٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەریق جەمال محەممەد: پلانی نوێمان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

 

كەركووك-KDP.info-  (فەریق جەمال محەممەد) دەڵێ، هێزی پێشمەرگە لە سەرجەم میحوەرەكانی شاری كەركووك لە سسەنگەرەكانیانن و، سەنگەرەكان بە تەواوی تۆكمە كراونەتەوە. ئاشكرایشی كرد "پلانی نوێمان هەیە بۆ ڕەوشەكە."

(فەریق جەمال محەممەد) سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەئێستادا هێزی پێشمەرگە لە سەرجەم میحوەرەكانی شاری كەركووك لە ساترەكانن و، سەنگەرەكان بە تەواوی تۆكمە كراونەتەوە." 
سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان جەختی كردەوە: "ورەی پێشمەرگە لەوپەڕی وەرەی بەرزیدایە. هەموو هەوڵێك دەدەین و ڕێگا نادەین دەستی گڵاوی دوژمن بە خاكی كەركووك بگات."
(فەریق جەمال محەممەد) ئاشكرایشی كرد: "پلانی نوێمان هەیە بۆ ڕەوشەكە."

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار