داواكاری و پێشبینییه‌كانتان له‌جێی خۆیدا نین

كه‌ریم قادر
كوردستان بڕیاری خۆی داوه، كه هه‌م وه‌ك مافێكی سرووشتیی گه‌لانی جیهان، هه‌م بۆ رێگه‌گرتن له توندوتیژی و نه‌هامه‌تییه‌كان و بوژانه‌وه‌ی زیاتر، پێویسته سه‌ربه‌خۆ بێت. سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كان، له چاو زۆر له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی عه‌یام زه‌مانێكه هه‌ن به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاوی دیپلۆماسی، سه‌ربازی، ئه‌منی، ئابووری، ئیداری و فه‌رهه‌نگیی گه‌وره‌ی ناوه. پێشتر، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌ر و نۆرمانه زۆر له چاودێرانی سیاسی، كاتێك شرۆڤه‌ی دۆخی كوردستانیان ده‌كرد، باسیان له‌وه ده‌كرد، كه كوردستان پایه پێویستییه‌كانی بوون به ده‌وڵه‌تی ئاماده‌یه یا وایان باس ده‌كرد، كه ده‌وڵه‌تێكی دیفاكتۆیه، ته‌نانه‌ت به عێراقه‌كه‌ی دی و دوورگه سه‌قامگیره‌كه‌ی ناوچه‌كه‌یان پێناسه ده‌كرد. به‌كرده‌نیش له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه فاكته‌رێكی سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئیقلیمی خۆیان له خوا نه‌كه‌ن، ئه‌و راستییه ده‌زانن. بۆیه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌خوازن، كه پێویسته له‌به‌ر رۆشناییی ئه‌م راستییانه ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره بكه‌ن. واته له چوارچێوه‌ی عورفی نێوده‌وڵه‌تیدا كوردستان دژی به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌بووه و نییه، به پێچه‌وانه بێ جیاوازی بۆ هه‌مووان عامیلی خێر و بوژانه‌وه بووه.
به‌ڵام له‌و رۆژه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی نیشتمان دیاری كردووه، لێره‌وله‌وێ به بیانووی سه‌مه‌ره داوای دواخستنی ریفراندۆم له سه‌ركردایه‌تیی سیاسی ده‌كه‌ن و گوشاری جۆراوجۆر به‌كار ده‌هێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌و راستییه‌ی له‌وه‌ته‌ی عێراق دروست كراوه هیچ كاتێك نه له‌ناوخۆیدا نه له‌گه‌ڵ دراوسێكانی له ئاشتیدا نه‌بووه، به‌رده‌وام له قڕه و كێشه‌دا بوویه. واته له سایه‌ی ئه‌م عێراقه ناهاوسه‌نگه دروستكراوه‌دا، هیچ كاتێك ناوچه‌كه سه‌قامگیر نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌ر له شه‌ڕ و ناكۆكیدا بووه. به‌ومانایه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوخۆیی و ناوچه‌كه‌دایه.
ئه‌وانه‌ی ئێستا خۆیان ده‌كه‌ن به نێوه‌ندگیری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر (راستییه‌كه‌ی له سه‌رینی خروقاته‌كانی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌ولێر دروست بوونه) و، پێشبینی كانسلكردنه‌وه‌ی ریفراندۆم ده‌كه‌ن، یا گه‌لی كوردستانیان نه‌ناسیووه یا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان نه‌گه‌ره‌كه. ئه‌وانه ئه‌و هه‌موو موده‌ته، مه‌به‌ستم له دوای ساڵی 2005 له كوێ بوون و بۆ نه‌هاتنه‌سه‌ر خه‌ت؟
كاتێك به‌غدا (له سه‌رده‌می مالیكی به موباره‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعی) كاری كرد بۆ ژیاندنه‌وه‌ی جاشایه‌تی له كوردستان، یا ئه‌وكاته‌ی به‌غدا ده‌ستی كرد به بڕینی قوتی هاووڵاتیانی كوردستان؟ خۆ ئه‌گه‌ر كوردستان خۆی پێشتر كاری نه‌كردبوایه، ئه‌وه‌ده‌بوو تورگه‌ی ده‌رۆزه هه‌ڵگرێ بۆئه‌وه‌ی نانێك په‌یدا بكات.
ئێستایش، دوای نائومێدبوون له عێراقی نوێ! داواكاری و پێشبینییه‌كانتان ناخوات، چونكه نه كێشه مێژوویی و تازه‌كانی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كات نه متمانه‌ش ماوه، بۆیه هیچ یه‌كێك له بیانووه‌كانتان بۆ دواخستنی ریفراندۆم له‌جێی خۆیاندا نین، كوردستان له‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی پاشه‌كشه ناكات. ئاخر، ئه‌وكاته‌ی گه‌لی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی جاڕی شۆڕشی دا، پرسی به كه‌س كرد تا ئێستا ره‌زامه‌ندیی خه‌ڵكی دی بخوازێ؟
به مانایه‌كی دی، كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌ت چه‌ند پێویستی به دۆستایه‌تیی وڵاتانی جیهان هه‌یه، وڵاتانیش به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئیقلیمی زیاتر پێویستیان به كوردستان هه‌یه، چونكه له‌م نێوه‌نده‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به ده‌نگی به‌رز ده‌دوێن. بۆیه ئازا ئه‌و وڵاته‌یه رۆژێك زووتر راستییه‌كانی مافی ئه‌م گه‌له و گۆڕانكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت. كوردستان له هیچ كاتێكدا نیازی نه‌بووه كێشه بۆ هیچ وڵاتێك دروست بكات، به پێچه‌وانه‌وه، وه‌ك چۆن له چه‌ند ساڵی رابردوو به كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تی عامیلی خێره بۆ ناوچه‌كه و جیهان، هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه و به‌گوڕتر به‌شداری له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شارستانیی جیهان ده‌كات و ئه‌وانه‌ش له‌بیر ناكات، كه یارمه‌تی و هاوكارییان كردووه.




