٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

چی بە سەر كوردەكانی رۆژئاوای توركیادا دێت؟

سەرچاوە: KDP.info

نووسەر-  روشن چاكێر

تەنیا یەكجار لەگەڵ سەرۆككۆماری كۆچ كردوو تۆرگۆت ئوزاڵدا دانیشتوومە و قسەم كردووە و ئەوەیش نە لە توركیا بەڵكۆ لە دوائین سەردانی خۆی بۆ ئەمریكا لە كولومبیادا توانیم بیبینم و لەگەڵیدا چەند خۆلەیەك دابنیشم و قسە بكەم. رەحمەتی تۆرگۆت ئوزاڵ لە زانكۆ كولومبیادا وتارێكی پێشكەش كرد و لەو وتارەی ناوبراودا تەنیا وتووێژی نێوان ئوزاڵ و بەشداربوویەكی ئەمریكایی لە مێشكمدا ماوەتەوە.

بەشداربووە ئەمریكاییەكە پرسی" چۆنە دەتانەوێ پرسی كورد چارەسەر بكەین؟

ئوزاڵ" دەزانی! نیوەی زۆری كوردەكان لە رۆژئاوای توركیادا دەژین.

بەشداربوو" ئەی ئەو نیوەی دیكەیان چی؟

ئوزاڵ" ئەوانیش هەر بار دەكەن و دێنە رۆژئاوای توركیا.

من هیچ بەمجۆرە بیرم نەكردەوە كە ئوزاڵ هیچ بەرنامەیەكی بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد نییە و هەر بۆیە بەمجۆرە وەڵامی سەر بە هەوا دەداتەوە، ئەمرۆیش من ناتوانم بەمجۆرە بیر بكەمەوە كە ئوزاڵ بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد بەرنامەی نەبوو. وا بزانم زۆربەی هەرە زۆری بەشداربووەكانی ئەو كۆبوونەوەیە كە ئوزاڵ تێیادا وتارێكی پێشكەش كرد بەمجۆرە تێگەیشتبوون كە هیچ بەرنامەیەكی ئوزاڵ بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد نییە هەر بۆیە، زۆربەی هەرە زۆری بەشداربووەكان دەستیان بە پرسینی پرسی زۆر جۆراوجۆر سەبارەت بە پرسی كورد و چۆنیەتی چارەسەر كردنی ئەو پرسە لە توركیادا كرد و رەحمەتی ئوزاڵیان زۆر زۆر تەنگاو كرد.گ

هەر لەو رۆژەدا هەستم بەوە كرد كە ئوزاڵ بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد هیچ جۆرە بەرنامەیەكی نییە هەر بۆیە بەمجۆرە وەڵامی سەر بە هەوا دەداتەوە.

بەڵام هەر هەمووی ئێمە دەزانین كە زۆربەی هەرە زۆری سیاسەتمەدارەكانی توركیا بۆ ئەوەی كە خۆیان لە پرسی كورد دوور بخەنەوە و ئەو پرسە چارەسەر نەكەن هەمیشە باسی بارودۆخی كوردەكانی رۆژئاوای توركیایان بە نموونە هێناوەتەوە و وتوویان لە توركیادا هیچ جۆرە پرسێك بە ناوی پرسی كورد لە ئارادا نییە. بۆ نموونە لەم چوارچێویەدا سەبارەت بە داواكارییەكانی كورد و داهاتووی كوردەكان چەندین راپرسی كراوە و لە زۆریەی هەرە زۆری ئەم راپرسیانەیشدا شتی هەرە سەرنج راكێش ئەوە بووە كە " ئەی كوردەكانی رۆژئاوا چییان بە سەردێت؟" هەر بە هۆی ئەم پرسەوە هەمیشە دژایەتی هەر جۆرە پێشنیارێك سەبارەت بە بارودۆخی كورد كراوە و گوتراوە" نابێت هیچ جۆرە ستاتكو یا خۆ كیانێكی تایبەتی بدرێتە كورد لە رۆژهەڵاتی توركیادا چوونكە نیوەی زیاتری كورد لە رۆژئاوای توركیادایە. هەر بۆیە من پێم وایە ئەم پرسە كە سەرەتا لە لایەن بەشداربوویەكی ئەمریكاییەوە پرسرا و دواتریش لە لایەن زۆربەی هەرە زۆری سیاسەتمەدار و رۆشنبیرەكانی توركیاوە دووبارە و چەندین بارە كرا، نەتەنیا نەیتوانی دەرگایەك بۆ چارەسەری پرسی كورد بكاتەوە بەڵكو بە پێچەوانەوە بوو بە هۆكاری ئاستەنگ كردنی چارەسەری پرسی كورد، پرسێكە كە ئارمانجی تایبەتی خۆی هەیە و یا بە وتەی ئێمە تورك، نیەتێكی زۆر خراب لە ژیریدا نووستووە.

چەندە ئەم پرسە پرسێكی نیەت و ئارمانج شاراوە بێت بەڵام بە هیچ شێوەیەك ناتوانێـت لە گرنگی پرسی كورد كەم بكاتەوە. هەر بۆیە ئەگەر دەمانەوێ پرسی كورد چارەسەر بكەین ئەوا دەبێت وەڵامێكیش بۆ پرسی " كوردەكانی رۆژئاوا چییان لێدێت بدۆزینەوە. هەر چەند من وەكو رۆشنبیر و نووسەرێك هیچ وەڵامێكم بۆ ئەم پرسە نییە بەڵام لەو باوەرەدام كە ئەگەر زەمینی دانووستان و گفتووگویەكی هاوبەش و یەكسان برۆخسێت ئەوا زۆر بە ئاسانی دەتوانین وەڵامی ئەم پرسە و چەندین پرسی دیكە بدۆزینەوە.

هەر چەند من وەڵامم بۆ ئەم پرسە نییە بەڵام چەندین تێبینی من سەبارەت بە كوردەكانی دانیشتووی رۆژئاوای توركیا هەیە.

كورد لە ئێران، عێراق  و سووریادا بە گشتی لە ناوچە كوردییەكاندا نیشتەجێیە و زۆر بە كەمی لەگەڵ عەرەب و فارسەكاندا تێكەڵ بووە، بەڵام لە توركیا ئەم تێكەڵ بوونە یەكجار زۆر و بەرچاوە.

ئەو كوردانەی كە لە رۆژئاوای توركیادا دەژین یا چینی ناوەندن یا چینی باڵان، ئەمەیش وەكو سەركەوتنێكی سیستەمی سیاسی توركیایە كە بیر دەكاتەوە بە ئەنتەگراسیۆنێكی بەمجۆرە دەتوانێت پرسی كورد كە بە پێ سیستەم هەبوونی نییە چارەسەر بكات یا خۆی پێشی لە باس كردن لە هەبوونی پرسی كورد بگرێت.

پارتە سیاسییە كوردەكان كە لە زۆربەی هەرە زۆری ناوچەكانی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتدا لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا توانیویانە سەركەوتنی باش بە دەستەوە بهێنن، زۆر بە ئەستەم توانیویانە لەگەڵ كوردەكانی دانیشتووی رۆژئاوای توركیادا پەیوەندی ساز بكەن.

بە دەستەوە هێنانی متمانەی كوردە فەقیر و كەمداهاتەكان لە ساڵەكانی 1990 لە لایەن پارتی رەفا و دواتر لە لایەن پارتی فەزیلەت و دواتریش لە لایەن ئاكەپەوە، بۆ سەركەوتنی ئەم پارتانە یا خۆی بە دەست هێنانی دەنگی كوردەكان رۆلێكی یەكجار كاریگەری هەبووە.

كوردە دانیشتووەكانی رۆژئاوای توركیا بەرنامەی ئەنتەگراسیۆنی دەوڵەتیان لە بەرامبەر كورد بە هەڵە شرۆڤە كرد و ئەم بەرنامەیان بە بەرنامەی ئاسمیلە كردنی كورد لە قەڵەمدا، هەر چەند هەندێك لەم كوردانە رەنگ و بۆی كوردییان لە بیر كردەوە بەڵام بڕێكی زۆریان سەرەڕای سوودمەند بوون لە دەوڵەتی توركیا بەڵام هێَشتاكە لە نێو تەڤگەر و حەرەكەتی ئازادیخوازی كوردیدا رۆلێكی یەكجار سەرەكە و بەهێزیان هەیە. شتی سەرنج راكێش ئەوەیە كە برێك لەم كوردانە سەرەڕای ئەوەی كە زۆر نزیكی پەكەكە و بەدەپە بوونەتەوە و زۆریش رەگەز پەرەستن بەڵام هێشتا هیوایەكی زۆر بە هێزیان بە ئاكەپە و جەهەپە هەیە كە بتوانن پرسی كورد چارەسەر بكەن.

بەڵام ئەگەر بێتو ئاكەپە و جەهەپە هەڵوێستە هەنۆكییەكانی خۆیان سەبارەت بە پرسی كورد بەردەوام بكەن ئەوا بێگۆمان ئەم بڕە زۆرەی كوردانی رۆژئاوای توركیا لە خۆیان دوور دەكەنەوە.

 یەكێك لە خوێنەرە كوردەكانی بابەتی پێشووم" ئێتر بە من مەڵە برا" بۆ من كۆمێنتێكی نووسیبووی" تكاتان لێ دەكەم بابەتی بەمجۆرە مەترسیدار مەنووسن و بارودۆخەكە ئاڵۆزتر مەكەن، رەنگە ئەم بابەتەی ئەمرۆیشم رووبەرووی كۆمێنتی بەمجۆرە ببێتەوە، هیچ شتێك لە دەستم نائێت چوونكە توركیا ناچارە بە هەر شێوەیەك دەبێـت با بێت چارەسەرییەكی هەمیشەیی بۆ پرسی كورد بدۆزێتەوە و بۆ ئەوەی كە توركیا و سیستەمی توركیا بتوانن چارەسەرییەكی بەمجۆرە بۆ پرسی كورد بدۆزنەوە ئیمەی روشنبیر ناچارین كە ئەم جۆرە بابەتە مەترسیدارانە بە دەیان جار بنووسین و باسیان لە سەر بكەین.

سەرچاوە- وەتەن

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار