٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

قەیران لە قەیران گیردەبێت

سەرچاوە: KDP.info

غازی حەسەن

عێراق لەکاتی بوونی هێزی سەربازی ئەمەریکا باسی لە ئاراستەیەکی دیموکراسی و پێکەوەژیان و عێراقێکی نمونەیی لە رۆژهەڵاتە نوێیە گەشەکردووە دیموکراسییەکە دەکرد، بەڵام لەیەکەمین رۆژی دەرچوونی سوپای ئەمەریکا، عێراق لە زۆر رووەوە روووبەرووی قەیران و کێشەی تاکڕەویی و دیکاتتۆریەت و بەکارهێنانی هێز و فرەکردنی مەزهەبگەرایی کرایەوە. کە لەبنەڕەتدا لەسەردەمی بوونی ئەمەریکا کێشەکان ژێرپێخرابوون دەنا، کێشەی مێژوویی و گرینگ و هەستیاریش بوون. سونەکان بە فشارێکی زۆر تێکەڵی پرۆسەی سیاسی لە عێراقی دوای روخانی سەدام کران.. کورد هاوپەیمانی راستبوونەوە و بوژانەوەو بەهێزبوونەوەی شیعەی هاوئازار و رەتێندراوی دەستی بەعس بوو، شیعەش لە سەرەتادا لایەنەکانیان لەپێناو یەکلایەنە خۆ سەپێنی لە ناوەخۆیان دەستیان بە رکابەری و لاوازو  فتکرندی یەکتری کرد و دواتریش پرۆسەکە خەریکە لەسەرتاسەری عێراق  و هەتا لە دژی کوردستانیش گەرەکیانە هەمان میتۆد بگشتێنن و پیادەی بکەن. دیارە رووداوەکانی   دوو ساڵی رابردوو پێچەوانەی هەموو ئەو سەرەتایانە کە دەستووری لەسەر بیناکراوە و پرۆسەی سیاسی لە پێناو یەکخراوە و لایەنەکان ناکۆکییەکانی خۆیان شاردەوە و بانگەشەی نوێ بوونەوەی عێراقیان کرد.

   نامانەوێت قەیرانە ترسناکەکان وەبیر سیاسییەکان بهێنینەوە، بۆ ئەوەی لایەنە گەشەکەی دیموکراسی کە دیالۆگە لە چوارچێوەی پرۆسەی دانوستان و چارەسەرکردنی کێشەکان بێ هیوا نەبێت، بەڵام دەبێت لەبیری نەکەین ئەو قەیرانانەی لە چەند ساڵی رابردوو دروست بوون، تەنیا یەک واتاو ئامانجیان هەیە ئەویش پەرەپێدانی  سیاسەتی تائیفی و مەزهەبی و تاکڕەوییە لە ناو پرۆسەیەک کە ناونیشانەکەی کراوەتە "یاسا و پێشگرتن لە هەڵایسانی شەڕی تائیفی"، دەنا هەموو ئەو قەیرانانەی دروست بوون، رێکورەوان پەرەپێدانی تایەفەگەری و مەزهەبگەراییە.

کاتێک قەیران لە ناکۆکی سیاسی تێدەپەڕێنێت و لە سایەی بەکارهێنانی هێزەوە سەروەری پێدەرێت، جا ئەمە هەر لایەن و گروپێک بێت، یاسایی بێت یاخود تیرۆریستی، شیعەیی بێت یاخود سونەیی. گرینگ ئەوەیە هێز هیچ مەنتیقێکی دیموکراسی و  سیاسی و یاسایی ناهێلێت، کە هێز دەکرێتە ئامانج، لە پێناو چاوترساندن و خۆسەپێنی و  گیرپێخوارندی پرۆسەی سیاسی، تۆقان و دژەکردەوەی دیموکراسی دەبێتە دەمڕاستی هەموو پرۆسە سیاسییەکە.

رووداوەکانی پێشتوو درێژەیان هەیە بەڵام بەجۆرێکی دیکە. رۆیتەر ئێوارەی رۆژی هەینی نووسیویەتی "  هێرشەکردنە سەر پاسەوان و کارمەندەکانی وەزیری دارایی عێراق رافع ئەلعیساوی بەرەگەز سونی ، تەنیا دوای چەند سەعاتێک لە گواستنەوەی سەرۆکی عێراق جەلال تاڵەبانی  کە بەرەگەز کوردە رویدا ،ئەمە لەکاتێدا بوو کە سەرۆک بۆ ئەلمانیا بۆ چارەسەری جەلتەی مێشک گواسترایەوە، ئەو وەکو نێوەندگێرێک لەنێوان سونەو  شیعە و کورد لە رۆلی سیاسی دوور کەوتەوە، دوورکەوتنەوەی تاڵەبانی جارێکی دیکە ئاڵۆزی سیاسی دروست دەکاتەوە کە دەبێتە فشار لە سەر حکوومەتی عێراق کە لەسەر بنەڕەتی تائیفی و نەژادی دابەشبووە، لە قەیرانێک دەرچێت و دەچێتە قەیرانێکی دیکە".

