٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

هەموو پۆستێك بە قوربانی‮ ‬یەك چركەی‮ ‬سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان بێت

سەرچاوە: KDP.info

شیرین فوئاد مەعسووم‮*

ئەم حكوومەتە دەمارگیر و تاییفیە و نائازادەی‮ ‬عێراق، دەیەوێت گەلەكەمان و بەرپرسەكانمان بترسێنێت بەوەی‮ ‬تووشی‮ ‬دادگایان بكات وەكو كاك هۆشیار زێباری‮ ‬كاتێك بە ناعەدالەتی‮ ‬لە پۆستەكەی‮ ‬دوور خرایەوە،‮ ‬یان بەڕێز رێبوار تاڵەبانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك كە لەسەر ئاڵادانانی‮ ‬كوردستان دابوویان بە دادگا،‮ ‬رەفزكردنەوەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان و لادانی‮ ‬كاك دكتۆر نەجمەددین كەریم بە زۆرینەی‮ ‬دەنگی‮ ‬پەرلەمانتارانی‮ ‬شۆڤینی‮ ‬عێراقی،‮ ‬هەمان نموونەی‮ ‬حكوومەتەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراقمان دێنێتەوە‮ ‬یاد.
‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد هەمیشە تامەزرۆی‮ ‬سەرخۆبوون و ئازادی‮ ‬بووین،‮ ‬فێرنەكراوین‮ ‬یەك دڵۆپی‮ ‬خوێنی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬پێشمەرگە بە هەموو خۆشییەكانی‮ ‬ژیان بدەین جگە لە سەربەخۆیی‮ ‬نەبێت.‮ ‬كاتێك كە گەلی‮ ‬ئێمە شۆڕش لە دوای‮ ‬شۆڕش بە نەپچڕاوی‮ ‬خەباتی‮ ‬دەكرد نە لەبەر نان بوو،‮ ‬نە لەبەر مووچە بوو و نەلەبەر بوونی‮ ‬ئاو و كارەبا بوو؛‮ ‬چونكە لە سەردەمەكانی‮ ‬حوكمڕانیی‮ ‬عێراق گەلی‮ ‬كوردستان ئەمانەیان هەموو هەبوو،‮ ‬بەڵام ئێمە خاوەنی‮ ‬ئازادی‮ ‬و ماف و سەربەخۆییی‮ ‬خۆمان نەبووین،‮ ‬بۆیە تا ئەمڕۆیش ئێمە لە هەنگاوەكانی‮ ‬شۆڕش و خەباتكاری‮ ‬داین،‮ ‬ئامانج و سەربەخۆیی‮ ‬پێویستی‮ ‬بە فیداكارییە.
‮ ‬من وەكو كچە پێشمەرگەیەك هیچ رۆژێك لە ژیانی‮ ‬رۆژانەماندا بیرم لەوە نەكردبووەوە فێریش نەكرابووم كە خەباتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بۆ ڤێلا و كۆشكی‮ ‬سەلام و كۆمارییە،‮ ‬فێر كرابووم كە خەباتكارانی‮ ‬وەكو بەڕێز موستەفا بارزانی‮ ‬و باپیرەم مەلامەعسووم نەوەی‮ ‬وەكو باوكم و كەسانی‮ ‬وەكو بەڕێز مام جەلال و سەرۆك بارزانی‮ ‬ئامادە دەكەن بۆ خزمەتكردنی‮ ‬گەل و سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان،‮ ‬با لەنێو زیندان بین، بەڵام سەربەرز و ئازاد و خاوەن ئیرادەی‮ ‬خۆمان بین.
‮ ‬هیچ كات و هەرگیز خۆشی‮ ‬و دەستكەوتەكانی‮ ‬ژیان جێگرەوەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و ئازادیی‮ ‬كوردستان ناگرنەوە،‮ ‬لەوەش پشتڕاستم كە سەركردەیەكی‮ ‬دڵسۆز و شۆڕشگێڕی‮ ‬وەكو باوكم، چاوەڕێی‮ ‬بەغدای‮ ‬نەكردووە و نایشیكات تا متمانەی‮ ‬لێ وەربگیرێتەوە وەكو سەرۆككۆمار،‮ ‬بەڵكو لە‮ ‬یەكەمین رۆژی‮ ‬دەستبەكاربوونیەوە وەكو چارەسەرێكی‮ ‬تەنگەژەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كورد ئەم پۆستەی‮ ‬وەرگرت، هەروەك ناسراوە بە رجل الدولە ورجل مواقف الصعبە،‮ ‬بۆیە هەمیشە چاوەڕێی‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬گڵۆپی‮ ‬سەوز بووە لە كوردستانەوە نەوەك لە عێراق‮. ‬
زەڕڕەیەك خاكی‮ ‬وەتەن نادەم بە قەسری‮ ‬قەیسەری‮.
‬
‮❊ ‬دكتۆرا لە سیاسەتی‮ ‬ئەمریكا بەرانبەر بە كورد

 

لە ڕۆژنامەی خەبات وەرگیراوە
 

هەواڵی پەیوەندیدار