نه شیری حوشتر، نه دیداری به‌غدا

د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
ڕۆژ به ڕۆژ له واده‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق و پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی په‌رله‌مانی نزیك ده‌بینه‌وه، ڕۆژ به ڕۆژیش ده‌مامكه‌كانی سیاسه‌تی به‌غدا هه‌ڵده‌وه‌رێن و ده‌كه‌ونه ساكه‌ده‌شتێكی ڕووتوقووت، كه ڕووی راستیی مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌ولێر و كوردستان ڕوونتر نیشان ده‌ده‌ن.
وا پێده‌چێ تا ئێستا عه‌بادیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به سه‌رمه‌ستی سه‌ركه‌وتنی كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، سه‌رگه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی خۆی بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12-5-2018 و، هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای درێژه‌دان به سیاسه‌تی دژایه‌تیكردنی كورد و زیاتر برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان و درێژه‌دان به گه‌مارۆی زه‌مینی و ئاسمانی، ڕوون و ڕه‌وانتریش له مانۆڕی ناشیرین وێناكردنی رووخساری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان به‌رده‌وام بێت.
له‌م سیاسه‌ت و مانۆڕه‌ی ڕۆژانه و حه‌فتانه‌ی به‌غدا، له هه‌مووان سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر قسه و دیداره‌كانی كۆنگره‌ی میونشنه له رۆژانی (17و 18) عه‌بادی و گوته‌كانی به‌غدای سه‌عد حه‌دیسیی گوته‌بێژه‌كه‌ی له رۆژی 26-2-2018دا، له‌م هه‌موو ئه‌و گۆته‌گۆتانه‌ی به‌غدا، مه‌به‌ست لێی ناشیرینتركردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌تاباركردنیه‌تی به سه‌رۆكایه‌تیی خودی نێچیرڤان بارزانی و له سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانیش مه‌به‌ست لێی، ته‌نیا كه‌سی یه‌كه‌م سه‌رۆك بارزانییه، تا به‌غدا به‌و ئامانجه بگات به په‌چه‌كرداری جه‌ماوه‌ری كوردستان دژی سه‌رۆك بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وێ قسه‌یه‌كی دیكه به تۆنێكی دیكه بكات و، مه‌رامی شاراوه‌ی به‌غدا له به‌رامبه‌ر كوردستاندا، ببێته بابه‌تی تازه‌ی میدیای سیاسیی به‌غدا و، بۆ گه‌وجاندنی خه‌ڵكی كوردستان ببێته بنێشته‌خۆشی سه‌رزاری ئه‌م و ئه‌و. ئه‌وه‌یان وه‌ك چۆن خه‌ونی چۆله‌كه‌یه، ئاوایش له كه‌لتووری شۆرشگێڕیی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه زۆر دووره.
له كاتێكدا هه‌موومان ده‌یزانین، به‌رێز عه‌بادی سه‌ركردایه‌تیی وڵاتێك ده‌كات له ساڵی 2003وه لێك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌و به‌غدای پایته‌خته‌ی جارانی (مه‌نسووره یا به‌غداد!)ی خه‌ڵكی ره‌سافه و كه‌رخ بوو، له سایه‌ی حوكمی چه‌ندین ساڵه‌ی شیعه نه‌ك هه‌ردوو دیوی ناوچه سه‌وزه‌كه‌ی به‌غدا هه‌ر كه‌یفیان به چاره‌ی یه‌ك نایێت و یه‌كتر ده‌بوغزێنن، به‌ڵكو شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وا لێكهه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، شیعه و سوننه‌ی عه‌ره‌ب شیروتیر لێك ده‌سوون و خوێنی یه‌كتر حه‌ڵال ده‌كه‌ن. چجای گرفت و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی پێكهاته ئیتنی و مه‌زهه‌بییه‌كانی دیكه، كه تا عێراق به‌و ناوه ئه‌و وڵاته بێ، به‌م شێواز و پێكهاته‌یه‌ی هه‌یه چاره‌سه‌ریان به بنبه‌ست گه‌یشتوون، مه‌گه‌ر به لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه و لێكترازانی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق، چاره‌سه‌رێ له ئاسۆیه‌كی تازه به دیار كه‌وێ.
ئه‌م پڕدان و هه‌ڵمه‌تی بیانوو پێگرتنانه‌ی به‌غدایش به هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پێشێلكردنی مادده ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕۆنانی سیناریۆكان له‌سه‌ر خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێم، هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌ڵده‌گرێ بڵێین بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شكست و فه‌شه‌لی ده‌وڵه‌تی عێراقه كه خۆی له به‌رده‌م گه‌رده‌لوولی ئه‌و گۆڕانكاریانه ناگرێت وا به‌ڕێوه‌ن و به‌رۆكی به‌غدا ده‌گرن.
كه‌وا ده‌ڵێین، گه‌لی كوردستان هه‌ست به ئازار و چه‌وسانه‌وه‌كانی خۆی ده‌كات و له ناته‌باییه‌كانی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش ئاگاداره‌وه و، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پچڕاندنی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان به دابڕاندنی هه‌ردوو شاری سلێمانی و هه‌ولێر له یه‌كتری، فه‌شه‌لی هێنا و سیناریۆكانی به‌غدا و وڵاتانی دراوسێیش له‌و باره‌یه‌وه سه‌ری نه‌گرت، ئێستا به‌غدا ده‌بێ زۆر باش له خۆی تێگه‌یشتبێ، سیناریۆكانی له كوردستاندا هیچی پێ دروێنه ناكرێ و، به مایه‌پوچی لێی ده‌رده‌چێ.
وا پێده‌نێییه نێو مانگی سێ، مانگای ئازار و نه‌ورۆز له‌به‌ر بوونی زۆربه‌ی خۆشی و كاره‌ساته‌كان له‌و مانگه‌دا، به مانگی كورد ناوزه‌د كراوه و ته‌نیا مانگێك و چه‌ند رۆژێك ده‌مێنێ بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق و، ئه‌گه‌ره‌كان له‌و ناوچه پڕ له گرفته هه‌ڵئاوسا و كه‌ڵه‌كه‌بووه‌دا به كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه و، هیچ پێناچێ له ئه‌گه‌ری هێنانی زۆرترین رێژه‌ی كورسی له لایه‌ن هه‌ر پارتێكی كوردستانی یا هه‌موو پارته كوردستانییه‌كان له په‌رله‌ماندا، ببێته فریادڕه‌سی چاره‌سه‌ری پرسه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و، له كاتێكیشدا هیچ پارتێكی كوردستانی له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان چاره‌سه‌ری كونفه‌یه‌كونی بۆ به‌غدا مه‌قبووڵ نییه.
ئه‌ی چاره؟ ئه‌وه‌یان ئه‌و پرسیاره‌یه خه‌ڵكی كوردستان به دوای وه‌ڵامه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێ و، بۆ درێژه‌دان به گه‌مارۆكانی به‌غدا و زیاتر برسیكردنی كوردستان و داته‌پاندنی ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، ده‌كرێ چاوه‌ڕوانی دوای هه‌ڵبژاردن بین؟ و، براوه‌ی هه‌ڵبژاردن چ عه‌بادی بێ یا یه‌كێكی دیكه، به پرۆسه‌ی سیاسیی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی تازه پادداشت بكه‌ین و، چاومان هه‌ر له قاپه شیره‌كه‌ی حوشتره‌كه‌ی به‌غدا بێ؟؛ یا بایكۆت ڕێگایه‌كی دیكه‌یه؟.




