پاراستنی سامانی نه‌ته‌وه‌یی یا داگیركردن

كه‌ریم قادر
كاتێك هه‌ندێك نووسین به ناوی "شیكار" یا "را" ده‌خوێنیته‌وه، ناچاری نه‌فره‌ت له به"خۆڕاییكردنی خوێندن" بكه‌یت. ئاخر خه‌ڵكی خوێنده‌وار ده‌بێ شیان و توانا‌ی بۆ پێشخستنی ده‌وروبه‌ر بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر مه‌لا كوردپه‌روه‌ره‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌واری گونده‌كان ده‌یانكرد، نه‌ك زڕه‌خوێنده‌واره‌كانی هه‌نووكه، كه بۆ مه‌رحه‌بایه‌كی سه‌رپێیی دوژمنان، ئاماده‌ن ئاگر له جه‌سته‌ی دایكی جه‌سته‌بریندار به‌ربده‌ن.
دوو په‌رله‌مانتار، كه به‌قه‌ولان نوێنه‌ری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لن، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌یان به ته‌رزێك بۆ یه‌ك مه‌به‌ست "ساردكردنه‌وه و نائومێدكردن"، ئه‌وه‌ی دوژمنان دژ به مافی گه‌لی كوردستان په‌ییان پێی نه‌بردووه یا بۆیان ته‌واو نه‌كراوه، ئه‌وان به ناوی "خه‌می خه‌ڵك" به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستانی ده‌كه‌ن.
یه‌كێكیان پاراستنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی (ئاڤانا و بای حه‌سه‌ن) به داگیركردن ناو ده‌بات، كه پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته. چونكه دوای ئه‌وه‌ی سوپا فشۆڵه‌كه‌ی عێراق (بێگومان به پیلان و فه‌رمانی ده‌ره‌كی) له به‌رامبه‌ر هێرشی چه‌ند چه‌ته‌یه‌كی داعش مه‌یدانی چۆڵ كرد، چ چه‌كی پێشكه‌وتووی هه‌بوو به دروستی یا كورد گۆته‌نی "به خاوێنی" بۆیانی به‌جێهێشت، به ناچاری هێزێكی سه‌ر به لیوای نه‌وت و گاز بۆ پاراستنی ئه‌و كێڵگانه له‌وێ جێگیر كرا، نه‌بادا له چاوتروكاندنێكدا ئه‌و كێڵگانه وه‌ك مووسڵ راده‌ستی ئه‌م چه‌ته دروستكراوه بكرێن. واته ئه‌وه‌ی كرا جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی نیشتمانی بوو بۆ پاراستنی سامانی قه‌ومی. بۆیه ناچارم پێی یێژم داوه‌شێی بۆ ئه‌م دژایه‌تییه بێ رۆحه‌ت، كه تا ئێستا توانا‌ی لێك جوێكردنه‌وه له‌نێوان پاراستنی سامان و داگیركردن ناكات.
ئه‌وی دیكه‌یان، كه له ئه‌ستووریی قاوغه حزبیه‌كه‌یه‌وه زۆر منداڵئاسا بیر ده‌كاته‌وه، خۆی له واتای شه‌رعیه‌ت نه‌بان ده‌كات. ئاخر لای ئه‌و شه‌رعیه‌ت ته‌نها لای په‌رله‌مانه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان لای كه‌سێكی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی ئه‌و بوو (بێگومان به رێككه‌وتنی سیاسیی نێوان لایه‌نه‌كان). به‌ڵام چۆن په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی هه‌یه، هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، وه‌ك: ده‌سته‌كانی ژینگه، مافی مرۆڤ، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ران، ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان، ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كیش شه‌رعیه‌تی هه‌یه، چونكه فه‌رمانی كارگێڕی هه‌یه. كه‌واته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی باس له شه‌رعیه‌ت ده‌كه‌ن، پێویسته ددان به بڕیاری دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیشدا بنێیت، بۆ خاتری هیچ كه‌سێك نا، به‌لكو بۆ خاتری به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات، ئه‌گه‌ر به وڵاتی خۆتانی ده‌زانن.




