وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزی هاوپه‌یمانان له كۆبوونه‌وه‌دان

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی هاوپه‌یمانان، ئێستا له هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌دان. كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كان ده‌ورووبه‌ری كه‌ركووك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند كه "ئێستا سه‌عات (10:30) كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزی هاوپه‌یمانان بەردەوامە".
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مرۆی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر. سه‌عات 2ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشەممە، هێزی حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند قۆڵێكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركووك. فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و ناوچانه، نایشارنه‌وه كه به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لایەنێکی سیاسی به چه‌كی قورسه‌وه پاشه‌كشه‌یان كردووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی حه‌شدی شه‌عبی به ئاسانی بتوانێ جێیان بگرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه له‌سه‌ر داوای خۆی ناوی لای ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان پارێزراوه، جه‌ختی كرده‌وه كه "ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه و به‌شێك له هێزی زێره‌ڤانی جێی ئه‌و هێزانه‌یان له ناوچه‌ی ته‌للوه‌رد گرتووه‌ته‌وه كه پاشه‌كشه‌یان كردووه. وره‌ی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه زۆر به‌رزه و له چه‌ند ناوچه‌كه‌یش شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، رایگه‌یاند كه هێزی یه‌ده‌ك ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كراون و هێزی پێشمه‌رگه له هه‌موو میحوه‌ره‌كانی دیكه ئاماده‌یه و سه‌نگه‌ره‌كانیان پته‌وه.
کاوە جەم




