێكا نەبوو بە نیسبەت كوردو ئێراقییەكانیش بە گشتی. هەروەها لە سەرەتای پێگەیشتنیشیەوە ژیانێكی خۆشی نەبووە.بەڵكو ڕێك بە پێچەوانەوە، هاوشێوەی بنەماڵەكەی كە بارزانییە هەزاران كەسیان لێ بۆتە قوربانی بەهۆی شۆڕشەكانی كوردیەوە بە تایبەت لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو.
نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕۆژنامەی شەرقوڵئەوسەت دەڵێ: ژیانی سیاسیم لە ڕێگەی یەكێتی قوتابیانەوە دەستپێكرد، كە ئەوكات تەمەنم لە16 ساڵیەوە بچووكتر بوو، بەردەوام بووم لە كاری حزبی تا ساڵی 1991 واتە پاش ڕاپەڕین دەڵێت: شانازی بەوە دەكەم كە ئەوە قەدەرم بێت بەشدار بم لە سەرخستنی شۆڕشی كورد. ئەو كوڕی یەكێك لە سەركردەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانە كە ئیدریس بارزانییە و لە كانوونی دووەمی1987 كۆچی دوایی كردووە، ناوبراو ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، ئەو رۆڵی كاریگەری هەبووە لە بزووتنەوەی رزگاری خوازی كورد.هەروەها نەوەی سەركردەی مێژوویی شۆڕشی كورد مەلا مستەفای بارزانییە كە دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كە یەكەم پارتی سیاسی كوردی بوو چەكی دژی حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی ئێراقی هەڵگرت بۆ بەرگری لە مافەكانی كورد. مامیشی سەركردەی كورد مسعود بارزانییە كە تا ڕادەیەك سەربەخۆیی بۆ گەلەكەی دروست كرد لە ڕێگەی پێكهێنانی حكومەتی كوردستان، ناوبراو یەكەم سەرۆكی هەڵبژێردراوی كوردستانە لە مێژووی ئێراقدا.
نێچیرڤان بارزانی لە گوندی بارزان سەر بە هەولێر لە ساڵی1966 لە دایك بووە، كە قۆناغێك بوو كە شۆڕشی كوردی بە ئەستەمی تێدەپەڕی. كاتێك پێشمەرگەی كورد بەرگریان لە گوندەكان و شوێنەكانی خۆیان دەكرد لە چیاكان بە چەكی سادە دژی سوپای ئێراقی چەكدار بە هەموو پێشكەوتنێكی فرۆكەو چەكەوە دژایەتی كوردیان دەكرد، دوو ساڵ بەر لە دایكبوونی لەو كاتەوە بوو كە بەعس زۆر لە قۆناغێكی بەهێزدا بوو.
كاتی پەیوەندی نێچیرڤان بە شۆرشی كوردیەوە مێرد منداڵێك بوو هاو سەنگەر لەگەڵ باوك و مامییەوە، پاشان بوو بە كەسێكی چالاك لە ریزەكانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد، زۆر بە خێرایی پێشكەوت. بۆیە بۆ ماوەیەكی زۆر درێژ نەیتوانی لە ژێر سەقفی ماڵێكدا بە جێگیری بمێنێتەوە. كاتێك باوكی وەفاتی كرد ئەو تەمەنی21 ساڵ بوو كە كاریگەری زۆری بەسەر ژیانیەوە هەبوو. دوای ئەوەش هاوشێوەی هەموو بنەماڵەكەی كەسێكی ڕاوەدونراو بوو، بۆیە هاوشێوەی خەڵكی كوردستان لە ساڵی 1975 كوردستانی جێهێشت ئاوارەی ئێران بوو.
نێچیرڤان بارزانی لە تەمەنی لاوییەوە هەستی بەوە كرد كە باشترین هۆكار كە خزمەت بە گەلەكەی بكات و خزمەت بە شۆڕشەكەی بكات، بە پێویستی زانی گرنگی بە سیاسەت و ئابوری بدات بە شێوەیەكی ئەكادیمی. بۆیە زانستە سیاسییەكانی لە زانكۆی تاران خوێند، ئەو زانستەی كە خوێندی لەگەڵ ئەو زیرەكییەی كە هەیبوو لەگەڵ ئەو وانانەی كە لە باوكی و مامی مسعود بارزانی فێری بوو هەمووی ئاوێتەی یەكتری كرد، هەروەها لە ڕێگەی خوێندنەوەی بۆ مێژووی نوێی كورد و مێژووی ئێراقیش لە ژیانی سیاسی ئەو جیا نەبۆوە.
