٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ماکگۆرک، دیپلۆماتێکی لایەندار و پیلانگێڕە

سەرچاوە: KDP.info

سه‌رۆ قادر

ئەو گەشتە گومانلێکراوەی ماکگۆرک لە هەفتەی ڕابردوو لە عێڕاق و کوردستان کردی، بە ئاشکرا دیار بوو دەیەوێ دووبەرەکی بخاتە ناو ڕیزی کوردستان و ئیرادەی کوردستانیانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی لەبار ببات. ماڵ بە ماڵی سیاسییەکانی کوردستان گەڕا و بێئومێدی بڵاو دەکردەوە. وەک پارێزەرێکی شۆڤێنی و تاییفی عەرەبی عێڕاقی دەجووڵایەوە.

هەر زوو سەرۆک بارزانی لە بەرانبەر جەماوەری زاخۆ و ئامێدیدا، به‌رپەرچی جموجۆڵە گوماناوییەکەی ماکگۆرکی دایەوە و ئیرادەی سووری کوردستانیانی بۆ سەربەخۆیی ڕاگەیاند.
کەمتر لە 24سەعات، دەرکەوت ماکگۆرک دەیەوێ ڕوانگای خۆی بەسەر کودستاندا بسەپێنێ و دوایی لە ئەمریکا جێگیری بکات!، ڕێک وەک ئەو ڕاپۆرتەی سەد ساڵ لەمەوبەر دوو دیپلۆماتی به‌ریتانیایی و فەڕەنسایی(سایکس- پیکۆ) زاڵمانە کوردستانیان پێ دابەش و بەدبەخت کرد و، لە گەڕانەوەیاندا بڕوای دەوڵەتەکانی خۆیان پێی هێنا.
ماکگۆرک و دۆگڵاس سلێمان(سەفیری ئەمریکا لە بەغدا)، شەڕ بۆ یەکپارچەیی عێڕاق دەکەن و لە ڕوانیندا لایەنگری شۆڤێنیزمەکانی شیعەی عێڕاق و باڵادەستی ئێرانن.
ناوەندە بەهێزەکانی دەستلەکار بۆ گۆڕانکاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو سیاسەتە بێزارن و قبووڵی ناکەن. لەم بارەدا قسە زۆرن. بۆیە وێناچێ ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەوڵەکانی ماکگۆرک- سلێمان پەسند بکات. چونکە وەک درێژبوونەوەی سیاسەتی جۆن کێرییە کە پشتی ئەمریکای لە ناوچەکە لە عەردی دا و ئێرانی بەهێز کرد.
کار وا بڕوات، سەرکردایەتیی کوردستان دەتوانێ ماکگۆرک نەبینێ و گوێی نەداتێ، وەک ئەوەی لەگەڵ پۆل بریمەردا کردی. بارزانی بە بریمەری گوت، ئەگەر پیاوی دێیتە کوردستان!، بریمەر کە تێکشکا پەنای بۆ داوای لێبوردن لە بارزانی برد. دوور نییە ماکگۆرکیش ناچار بێ داوای لێبوردن بکات!
کەواتە راست ئەوەیە هەموو کوردستانیان بە قسەی سەرۆک بارزانی بکەن کە دەڵێ: گوێ مەدەنە پیلانگێڕان و بێ دوو دڵی بەرەو ڕیفڕاندۆم بچوون.
بژی بارزانی

هەواڵی پەیوەندیدار