سیاسه‌تی ئه‌مریكا له عێراق

كه‌ریم قادر
ئومێد هه‌ڵچنین و پشتبه‌ستن به حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆئه‌وه‌ی عێراق له هه‌ژموونی ئێران بێته ده‌رێ یا رزگار بكرێ، زیاتر له به‌ڵێنی سه‌ر به‌فر ده‌چێت تا سیاسه‌تێكی پراكتیكی. رێك ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، كه تا ئێستا دامه‌زراوه و نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له عێراق نه سه‌نگی هێز و كه‌سایه‌تییه‌كانی شیعه‌یان ناسیووه نه كاریگه‌ریی ئێران به‌سه‌ر بڕیاره‌كاندا.
له‌ناو ئه‌و فره‌هێزه‌ییه‌ی شیعه‌دا به پاڵه‌وانكردنی عه‌بادی له‌سه‌ر حیسابی كوردستان، شكسته بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا. هاوكات باڵاده‌ستبوونی زیاتری ئێرانه له عێراق و ناوچه‌كه‌دا. به مانا دروسته‌كه‌ی ئاوكردنه له تاسێكی بن كون، چونكه دواجار هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی حزبه شیعه‌گه‌را‌كانی عێراق، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌وه بۆچوونی جیاوازیشیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت، دواجار ناتوانن خۆیان له بازنه‌ی قوم و فه‌له‌كی سیاسه‌ته‌كانی ئێران دوور بخه‌نه‌وه، له‌به‌رانبه‌ردا له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له رێككه‌وتن و په‌یمانامه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ناوخۆ و ده‌ره‌كیدا سڵ ناكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئێران تێك نه‌كاته‌وه.
عه‌بادی له سه‌ردانی مانگی ئایاری ئه‌مساڵیدا بۆ كۆشكی سپی و كۆبوونه‌وه دوو كاتژمێرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، كه به تێروته‌سه‌لی باس له مه‌ترسییه‌كانی ئیران له عێراق و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ناوچه‌كه كرا، هاوكات داوای لێكرا ملیشیاكانی ئێران "سندم" بكات، به‌ڵام نه ئه‌وكات عه‌بادی داواكه‌ی ئه‌مریكای جێبه‌جێ كرد، نه ئه‌مجاره‌ش داوای ده‌ركردنی ملیشیاكانی ئێران له عێراق جێبه‌جێی ده‌كات. به پێچه‌وانه‌وه دوای گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی له كۆشكی سپی یه‌كڕاست له‌گه‌ڵ فه‌رمانده دیاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆ بۆوه و رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی به‌رگریی نیزامی عێراقه، ئه‌مڕۆیش جارێكی دیكه بۆ رازیكردنی تاران وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه، كه له پرێسكۆنفرانسێكدا له ریازی پایته‌ختی سعوودیا رایگه‌یاندبوو، "ده‌بێت ملیشیا چه‌كداره‌كانی ئێران له عێراق بچنه ده‌ره‌وه"، له رێگه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاندووه "كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه ته‌ده‌خول له پرسه‌كانی عێراق بكات." ئه‌مه‌ش له‌به‌ر یه‌ك هۆی ساده: عێراق له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه حوكمڕانی ناكرێت، به‌ڵكو ئێرانه عێراق به‌ڕێوه ده‌بات. به واتایه‌كی دی هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زه‌ریف و نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ لێدوانه‌كه‌ی تیله‌رسۆن نییه.
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا، له سه‌روویانه‌وه پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، له ئه‌مریكا ده‌خوازێت به سیاسه‌تی ستۆكی خۆیدا بچێته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێران بكاته‌وه بۆ سنوورداركردن و پیلانكردن له هێزی دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا، پێویسته له ناو ماڵی شیعه به گشتی و ناو حه‌شدی شه‌عبی به‌تایبه‌تیدا كاره‌كانی بكات، كه گرووپگه‌لێكی ئه‌جێندا جودان و هه‌ریه‌كه‌یان گوریسه‌كه به لای خۆیدا راده‌كێشێ. هه‌روه‌ها نابێت رۆڵی ره‌وتی سه‌در و ئه‌وانی دی فه‌رامۆش بكات، كه به پشتگرتنیان، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن ده‌ستی ئێران له‌بنڕا ببڕن، ده‌توانن داخی بكه‌ن.
به دیوێكی دیكه‌دا، به بوونی كوردستان به دراوسێیه‌كی باشی عێراق، پشتیوانیكردن له هه‌رێمێكی تایبه‌ت به عه‌ره‌بی سوننه، ده‌ستی ئه‌مریكا له كورتكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران كراوه‌تر ده‌بێت، چونكه بوار بۆ یارییه قێزه‌ونه‌كانی پاسداران به‌رته‌سكتر ده‌بێته‌وه، دواجار له ناو هێزه‌كانی شیعه‌دا هه‌ن حوكمڕانیكردنیان له‌لایه‌ن ئێران قبووڵ نییه و له زۆر پرسدا دژی سیاسه‌تی پێڕۆكراوی ئێرانن له عێراقی عه‌ره‌بیدا، كه ره‌نگه به تێپه‌ڕبوونی كات و پیاده‌كردنی ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه به‌ره‌ی دژه‌هه‌ژموونی ئێران له عێراق، له ناو شیعه‌دا فره‌وانتریش بێ.
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا ئه‌مریكا له‌سه‌ر حیسابی دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق پێڕۆی ده‌كات، تێكچوونی باڵانسی هێزه به به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ژموونی ئێران و ناحه‌زه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا. بۆیه پێویسته له‌پاڵ پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر سوپای پاسدارانه‌وه، گوێ له‌و دیپلۆماتكار و جه‌نه‌ڕالانه‌ی خۆیشی بگرێت، كه شاره‌زاییه‌كی باشیان له ستراكتوری كێشه‌كانی عێراقدا هه‌یه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی به هه‌نگاوه‌كانیان ئاو له ئاشی سیاسه‌تی ئێران و ناحه‌زانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.