پێدەچێت لەسایەی شێواز و چۆنیەتی بیرکردنەوەی حکوومەتی هەنووکەیی،  عێراق نەتوانێت لە وڵاتێکی پڕ لەکێشە بەرەو وڵاتێکی ئارام بچێت، پێناچێت لە سایەی گرژکردنی ناکۆکییەکان لە سایەی بەرژەوەندی مەزهەبی و تائیفی و هەتا نەتەوەیی نەک عێراق بەرەو نوێ بوونەوە ببات، بەڵکە نیەتە سیاسییە توندەکان عێراق بەرەو کاولکاری و تەنگەژە لەدوای تەنگەژە دەبات.

دواین کێشە گرتنی پاسەوانەکانی رافع ئەلعیساوی سونە مەزهەبی سەر بە لیستی عەلعراقییەبوو.. ئەمە رووداوکان دەگەڕێنتەوە بۆ دواوە دەگێڕێتەوە،  راونانی هاشمی، هاشمی کورد دەربازی کرد و هاوکێشەکان گۆڕان، بەڵام پێناچێت نە کەسایەتی ئەلعسیاوی و نە کاتەکان لە قازانجی سونەکان بێت. مالکیش رەنگە ئەو کاتەی لەبەر دوو هۆکار هەڵبژاردبێت.

یەکەمیان سەرۆک کۆمار باری تەندروستی خراپە و لە کاری سیاسی و پرۆسەی ئاشتەوایی و چارەسەر لەرێگەی گفتوگۆ دوور کەوتۆتە.

دووەم لایەنی کوردی نایەوێت چی دیکە بخزێنرێتە نێو رکابەری تائیفی و مەزهەبی نێوان گروپە عەرەبییەکان.  جاری یەکەم لە مەسەلەی هاشمی کردەوەکان  ترسناک بوون، جێگری سەرۆک مام جەلاڵ کە نوێنەری کوردە، چۆن دەبێت بگیرێت. بەڵام رووداوەکان ئەوە بوون  کە رویدا.

پێدەچێت سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هێشتا توانا و لێهاتووی جەستەیی مابێت وەکو یاری کەرێکی سیاسی بە توندی رکابەرە سونییەکانی سەرکوت بکات. بەڵام دیار نییە چەند پەناڵتی و فاول دەکات لە پێناو بەدەستهێنانی گۆلی زیاتر لە دژی رکابەرەکانی، چەند دەتوانێت ناوبژێوانە نێوەخۆیی و دەرەکییەکان بە هەمان مەنتیق بڕاوپێبهێنێت کە ئەو دەیەوێت یاسا بچەسپێنێت و رێگر بێت لە سەرهەلدانەوەی کێشەی تائیفی. پێناچێت  توندیی و هێز بەکارهێنان لە هەموو یارییەکان هەمان ئامانج  و کاریگەریان هەبێت کە جارانی دیکە هەیان بوو.

بەڵام ئەوەی گرینگە عێراق بێ قەیران بەرێوە ناچێت، رەنگە ئەمە ببوێتە یەکێک لە فەلسەفە سەرەکییەکانی ئیدارەکردنی قەیران. سەدام حوسێن لەپێناو شاردنەوەی قەیرانە بەردەوامەکانی شەڕی بە ئێران و کوێت فرۆشت. سەدام کە بەناو خاکی عەرەبی بۆ لەناوبردنی ضۆڕشی کوردستان دابووە شا، دەیەویست بە لأیر ناوی داکۆکی لە عەرەب شەری ئێڕان بکات. سوریا لە پێناو مانەوەی خۆی دەیەویست گێچەڵ بە تورکیا و ئوردن و  جۆلان و لوبنان بکات، بەڵام ئەمانە کۆتایی قەیرانەکانیان پێچەوانە کردەوە. پێناچێت لە سەردەمی دیموکراسی و راپەڕینی گەلان و شەفافیەت قەیران بتوانێت درێژە بە قەیران بدات.. لە عێراقیشدا کە قەیران قەیران بەرێدەکات، پێناچێت بتوانێت بەهەمان ئەو ئاراستەیە بڕوات کە تام و ماتەی تاکڕەویی و خۆسەپێنی تێدا زالە.

هەواڵی پەیوەندیدار