٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

یاریكردنی توركیا لەسەر بەرزترین پەت لە عێراقدا

سەرچاوە: KDP.info

و: شوكر سلێمان

هیچ وڵاتێك نییە بەقەد توركیا گرنگی بە بارودۆخی عێراق نادات، بەڵام ئێستا ئەنكەرە خۆی لەسەر پەتێك دەبینێتەوە كە لە چەندین ئاراستەوە رێدەكات، پەیوەندییەكانی ئەنكەرە بەرەو تێكچوون رۆیشت بەهۆی ئەنجامدان و هاتنەكایەوەی رێككەوتنە نەوتییەكانی توركیا لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ رەزامەندی بەغدا، ئەمە سەرەڕای پەیڕەوی شێوازە رامیارییە تائیفیەكانی مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵام بەم دواییە مالیكی رایگەیاند عێراق گەرەكییەتی سەرەتایەكی نوێ لەگەڵ توركیا دەستپێبكاتەوە، ئەمەش لێرەوە هات بۆ كرانەوەیەك لە بابەت دەرچوون لەبارەی راكردنی تارق هاشمی سوننەی جێگری سەرۆك، كە سێ بریاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووەو رووی كردۆتە توركیا هەر لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2011 كە ئێستا دەڵێن چۆتە قەتەر، هەروەها بەم دواییە بەغدا رێگەی نەدا فڕۆكەیەكی سەربە وەزارەتی وزەی توركیا لە شاری هەولێر بنیشێتەوە، كە پێدەچێت ئەوەی دواییان زیاتر لە درامایەك بچێت، بەڵام توركیا لە گرنگی ئەو كارەی كەمكردەوە، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، هەر هەولێكی جدی كە هەر لایەك بیدات بۆ مانەوەی ئەو دڵەراوكێ كۆنانە لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا، ئەوا ئەو جۆرە دوودڵیانە بۆ هەندێ كات هەر دەمێنێتەوە.

لە لایەكی دیكەوە لەگەڵ ئەوەی پەیوەندییە ئابوری و سیاسییە ستراتیژییەكانی توركیا لە سەردەمێكی زێڕیندایە لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەو پەیوەندیانە بە شێوەیەكی ئالۆز دەمێننەوە، چونكە توركیا لە هاتنە كایەوەی دەوڵەتی كوردی سەربەخۆ دەترسێت، بەڵكو حكوومەتی توركیا ئێستا دان بە بەو ئیدارەیە نانێت كە ئێستا لە باكووری كوردستان هەیە بەو ناوە فەرمییەی خۆیەوە (حكوومەتی هەرێمی كوردستان) هەروەها ئێستا ئەگەری هاتنە كایەوەی كیانێكی كوردی سووری بە شێوەی نیمچە سەربەخۆ لە باكووری سووریا لە ئارادایە ئەوەش یەكێكە لە مەترسییە كۆنەكان، ئەمە سەرەڕای ئەوەی گەورەترین كێشە كە توركیا ئێستا بەدەستییەوە دەناڵێنێت كێشەی كوردە لەو وڵاتەدا، ئەگەر توركیا بەدەم داخوازییەكانی هاوڵاتییە كوردەكانییەوە نەچێت، ئەوا ئەوان داوای زیاتر دەكەن لەو سەربەخۆییەی كوردەكان هەیانە لە پارچەكانی دیكەدا، بەڵام ئەوەی زۆر جێگەی گرنگی پێدانە لەو بارەیەوە هەڵسوكەوتكردنی باكووری عێراقە وەك برای گەورە لە دووتۆی ئەو دەستپاچەییە هەیە لە چارەسەركردنی ناوخۆیی پرسی كورد دا.

بارزانی بەلای توركیادا شكاندوویەتییەوە لە ناكۆكی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان، هەروەها ئەوەی پەیوەندی بە سووریاشەوە هەیە، كە بەم دواییانە توانی ئاشتەوایی لەنێو لایەنە كوردییەكانی سووریا بهێنێتە كایەوەو كار بۆ دامەزراندنی ئیئتیلافێكی كوردی یەكگرتوو بكات، ئەوەش لێرەوەهات كە ئەو ئارەزووی ئەوە دەكات كە سەرجەم كوردەكان یەكبخات، بۆیە ئێستا كێشەی كوردە سنوورەكانی تێپەڕاندووە، وەك چۆن بارزانی خۆی وادەردەخات كە سەركردەی هەموو كوردەكانە، بۆیە ئەو هەرگیز جەربەزەیی بە ونكردنی كاریگەری خۆە ناكات بە هەر نرخێك بێت.

 لەگەڵ هەموو ئەو لایەن ئالۆزانەی هەیە، وا مەزەندە بكەین ئەگەر شەڕی كوردو عەرەب هەڵگیرسا، ئەوا توركیا دەكەوێتە هەڵوێستێكی ناخۆشەوە، چونكە ئەو هەرگیز لەو بارەدا پشتیوانی لە كوردەكان ناكات لە دژی عەرەبەكان، بە تایبەتی ئەو سوننانەی لە ناوچەكەدا دەژین.

لەسەر توركیا پێویستە ئەو واقیعە قبووڵ بكات، خۆیشی بۆ ئەگەری ئەو سیناریۆیانە ئامادە بكات، ئەگەر بە تەواوی لەگەڵ كوردەكانی باكووری عێراق رێكبكەوێت و كێشەی كوردەكانی خۆیشی چارەسەر بكات، ئەوە دەبێتە سەرەتایەكی باش، دەنا ناكرێت لە ئاسمانەوە رێبكەیت، ئەگەر سەیری خوارەوەش نەكەیت.

بۆ رۆژنامەی (حورەیت دیلی نیوز) ی توركی نووسراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار