ده‌ستی پێكرد... پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

كه‌ریم قادر
ئه‌گه‌رچی له بنه‌ڕه‌ته‌وه خه‌باتی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بووه، به‌ڵام دروشمه‌كانی خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستان به‌پێی واقیع بووه، له‌گه‌ڵیشیدا به‌رده‌وام گفتوگۆی له‌سه‌روو داناوه و له‌هیچ قۆناغێكدا ره‌تی نه‌كردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا گه‌لی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی دایه‌وه (ئایا ده‌ته‌وێ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ؟) به رێژه‌ی زیاتر له 92% به به‌ڵی بڕیاری خۆی گه‌یانده كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، دروشمی ئه‌و خه‌باته‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات. له‌مه‌ودوا كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیاره له‌گه‌ڵ عێراق و لایه‌نه‌كانی دی درێژه به گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانی ده‌دات.
كوردستان هۆكاری خۆی هه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، به ئاشكرا ئه‌مه‌ی به هه‌موو لایه‌نه‌كان راگه‌یاندووه. كه‌س به به‌شێكی زۆر له‌هێزه عێراقیه‌كانه‌وه لار بوون، به‌شێكی دیكه‌ی لایه‌نه‌كان ته‌نها تێبینی و نیگه‌رانیان له‌سه‌ر كاته‌كه‌ی هه‌بووه. له‌به‌رامبه‌ردا كوردستان پرسیاری خۆی هه‌بوو: كه‌ی له‌بار و گونجاوه؟ به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌درایه‌وه، هاوكات دڵنیایی به هه‌موو لایه‌كدا، كه نیگه‌رانییه‌كان له‌جێی خۆیدا نین، كوردستان هه‌ر به ئه‌ندامێكی مه‌یدانی هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
ره‌نگه له‌ئێستادا به حكومی هۆكارگه‌لێك، كه په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، ته‌عه‌ننوت و ئینكاری وڵاتانی ئیقلیمییه‌وه هه‌یه، قبووڵكردنی ئه‌و بڕیاره زه‌حمه‌ت بێت و ئاسته‌نگی بێته پێش، جۆرێك له ئازاریش له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێ، وه‌لێ ئاسۆكه رووناكه، دواجار ئه‌و بڕیاره قبووڵ ده‌كرێ.
پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی فیدراڵی په‌رله‌مانی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی دورودرێژه، كه له‌ئێستا به به‌یاننامه‌كانی له كوردستان و له دره‌وه له‌باره‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه ده‌ستی پێكردووه، ره‌نگه له‌چه‌ند رۆژ یا هه‌فته‌ی داهاتوودا رێچكه‌ی دی وه‌ربگرێت. واتا ئه‌وه‌ی تائێستا روویداوه ئاساییه، له كاردانه‌وه ته‌عه‌سوفی و شۆڤینییه‌كان، كه لێره و له‌وێ پێشان دراون.
ئه‌م وتاره هه‌وڵێك نییه بۆ موناقه‌شه‌كردنی هیچ یه‌كێك له‌و كاردانه‌وانه، چونكه سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی كوردستان پێشتر ئه‌وه‌یان ده‌زانی، كه له‌كن هه‌ندێك به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئیقلیمییه‌وه به ئاسانی قبووڵ ناكرێ له ترسی كاردانه‌ی ئه‌و بڕیاره به‌سه‌ر خۆیاندا، به‌پێی توانا و به‌گرتنه‌به‌ری هه‌ندێ رێوشوێنی گه‌مارۆ و سزادان روبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان نایه‌وێ سه‌ركێشیی په‌لاماردان بكات، بۆیه به‌ناوی پشتیوانیكردن له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقی ده‌ستكرد، كاردانه‌وه‌كان له ده‌ستله‌پشتدان له عێراق تێپه‌ڕ ناكات به مه‌به‌ستی دروستكردنی كاریگه‌رییه‌ك یا گوشارێكی ناوخۆ، به‌ڵكو سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان ناچار به پاشه‌كشه بكات. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه‌ی له 25ی ئه‌یلوول رووی دا، سه‌ركردایه‌تیی سیاسی مولزه‌م ده‌كات كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره بكات.
دوای به‌یاننامه‌كان، به كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ی گه‌لی كوردستان ده‌چێته واری كرده‌ییه‌وه. سه‌ره‌نجام دوای روونتربوونه‌وه‌ی تابلۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دداننان به مافی كوردستانی لێده‌كه‌وێته‌وه. بێگومان ئه‌م پرۆسه‌یه به كۆبوونه‌وه‌یه‌ك یا دووان و سێیان ته‌واو نابێت، بۆیه له ئاستی كوردستان و عێراق له‌لایه‌ك و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ی به‌دوادا دێت بۆ ساغكردنه‌وه‌ی پێداویستی و ده‌رهاویشته‌كان.




