سه‌یركه‌ن و ببینن

كه‌ریم قادر
خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیاره‌تی و شاردنه‌وه‌ی به‌قسه‌ی "قه‌به‌ی بێ به‌رهه‌م"، په‌یوه‌ندی به جورئه‌تی سیاسییه‌وه‌هه‌یه، ئه‌گه‌رنا "ئاو خواردنه‌وه‌ش" بێ ماندوو بوون نییه، جا چجای راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت له جیۆگرافیایه‌كی له شێوه‌ی كوردستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئه‌م هه‌نگاوه له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا كاری گه‌وره‌ئه‌نجام دراوه، من زۆر له‌و هه‌نگاوه پته‌وانه ده‌بینم، به‌ڵام ئێوه ناتانه‌وێ بیانبینن، ئه‌وه‌یان وه‌ك ده‌ڵێن "بێ موو نییه".
به خوێندنه‌وه‌ی سیاسیانه بۆ بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و ره‌وشی هه‌ردوو وڵاتی (عێراق و سووریا)ی جاران و هه‌وڵه‌كانی دیزاینكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه، زه‌وینه و كاتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌بار و سازاوه. ئه‌م "موغامه‌ره‌ی" باسیشی ده‌كه‌ن هه‌ر هه‌بووه و هه‌یه و ده‌شمێنێ، وه‌ك بڵێی "گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ژیێته‌وه". له رووی مانه‌وه، پێچه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی، ژێرده‌سته‌ییه. به‌ومانایه‌ی كه هه‌ر بیریشی لێ ناكه‌مه‌وه، "گوێی شه‌یتانی كه‌ڕ بێت" ئه‌گه‌ر له ناوخۆ هه‌وڵی شكستپێهێنان (به‌ره‌ی دژه‌سه‌ربه‌خۆیی) به‌م هه‌نگاوه مێژووییه سه‌ربگرێ نه‌ك "سه‌روبه‌ر"، گه‌ره‌نتیی مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا، بۆ كه‌س نییه.
به هه‌وڵ و تێكۆشان زۆر له گرێ مێژووییه‌كان ئه‌گه‌ر نه‌شكرابنه‌وه، به ته‌واوی شل كراونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ته له ئاستی ئیقلیمیدا وڵاتانێكی عه‌ره‌بی خاوه‌ن پێگه به ئاشكرا له‌گه‌ڵ ئه‌و مافه سرووستییه‌ی "ئیلاهیه‌ی" گه‌لی كوردستانن، كه پێشتر هێڵی سوور بوو. هاتنه‌سه‌رخه‌تی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی زێده‌ڕۆییه داراییه‌كانی كوردستان له‌م كاتوساته‌دا په‌یامێكی گرینگه، كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته به داراییی خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ. لێدوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر كوردستان، هێرشه بۆ سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كان) له‌خۆیدا په‌یامێكی روونه بۆ ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی هه‌نگاوی ئاشتیخوازانه‌ی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی "شه‌ڕی خوێناوی"، له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
بیانووه‌كانی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی نه‌یاری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی زۆر لاوازن و باوه‌ڕپێهێنه‌ر نین، ئاخر زیاتر له قسه‌ی بازرگانێكی سیاسی ده‌چێت تا سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌رپرسی به ئه‌زموون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوایان لێ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ناخوازن راسته‌وخۆ دژی ویستی راسته‌قینه‌ی گه‌له‌كه‌یان بوه‌ستنه‌وه، له‌مه‌ودوا واز له وشه و گوزاره‌ی "ئه‌گه‌ر به جیددی ده‌یانه‌وێ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بچین" بهێنن، چونكه بڕیاری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی پاشه‌كشه‌ی تێدا نییه و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێ، دیسان وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ به ته‌نیا نه‌دراوه، به‌ڵكو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی (ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم) شازده حزبی كوردستانی به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه دوای گه‌نگه‌شه و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی تێروته‌سه‌ل و هه‌ڵسه‌نگاندنی درێژایی و پانیی ره‌وشه‌كه دراوه. ئه‌وه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له به‌شداریكردنی ئه‌م بڕیاره مێژووییه دوا كه‌وتو‌وه یا به ئه‌نقه‌ست به‌شداری نه‌كردووه، ده‌بێ خۆیان به‌رپرسیاره‌تییه‌كه هه‌ڵبگرن و به جورئه‌ته‌وه وه‌ڵامی گه‌ل بده‌نه‌وه، نه‌ك قسه‌ی بێ به‌رهه‌م، كه له ئینشایه‌كی سواو زیاتر نییه. كورد گۆته‌نی: "میوانی ناوه‌خت نانی له‌سه‌ر خۆیه‌تی"، ئێستایش ئه‌ركی خۆیانه ئه‌و كه‌لێنه سواق بده‌ن، كه له ختوخۆڕایی دروستیان كرد.




