ئاخۆ ڕۆژئاوا مه‌به‌ستیه‌تی به‌هاكانی دیموکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا بچه‌سپێت؟

جه‌بار قادر
یه‌كێك له‌و پرسیاره ئاڵۆزانه‌ی به‌رده‌وام له مێشكی به‌شێك له هاووڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ده‌خولێته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئایا وڵاتانی یه‌كیەتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیانه به‌هاكانی دیموکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا بچه‌سپێت؟ یان ڕه‌چاوی وا‌قعی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و ئایینی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه ده‌كه‌ن و، ده‌یانه‌وێت له پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ندا ئه‌م به‌هایانه بچه‌سپێن؟ به دیوێكی دیكه‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه سیاسیانه‌دا ده‌كه‌ن كه هێز و سامانیان هه‌یه؟ یان به‌هاكانی دیموکراسی وه‌كو چه‌كێكی دوو سه‌ره به‌كار ده‌هێنن؟
به‌هاكانی دیموکراسی چین؟
به‌هاكانی دیموکراسی بریتیین له ئازادی، مافی مرۆڤ، هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و میدیای ئازاد و به‌رجه‌سته‌كردن و پاراستنی ئازادیی کەمینەکان ئایینەکەیان. به درێژایی مێژووی گه‌شه‌كردنی دیموکراسی جه‌ختی له‌سه‌ر مافی گه‌لان و هاووڵاتی كردووه‌ته‌وه، جه‌ختی له‌سه‌ر ژیانێكی شكۆمه‌ندانە بۆ ئینسان كردووه‌ته‌وه هەتا، هاووڵاتی بتوانێ گوزارشت له بۆچوون و دیدگای خۆی بكات. هه‌موو ئه‌م چه‌مك و بابه‌تانه بابه‌تگه‌لێكی زیندو و په‌سه‌ندكراون له مه‌یدانی تیۆریدا، به‌ڵام ئەی له مه‌یدانی پراكتیكدا پەسندی کێیە و کێ بەرگرییان لێ دەکا؟
دیموكراسی سیستمی پشوودانێكی ته‌واو نییه، له به‌رامبه‌ر سیستمه نه‌ریتیه هەرە گونجاو و ڕێكوپێكه‌كەی جاراندا كه دۆست و دوژمنت به ئاسانی بۆ جیا ده‌كاتەوە و، مرۆڤ ده‌زانێت كێ ڕاست ده‌كات و ده‌بێت چی به ڕاست بزانێت؛ ژیان لە سیستەمی دیموكراسیدا ئه‌سته‌مه. دیموكراسی واتای ئه‌وه‌یه مرۆڤ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌دا بژیێت كه ڕقی لێیانه. نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت و خواستی ئه‌و‌ی له‌سه‌ره. چونكه دواجار دیموکراسی جیا لە سیستمی حكوومەتی، دەكرێ وەك كولتووریش ڕاڤه‌ی بۆ بكرێ، كولتوورێك كە تێدا ڕێز لە ئایدیا و بیركردنەوە و كەسایەتی مرۆڤەكان بگیرێت، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی یه‌ك ژینگه‌دا نا، به‌ڵكو كۆی ژینگه جیاوازه‌كانی ژیانكردن ببینێت.
دێمه‌وه سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه كێ داکۆکی لە دیموکراسی دەکات، ئایا وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌رگریكارێكی ڕاسته‌قینه و جه‌وهه‌رین؟ یان به‌رژه‌وه‌ندیخوازین؟ چونكه دواجار شتێك نییه به ناوی به‌رژه‌وه‌ندیی دووسه‌ره له دیموکراسیدا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه زۆر ڕوونه كه ماف و داخوازیی تاك و گرووپه‌كانه. ناشكرێت به تامی 'نه شیش بسووتێت نه كه‌باب' مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌هاكانی دیموکراسیدا بكه‌یت، چونكه ئه‌و بابه‌تانه هەمووی په‌یوەسته به مافه‌وه. به‌ڵام تائێستا ڕوون نییه ئایا بۆ ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا وه‌كو چه‌كی دووسه‌ره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌هاكانی دیموکراسیدا ده‌كه‌ن؟ ناشكرێت مرۆڤ باوه‌ڕ به‌وه‌بهێنێت كه هه‌موو ئه‌م پێشیلكاریییه مرۆییانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا روو ده‌ده‌ن، نه‌بیندرێن و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێن، به‌ڵام كاره‌ساته گه‌وره‌كه لێره‌دایه كه ئابووریی ده‌ستی به‌سه‌ر كۆی بابه‌ته‌كانی ژیاندا گرتووه، هیچ به‌هایه‌كی دیموكراسی له به‌رانبه‌ر ئابووری و به‌رژه‌وه‌نیدخوازیدا به‌هایی نییه.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ سه‌قامگیر نابێت؟
لە بەشێك لە وڵاتانی ڕۆژهەڵانی ناوەڕاستدا، هەوڵەكان بە ناوی یەكخستن و كۆكردنەوە و یەكدەوڵەتی بەشێك بووە لە تواندنەوەی دیدگا نەتەوەیی و ئایینییەكانی دیكە، پێكەوەژیانی ئایینی و ئیتنی و مەزهەبی بەردەوام تووشی ئاریشە و پێكدادان بووە، ململانێی نێوان سوننە و شیعە هەمیشە بە توندوتیژی و بۆ سڕینەوەی یەكتر بووە، كێشە و ململانێی خێڵەکی مێژوویەکی دروودرێژی هەیە و، زۆربەی كات بەشێك لە پارتە سیاسییەكان و گرووپی جیاجیا ئاریشەی جیاجیایان بۆ ئەم پێكهاتانە ناوەتەوە.
لە دووەم جه‌نگی جیهانی بەم لاوە، ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا سه‌قامگیرییان تا ڕاده‌یه‌كی باش به‌خۆوه بینی، به‌ڵام ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاژاوەی لێ نابڕێ و خراپتریش بووە لە جاران؛ چونكه سه‌رەڕای ده‌سه‌ڵاتە قۆرخكارەکەی خۆیان، چه‌ندین ئێتنیك و ئایین و گرووپی جیاجیا هه‌میشه چه‌وسێندراونه‌ته‌وه و كه‌مترین مافیان پێ نه‌به‌خشراوه. گه‌وره‌ترین كێشه بریتی بووه له زه‌وتكردنی مافی كوردستانیان و سه‌ركوتكردن و له‌ناوبردنی ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنانه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا هه‌بوونه، بۆیه‌شه مه‌سه‌له‌ی دیموکراسی و مافی گه‌لان نه‌ك هه‌ر نه‌چووه‌ته پێشەوە، چووه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه.
كاتێك، ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نقومی نه‌بوونی دیموكراسی و ئه‌قڵیه‌تی تایفی و مه‌زهه‌بی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی نه‌ته‌وه‌یی دواكه‌وتوو بێ، هه‌ڵبه‌ته پشكی زۆری نه‌هامه‌تییه‌كه، هه‌ر به به‌و نه‌ته‌وه و گرووپانه ده‌كه‌وێت كه هێزیان نییه و به‌شێك نین له ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه. بۆیه‌شه شتێك نییه به ناوی دیموكراسی و پاراستنی مافی گه‌لان و مافه‌كانی مرۆڤ. ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند ده‌وڵه‌تێك به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی سیسته‌می سیاسی به‌ڕیوه ده‌به‌ن. بۆیه‌شه سه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تیایدا چه‌كه‌رە ناكات، چونكه ناتوانێت مافی گه‌لان و هاووڵاتیانی بدات. تا ئه‌و كاته‌ش ئه‌م مافانه زه‌وت بكرێت و به‌هاكانی دیموکراسی سه‌ركوت بكرێت و ئەقڵی گرووپه توندڕۆكان پشتگیری‌یان لێ بكرێت، مه‌حاڵه ئه‌م ناوچانه و جیهانیش سه‌قامگیربوون به‌خۆوه ببینن.
ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیانه دیموکراسی له‌م ناوچانه بچه‌سپێت؟
كاتێك، باكوور و باشووری جیهان، له‌ناو به‌رداشی دوو جه‌مسه‌ری هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندیدان و هێشتا ژیان ده‌گوزه‌رێنێت، بێگومان، به‌ش مه‌ینه‌تییه‌كه‌ی ئه‌م جیاوازییه‌ی ژیانی جیهانی پێشكه‌وتوو، دژی جیهانی دواكه‌وتوو، زۆرتر به‌ر هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كان ده‌كه‌وێت. زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م ئه‌وانه‌ن كه هێز و سامانیان نییه، بۆیه‌شه نه‌تواندراوه كێشه‌ی داده‌په‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵكو چه‌وساندنه‌وه به ڕوئیابینینیەکی جیاواز، به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندا بووه. كردنه‌وه‌ی جۆگه‌ی دیموکراسی و دابه‌زاندنی كولتووری دیموکراتی بۆ نێو كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه ئه‌زموونی كرانه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییان تێپه‌ڕ نه‌كردووه، گه‌لێك قورس و دژواره و به‌ئاسانی ئه‌و پڕۆسه جێگیر نابێت، چونكه یه‌ك دنیا ئاریشه‌ی جیاجیا دێته به‌رێ، به‌ڵام كه ئه‌وان مه‌به‌ستیان بێت ئه‌سته‌م نییه، لێره‌وه پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیانه دیموکراسی له‌م ناوچانه بچه‌سپێنێنن؟
تائێستایش مافی خه‌ڵكی كوردستان و چه‌ندین گرووپ و ئیتنیك و نه‌ته‌وه‌ی دیكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له مه‌ترسیی توندڕۆییی شۆڤینیی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیدان، به‌ڵام ڕوئیابینییه‌كی واقیعیانه له‌لایه‌ن ئه‌م وڵاتانه‌وه بۆ مافی گه‌لان و گرووپه‌كان دیار نییه، هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌ی ده‌ری‌ده‌بڕن گومان ده‌خرێته سه‌ر شێوازی ده‌ربڕینیان، چونكه وه‌كو چه‌كێكی دووسه‌ره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و دروشمسازی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. ئه‌وان به‌شێكی زۆریان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێز و به‌رژه‌وه‌ندیدا ده‌كه‌ن، بۆیه‌شه نه‌یانتوانیوه و یان به دیوێكی دیكه نه‌یانویستووه به‌هاكانی دیموکراسی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بچه‌سپێت، ئه‌گه‌رچی گومانی تێدا نییه وا‌قعی كولتووری و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م كۆمه‌ڵگایانەدا ئاڵۆز و په‌رش و بڵاوه، بۆیه‌شه پرۆسه‌كه خۆی قورسه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا وه‌كو ئامانج و مه‌به‌ست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خودی به‌هاكانی دیموکراسیدا بكرێت و پشتگیری به‌هێز بكرێت بۆ چه‌سپاندندنیان ئه‌م هه‌موو كات و ڕێوشوێنانه‌ی نه‌ده‌ویست، هێشتاش ده‌بێت ڕوئیای ئه‌م وڵاتانه ڕوون بێت ئایا ئه‌وان له ئاستی جۆر و ڕێژه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌هاكانی دیموکراسی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بیچه‌سپێنن؟ یان كاتكوشتنه و ته‌نیا پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی دروشمسازییه و هیچی دیكه؟ ئه‌گه‌رنا بێده‌نگبوون له به‌رانبه‌ر قه‌تڵوعام و کوشتوبڕکردنی خه‌ڵكی كوردستان و ئابلوقه‌دانی کورد لەسەر ده‌ربڕینێکی دیموکراتیک، چ مانایه‌كی هه‌یه و، چ واتایەک ده‌گه‌یێنێت؟ ئایا میلله‌تێك له‌سه‌ر داواكردنی سه‌ربه‌خۆیبوون، ده‌بێت سزابدرێت؟