ئەو بەردەوام جەخت لەوە دەكاتەوە كە: كوردێكی ئێراقیم، من ڕەگم لەو خاكەدا بۆ 5000 هەزار ساڵ درێژ دەبێتەوە.هەروەها دەڵێ :بێگومان ئێمە ئێراقین ئەمە وڵات و خاكمانە كە پێش هەزاران ساڵ دۆزیتمانەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە ساڵی 1989بۆ یەكەم جار بوو بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، هەروەها لە كۆنگرەی دەیەمیش دووبارە هەڵبژێردرایەوە، پاشان لە كۆنگرەی یانزدەو دوانزدەش دووبارە هەڵبژێردرایەوە.
بێجگە لە كاری حزب، ئەو لاوە سیاسییە لە كاری حكومەتیش پێگەیشت، مەسعود بارزانی مامی كە چاودێری كرد بەرپرسیارێتی گەورەی خستە سەر شانی، میللەتی كوردیش بەهۆی سەختی پێكهاتەی چیایی وڵاتیان پێیان وایە لە ئەستەمییەكاندا هێزی پیاو دەردەكەوێت، بۆیە وا پێویست دەكات هێزی نێچیرڤان لە بواری سیاسی و حكوومی هەڵبسەنگێنرێت بۆیە لە ساڵی 1996 بۆ یەكەم جار بوو بە جێگری سەرۆك حكوومەت، پاش سەركەوتنی لەو ئەركە بۆ دووبارە لە 1999 ئەركی لە ئەستۆ گرتنی سەرۆكایەتی حكومەتی كەوتە ئەستۆ، كە ئەو كات دوو حكومەت لە كوردستان بوونی هەبوو، یەكیان لە هەولێر بە سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێوە دەچوو، ئەویتریان لە سلێمانی كە دكتۆر بەرهەم سەرۆكایەتی دەكرد كە ئەو شارە لەژێر ئیدارەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی تاڵەبانی بوو.
كاتێك نێچیرڤان بارزانی كابینەی چوارەمی حكومەتی پێكهێنا، جیاوازی لەوەدابوو كە وەزارەتەكانی لە لایەن هێزە عەلمانییەكان و ئاینی و مەسیحییەكان و یەزیدییەكان بەرێوە دەبرا، لەگەڵ بوونی داهاتێكی دارایی كەم لەو كاتەدا كە كورد تەوق درابوون لەلایەن حكومەتی ناوەند لە بەغدا، هیچ پاڵپشتییەكیان نەبوو تەنها پشتگیری نەتەوەیەكگرتووەكان كە كورد بەشێكی هەبوو لە بەرنامەی نەوت بەرامبەر خۆراك.لەگەڵ بڕێك داهاتی دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ توركیا لەرێگەی ئیبراهیم خەلیلەوە، لەگەڵ بوونی ئەو جەختە ئابورییە سەرۆكی حكومەت توانی بەرنامەیەكی گەشەپێدان دابنێت، ویستەكان بینا بكات. هەولێر جیا لە هەموو شارەكان دەستی گەشەسەندن و بیناكاری گەیشتێ. ئەوەی تێدا ڕوونە لە داهاتوودا ئەو شارە دەبێتە شارێكی دەوڵەمەند لە ئابوری و گەشەسەندن و سیاسەت.
ئەستەمترین ئەزموونی نێچیرڤان بارزانی وەرگرتنەوەی حكوومەت بوو لە ساڵی2006 ئەمەش بۆ ئەوە ئەستەم بوو كە حكومەتی دوو ئیدارەیی بوو بە یەك حكومەت كاتێك هەردوو پارتی كوردی سەرەكی گەیشتنە ئەو چارەسەرو رێككەوتنە كە حكومەتێك هەبێت بارەگاكەی لە هەولێر بێت.گەورەترین حكوومەتی كوردی بوو لە ڕوانگەی ژمارەی وەزیرەكانەوە كە41 وەزیر بوو.لە نێوان وەزیرێكی تەواو وەزیرێكی هەرێم یان وەزیری دەوڵەت زۆرێك لە لایەنە سیاسیەكانی ڕازی كردبوو، ئەو حكومەتە لە زۆرێك لە لایەنە سیاسییەكان پێكهاتبوو.خۆشی ئەو ئەزموونەی خۆی دەگێرێتەوە و دەڵێت:سەرەتاكەی كە دەستم پێكرد زۆر ئەستەمتر بوو، متمانەیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان زۆر نزم و لاواز بوو، زۆر خۆشحاڵم كە ئەو ڕۆڵەم بینی، بە ڕاشكاوانەش دەڵێم ئەگەر هاریكاری یەكێتیش نەبوایە ئەو یەك حكومەتییەم پێ نەدەكرا. پاڵپشتی سەرۆك تاڵەبانی بەردەوام و نەبراوە بوو. بۆ مێژووش دەڵێم وەزیرە یەكێتییەكان زۆر هاریكارم بوو بۆ لابردنی ئاسەواری دوو ئیدارەیی، وەك یەك تیم ئیشمان دەكرد، منیش لە كۆبوونەوەكان ئەو هەستەم لا نەمابوو كام وەزیر سەر بە یەكێتییەو كامیشیان پارتییە. یان شیوعی بێت یانیش ئیسلامی بێت.بەڵكو هەستم دەكرد ئێمە یەك تیمین بۆ بەرژەوەندی گەل ئیش دەكەین.
ئەو كات هەرێمی كوردستان پەرەی سەند، دەركەوت وەك پێگەیەكی سیاسی بەهێز، نەوەك لەسەر ئاستی ئێراق بە تەنها بەڵكو لەسەر ئاستی ناوچەكە، بۆیە سەرۆكی حكومەت ئیزافەیەكی ئەستەمی خستە سەر بارودۆخەكە. نەوەك هەڵسوكەوتی تەنها لەگەڵ پارتێكی سیاسی بێت، یان لەگەڵ بەغدا پێوەندی باش بێت، بەڵكو لەگەڵ ئەنكەرەو تاران و وڵاتانی عەرەبی و ئەردەن و سوریا و تا ئاستی ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپاش.
بەر لەمانەش نێچیرڤان بارزانی دركی بەوە كرد كە لە ئەولەویاتی خۆی بەرنامە ئابورییەكانە پابەند بێت بە وەبەرهێنان.نێچیرڤان بارزانی قەناعەتی وایە كە كورد بە كوشتار و شەڕ رزگاری نابێت بەڵكو بە ئابورییەكی پتەوو سامانی سروشتی، لە سەرووشیانەوە نەوت، بەرنامەیەك بۆ پەرەپێدانی شارەكانی هەرێمی كوردستان بە دروست كردنی ژیانێكی خۆش بۆ خەڵكی كوردستان كە ساڵانێكە ناخۆشی و زوڵم و ستەمیان بینیووە.بۆیە لە ریگەی بەرنامەیەك بە پشت بەستن بە داهاتی حكومەتی ئێراق تایبەت بۆ هەرێمی كوردستان ناسراو بە رێژەی%17 لە بودجەی گشتی ئێراق. لەبارەی وەبەرهێنانیشەوە كە بەپێی یاسای وەبەرهێنانەوە هانی خەڵكی بیانی و ناوەخۆیی داوە وەبەرهێنەران كاری وەبەرهێنان بكەن لە هەرێمی كوردستان. بەخێرایی ئەو وڵاتە پێشكەوت باڵەخانەی بەرز لە شارەكانی هەرێم زیاد بوو بە تایبەت هەولێر.
هەروەك ئەو شۆفێرەی كە ناوی عمر بوو وەسفی نێچیرڤان بارزانی كردووە دەڵێ: لاوێكی بەهێزە هیوای زۆر هەیە، زیرەكە، پەیوەندی باشە لەگەڵ رۆژئاواو توركیا. ئەو وەسفە نزیكە لە نێچیرڤان بارزانی وەك پێناسێكیش بۆ ئەو، ئەو لەلایەن سەرۆكی هەرێم بەڕێز مسعود بارزانییەوە پشتگیری لێدەكرێت. ئەو لە كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵی2010 بە زۆرینەی دەنگ بوو بە جێگری سەرۆكی حزب. هەروەك مسعود بارزانی لەبارەی دانانی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حزب دەڵێت: بێگومان بوونی نێچیرڤان بارزانی لەو مەوقیعە وەك هاریكار بۆ من وایە، من ناتوانم كاروباری حزب و سەرۆكایەتی هەرێم لەیەك كاتدا بەرێوە ببەم، بۆیە زۆربەی كاروبارەكانی حزب لە ئەستۆی نێچیرڤان بارزانییە.
كاك نێچیرڤان پیاوێكی بەهێزە و كلیلی داهاتووی كوردستانە، زۆرینەی خەڵكی كوردستان ئەویان پێویستە، متمانەیان بەوە هەیە كە هێزی ئەو لە جێبەجێكردن دایە لەوەی كە دەیڵێت، هێزێكی باشی بیناكاری هەیە، لەگەڵ جێبەجێكردنی پڕۆژە تەندروستییەكان و خوێندن، بێ ئەوەی لێبگەڕێ دەستی حزبی بچێتە ناو ئیشەكانی، هەروەك خۆی دەڵێت: ئەو بابەتە زۆر جار دەوروژێت، وەك ئەوەیە كە حكومەت ناتوانێ هیچ بكات، چونكە حزب دەچێتە ناو كاروبارەكانی، من پێم وایە حزب خەباتی كردووە لە قۆناغە جیا جیاكاندا، ئەوەی لە حكومەتیش كار دەكات ئەندامانی حزبن لە پارتی و یەكێتی، من لەگەڵ ئەو بۆچوونە نیم، چونكە ئایا كامە حزب بۆتە كۆسپ لەبەر دەم كاری حكوومەت، ئەو ببێتە كۆسپێكی گەورە لەبەردەم كاری حكومەت، من ئەوە باس دەكەم وەك سەركردەیەك لە سەركردایەتی پارتی كە چۆن حزب دەتوانن حزب بكەنە هاوكاری حكوومەت.
لەوكاتەی كە دكتۆر بەرهەم دیاریكرا وەك سەرۆك حكوومەت لە پاش سەركەوتنی لیستی كوردستانی لە هەڵبژاردنەكانی 2009دا، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ساڵح كردو لە باڵەخانەی پەرلەمان پیرۆزبایی لێكردو سەركەوتنیشی بۆ خواست و ئامادەیشی دەربڕی بۆ پاڵپشتی.ئەم دەستپێشخەرییە لە گۆڕەپانی سیاسی ئێراقی دەنگی دایەوە كاتێك ئەوان لەسەر دەسەڵات كێبڕكێیانە، هەروەك خۆی باسی كردووە و دەڵێ:لەنێوان ئێمەو هاوبەشمان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رێكەوتنی ستراتیژی هەیە، من گرنگی بە كورسی نادەم بەوەی پێم باشترە خزمەت بگەینم بە خەڵك، بۆ زانیاریتان ئەوكاتەی كورسیم جێهێشت لە لووتكە بووم لە نێو شەقامدا، دەسەڵاتمان تەسلیمی شەریكە ستراتیژییەكەمان كرد، بەڵكو ئێمە سەرۆكایەتی حكومەتمان ڕادەستی كەسێك كرد پەیوەندی ستراتیژیمان لەگەڵی هەیە كە دكتۆر بەرهەمە، پێشمان وابوو بەرپرسیارێتیمان تەسلیمی كەسێكی پاك كرد، جگە لەوەش پەیوەندییەكی برایانەی پتەو لە نێوانمادا هەیە. ئەمە لەلایەنی بەرامبەریش بەدی دەكرێت كاتێك دكتۆر بەرهەم پۆستەكەی جێهێشت بۆ شەرقوڵئەوسەت گوتی: من و برای ئازیزم نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەكی برایانە كۆماندەكاتەوە، بەردەوام راو سەرنج لەسەر رووداوەكان دەگۆڕینەوە، دیدارەكانیشمان بە هاوكاری كردنی یەكتر كۆتایی پێدێت، چ لە ئاستی حكومی یان حزب.
پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری مەسەلەیەكە نێچیرڤان بارزانی خەریك كردووە، كاتێك سوێندی یاسایی خوارد وەك سەرۆك حكوومەت گوتی: شەرەفێكی گەورەیە بۆ من وەك سەرۆك حكومەتی كابینەی حەوتەم دەست بەكار ببم، بە هیوام ببێتە حكومەتێك پێشەنگ بێت لە گەشەسەندن، زۆر كار هەیە لە ئەستۆمانە، بۆ باشتر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی كوردستان و دابین كردنی ژیانی خۆش گوزەران بۆیان. جەختیشی كردەوە: دەمەوێت حكومەتێك بێت پێداویستییەكانی خەڵك دابین بكات، هیوا ببەخشێت، هەلی كاریان بۆ دروست بكات.
