هێزی جه‌ماوه‌ری كوردستان

كه‌ریم قادر
به‌پێی كتێب و نووسراوه مێژووییه‌كان بێت، له‌وه‌ته‌ی ئه‌م سه‌رزه‌مینه ئاوه‌دان بۆته‌وه بێ شه‌ڕ و ململانێ نه‌بووه، تا ئاوه‌دانیش بێت بێ قڕه نابێت، چونكه ئیراده و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ستێرنه‌كه هه‌ڵده‌سوڕێنن، نه‌ك جاڕنامه و به‌ڵێننامه‌كان. ئه‌وه به‌و مانایه نییه، كه به‌دیهاتنی رێژه‌یه‌ك له ئاشتی و سه‌قامگیری مه‌حاڵه. نه‌خێر، ئه‌گه‌ری به‌دیهاتنی ئه‌و ویسته جیهانییه به‌گوێره‌ی كات و شوێن هه‌یه، ئه‌و ئه‌مریكایه‌ی ئێستا سه‌ركردایه‌تی به‌شێك له جیهان ده‌كات، سه‌روه‌ختایه‌ك ناوه‌ندی شه‌ڕو شۆڕ بوو، ئه‌وڕووپاش به هه‌مان شێوه، هه‌رجاره‌ی به‌شێوه‌یه‌ك و به‌ناوێكی جودا دانیشتووانه‌كان یه‌كتریان قڕ ده‌كرد، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی بوونه‌ته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، ئاشتی و بڕێك له سه‌قامگیری به‌دیهاتووه و پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی لێوه‌به‌رهاتووه. واته به‌م لۆژیكه بێت ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ری زۆر له هۆكاره‌كانی نا سه‌قامگیری ده‌كات.
به‌ربنه‌مای ئه‌وه، ئه‌و خرۆشانه جه‌ماوه‌رییه گه‌وره‌یه‌ی له كوردستان و له ده‌ره‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه (به‌داخه‌وه له هه‌ندێ شوێن له‌ناو وڵات وه‌كو پێویست نییه) له هه‌موو هێز و لێدوانێك گرینگتره، به‌و مانایه‌ی جاڕی سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لێك ده‌كات به‌كرده‌نی له زۆر بواردا له سه‌رووی ئه‌وانی دیكه‌یه، نه‌خاسمه هه‌موو جیهان تێگه‌یشت پێشمه‌رگه كێیه و چی بۆ پاراستنی جیهان كرد. ئایا ئه‌و گه‌له دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ئازایه‌تییه مافی ئه‌وه‌ی نییه سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست بهێنێ؟ چ حیكمه‌تێك له داننه‌نان به مافی ئه‌و گه‌له‌دا هه‌یه؟ به‌پێچه‌وانه‌وه به‌مانه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان به‌بێ ده‌وڵه‌تی هه‌رگیز ئه‌و ئاشتی و سه‌قامگیرییه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ به‌دی نایه‌ت، چونكه گه‌لی كوردستان ئیراده و هێزی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه.
به‌ر گوێمان ده‌كه‌وێت، به حوكمی ئه‌وه‌ی ئێران بووه‌ته به‌ره‌ی پشته‌وه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان هۆكاری ناسه‌قامگیری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. له‌م بۆچوونه‌شدا راستییه‌ك هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك راستییه‌كی نه‌شاراوه هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكێشه‌ی هه‌ڵكردنی با (به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌وای گه‌رم و جێگرتنه‌وه‌ی به هه‌وای سارد)دا كار بۆ به‌دیهاتنی غه‌ریزه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كات. واته ئه‌وه‌ی ئێرانی به‌تایبه‌تی له عێراق و سووریادا كرده ده‌مڕاستی بارودۆخه‌كه، هێزی ئێران نه‌بوو؛ به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی راست نه‌خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌كان بوو له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت ئیداره‌ی ئۆباما، كه له عێراق كاریان ده‌كرد، كه سه‌ره‌نجام ئێران بووه داڕێژه‌ری سیاسه‌ت و سه‌ربازی له عێراق و بووه هۆیه‌كی مانه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و نائومێدكردنی شۆڕشگێڕه به‌راییه‌كانی راپه‌ڕینی سوریا و ده‌ركه‌وتنی گرووپی تیرۆریستی باوك نادیار.
گه‌لی كوردستان، وێڕای ئه‌وه‌ی رێزی بۆ هه‌موو ئه‌وانه هه‌یه، كه یارمه‌تیان داوه و یارمه‌تی ده‌ده‌ن، به‌ڵام جارێكی دیكه بۆ خاتری هه‌ڵه‌ی ستراتیژی چه‌ند كارمه‌ندێك خۆی ناكاته‌وه عه‌ڕابی دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقێك، كه هه‌موو ئه‌زموونێك له‌گه‌ڵیدا شكستی هێناوه و شكست ده‌هێنێ. به‌مانایه‌كی دی هه‌ڵه سیاسییه‌كه‌ی ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا له‌عێراق به سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان راست ناكرێته‌وه، باشترین رێگه‌چاره‌ش بۆ كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئێران له دروستكردنی كێشه‌كان بۆ ناوچه‌كه دداننانه به ده‌وڵه‌تی دیموكراتی كوردستان و دیزاینكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه. واته ئه‌وه ئه‌ركی ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران ناچار بكات ره‌فتاری خۆی له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا بگۆڕێت.




