ده‌وڵه‌تی نوێ چاره‌سه‌ره

كه‌ریم قادر
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شه‌ڕدایه، هه‌رچه‌نده به فه‌رمی ناوی لێنراوه شه‌ڕی تیرۆریستان، به‌ڵام له كڕۆكدا شه‌ڕی نه‌خشه كێشانه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی قۆناغی نوێی باڵانسی هێزه‌كانی ناوچه‌كه، به شێوه‌یه‌ك هیچ یه‌كێك به‌سه‌ر ئه‌وی دی باڵاده‌ستتر نه‌بێت.
پێشتر هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران، كه هه‌ر یه‌كه‌یان به ئامانج و ناوێك هه‌شت ساڵ شه‌ڕی به‌زاندنی یه‌كتریان كرد، بۆ ماوه‌یه‌كیش خرانه ژێر سیاسه‌تی دۆرپێچدانی دووانه، ئه‌نجام ئه‌م قۆناغه به رووخانی عێراق كۆتایی هات، به‌هۆی خه‌ونی سه‌ددام حوسێن بۆ خۆكردن به رابه‌ری ئوممه‌ی عه‌ره‌بی و لێكه‌وته‌كانی ده‌ستی ئێران واڵاتر بوو.
سعوودیا وه‌ك وڵاتێكی ناوچه‌كه به ئاشكرا خۆی وه‌ك رابه‌ری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌وڵی سه‌پاندنی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌داا نمایش ده‌كات، له‌گه‌ڵیشیدا ئه‌مریكا پێوه‌یه به گوشاره‌كانی ئێران بچه‌مێنێته‌وه و ناچاری بكات مل بۆ ویسته‌كانی بدات، كه ده‌ستهه‌ڵگرتنه له سیاسه‌تی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه. واتا، كاری ئێران له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانی وه‌ستاوه، ئه‌گه‌رنا ته‌واو بووه. واتا، كار ده‌كرێت ئێران به ره‌فتاره‌كانیدا بچێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و سیاسه‌ته له‌سه‌ر زه‌وی هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه.
توركیا به ئامانجی به‌دیهاتنی خه‌ونه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا له گه‌مه‌كانی به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده ئه‌ندامی ناتۆیه، به‌ڵام ره‌فتاره‌كانی زیاتر به لای به‌ره‌ی دژه‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا شكاوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه سیاسه‌ته‌كانی له ناوچه‌كه تا ڕادده‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كاتی و دیاریكراویش بێت، له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئێران و رووسیا ته‌ریبه، ئه‌گه‌رچی له زۆر پنتدا رووسیا به هه‌ندێ ره‌فتاری ئاسووده نییه، به‌ڵام بێده‌نگه و ناخوازێت له ده‌ستی ده‌رچێت.
له‌ولایشه‌وه ئه‌گه‌رچی ئه‌مریكا به هه‌مان شێوه گه‌مه‌كانی توركیای پێ ناخۆشه و له‌سه‌ر كێشه‌گه‌لێك له‌گه‌ڵ دۆسته دێرینه‌كه‌ی ناته‌بایه، به‌ڵام تا ئه‌م له‌حزه‌یه گه‌مه‌كانی توركیای پێ قبووڵه، چونكه هه‌م نا‌یه‌وێ توركیا بدۆڕێنێ، هه‌م نا‌یشیه‌وێ له كه‌یسی ره‌زا زه‌ره‌ب و فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و له بایه‌خدانه‌كانی به رۆژئاوا داواكارییه‌كانی توركیا جێبه‌جێ بكات، كه توركیا زیاتر له‌وه‌ی دوایی قه‌ڵسه.
ئه‌و زمانه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا به كاری ده‌هێنێ، كه له سه‌رووی پێگه‌كه‌یه‌تی، دوور نییه توركیا به‌تایبه‌تی ئه‌كه‌په باجه‌كه‌ی بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌وانه‌یه له قۆناغی ئێستادا بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی توركیا له‌به‌ره‌ی ئێران و رووسیا چاوپۆشی له وه‌ها ره‌فتارێكی توركیا به‌رامبه‌ر رۆژئاوا له چه‌شنی ئه‌زیه‌تدانێكی سنوورداری عه‌فرین بكات، كه ده‌مێكه توركیا به پاساوی پاراستنی سنوور به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی خاپووركردنی ده‌كات و به قسه‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی ئه‌و په‌لاماردانه ته‌واو بووه، ره‌نگه ئه‌مریكا له‌وه‌ش ئاگادار بێت، كه جۆره لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان ئێران و توركیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سووریا بۆ ئه‌و ناوچه سنووریانه هه‌بێت، كه دژایه‌تیی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكایه له سووریا.
وێڕای كه‌ینوبه‌ین و سه‌وداكارییه‌كانی ئارا، پێناچێت له قۆناغی دواتر هیچ یه‌كێك له ئێران و توركیا وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ده‌ست پێداهێنان به نه‌خشه‌كانیان بن، نه‌مازه له ناوه‌وه به ده‌ست گرفتگه‌لێك گیرۆده‌ن و لێده‌رچوونیان بێ خه‌ساره‌ت نابێت.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا پرۆسه‌ی ده‌ست پێداهێنان به نه‌خشه‌كانیانی دواخستووه، كه بناغه‌كه‌ی دانراوه، ئه‌وه‌یه كه كامه‌یان (ئێران و توركیا) هاوشێوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی پێش ئه‌ویتر باهۆزه‌كه یا ده‌ست پێداهێنان به نه‌خشه‌یان بیگرێته‌وه.
به هه‌مان شێوه‌ی سیاسه‌تی دۆرپێچدانی دووانه‌ی دژ به عێراق و ئێران، ئێستا سیاسه‌تی گۆڕینی ره‌فتار به‌رامبه‌ر توركیا و ئێران له ئارادایه، كه تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و دووه ناته‌بایه‌ی زیاتر له یه‌كدی نزیك كردووه‌ته‌وه. بۆیه پێویسته سیاسه‌تی "یه‌ك له‌به‌ر یه‌ك ده‌رهێنان" پیاده بكرێ، كه سه‌رده‌مانێك خودان ئیمپراتۆر بوونه و مودده‌تێكه هه‌ر یه‌كه‌یان به رێگه‌ی خۆی له كه‌لكه‌له‌ی زیندووكردنه‌وه‌دان، كه له جه‌وهه‌ردا زۆر له‌گه‌ڵ یه‌كدی ناته‌با و ناتفاقن.
به مانایه‌كی دی، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ناكرێت چیی دی به پاساوی پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، كه خۆی له شه‌ڕدایه، له ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی نوێ بترسێن، كه به هه‌موو پێوه‌رێك گرژییه مێژووییه‌كانی ناوچه‌كه به‌ره‌و خاوكردنه‌وه ده‌بات و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ویستی جیهانی ئازاد له ناوچه‌كه ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێك به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌جووڵێته‌وه.