ئەوەی نێچیرڤان جیا دەكاتەوە، ئامادەیی ئەوە لە ئاستی ناوەخۆو دەرەوەش، پەیوەندییەكی باشی هەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ (توركیاو ئێران)، پەیوەندی باشی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هەیە، لەم پێوەندیانە سوودی وەرگرتووە لە بواری پڕۆژەی گەشەسەندن و وەبەرهێنانو خزمەتگوزاری و تەناهی. پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا كە شەریكێكی سەرەكی هەرێمی كوردستانە، خەریكە هێڵی كوردستان دروست بێت بۆ توركیاو لەوێشەوە بۆ ئۆكرانیا بۆ ناردنی گاز بەرەو ئەوروپا. پێویستە ئەوە بگوترێ كە دۆسێی نەوت بەندە بە بارزانی كە پێداگیرە لەوەی گەورە كۆمپانیاكانی دونیا بهێنێتە كوردستان بۆ دەرهێنای نەوت لە سەرووی هەموو ئەوانەوە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل لەگەڵ بوونی كۆمپانیای ئەوروپی و ئاسیاوی.
پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ دونیا بەوە درێژ بۆوە كە لە رێگەیەوە ژمارەیەك كونسوڵگەری و پاشكۆ دیپلۆماسیەكان لە كوردستان بكرێتەوە، هەروەك دەڵێت: سروشتییە باڵوێزخانە لە بەغدا هەبێت و كونسولگەریش لە ناوچەی تر هەبێت، هەرێمی كوردستانیش یەكێكە لەو ناوچانە، بوونی ئەمنییەتێكی باشیش هەلی پێشكەوتنی ئابوری زیاتر دەكات.لەگەڵ رۆڵی هەرێم لە پێگەی سیاسی ئێراق بە گشتی، كە هاندەر بوو بۆ كردنەوەی كونسولگەرییە عەرەبی و رۆژئاواییەكان لە هەولێر، وڵاتانی تریش لەو پێناوەدا هان دەدەین.
نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵێكی باشی هەبوو لەبارەی پێوەندی بەستن و ئیدارە كردن لەگەڵ بەغدا، سەبارەت بە كێشەكانی نێوانی هەرێم و بەغدا، ئەمرۆكەش لەكاتی بوونی ئەو قەیرانی ئێستای ئێراق هاوشانی سەرۆكی هەرێم خەریكی چارەسەرییەكانن، هەنگاوی یەكەمی بانگهێشت كردنی موقتەدا سەدر بوو بۆ هەولێر كە بۆ یەكەمجارە سەردانی هەرێمی كوردستانی بكات، رووداوێكی سیاسی گرنگ بوو هەموو سیاسییەكانی ئێراق لە هەولێر كۆبوونەوە جیا لە مالیكی، هەروەك دەڵێت: بە نیسبەت ئێمەو سەرۆك بارزانی، ئێراق وەك دوو دەوڵەت سەیر ناكەین، بەڵكو یەك وڵات، ئێمە بەشدار و هاوبەشین لە ئێراق، نەوەك لە دەرەوەی بین.بۆیە ئێمە بەردەوامین لە كاری جیددی لە پێناو سەقامگیری بارودۆخەكان و جێگیر كردنیان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی ئێراق. سەرۆكی هەرێم گرنگی بەو بابەتە دەدات. رۆڵی سەرەكی بینیوە بۆ دروست كردنی حكومەت. هەوڵی لێكتر نزیكردنەوەی ڕاو بۆچوونەكان دەكات لە بەغدا و هەوڵ دەدات چارەسەری پرسە سیاسییەكان بكات. روونیشی كردەوە: ئێمە بڕیارمانداوە لە چوارچێوەی ئێراق بمێنین ئەمەمان بە ئاشكرا گووتووە، بە نهێنیش باسی جیا بوونەوەمان نەكردووە. دەستورێك هەیە كاری پێدەكەین.ئەگەر بەو دەستورە كار بكرێت كورد لەگەڵ ئێراق دەمێنێتەوە. دەستور نێوەندمانە، وەك گەلیش ئێمە مافی خۆمانە چارەنووسی خۆمان دیاری بكەین، ئێمە نە عەرەبین، نە فارس و نە توركین، ئێمە كوردی ئێراقین، بەپێی دەستور لەو نیشتیمانەدا دەمێنینەوە.




