٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كەركووك و گەمە بەسەرچووەكانی‮ ‬مالیكی

سەرچاوە: Xebat

هێرش مەلا جەوهەر

سەردانەكەی‮ ‬هەفتەی‮ ‬ڕابردووی‮ ‬مالیكی‮ ‬بۆ كەركووك و ئەو قسانەی‮ ‬لەمیانەی‮ ‬كۆنگرە‮ ‬ڕۆژنامەوانیەكەیدا كردی‮ ‬جگە لە تووشبوونی‮ ‬هێستریایەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬نوێ چیدیكەی‮ ‬لێ نەدەخوێنرایەوە،‮ ‬مالیكی‮ ‬نەیەكەم كەسەو نەدوایین كەسیش دەبێت سەبارەت بەكەركووك و ناسنامەی‮ ‬شارەكە قسە دەكات،‮ ‬كوردیش نابێت بەسەردانی‮ ‬لەو جۆرە نە ئیستفزازو نەتووشی‮ ‬شۆكیش بێت،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬كەركووك دەدات خەڵكی‮ ‬شارەكەو مێژوو و جوگرافیایەكەیەتی،‮ ‬نەك نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬و هاوشێوەكانی‮ ‬ئەو‮. ‬لە‮ ‬80 ساڵی‮ ‬ڕابردووی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئێراقدا كوردو سەركردایەتیەكەی‮ ‬بە هەموو شێوازو زمانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬لەهەوڵی‮ ‬ئەوەدابووە فەرمانڕەوایەتی‮ ‬ئێراق لەوە تێبگەیەنێت كە بابەتی‮ ‬كوردستانیەتی‮ ‬كەركووك كۆتایی‮ ‬پێهاتووەو بواری‮ ‬هیچ گفتوگۆو دانوستانێكی‮ ‬تێدا نەماوە،‮ ‬چونكە ئەو بابەتە پرسێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییەو بۆ هیچ هێزو لایەنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردی‮ ‬نییە سازش و گرەوی‮ ‬لەسەربكات،‮ ‬پێشمان وایە عەرەبی‮ ‬ئێراقی‮ ‬لەو بۆچوونەی‮ ‬شەقامی‮ ‬كوردی‮ ‬تێگەیشتووە،‮ ‬بۆیە هەر لێدوانێكی‮ ‬بێهودەو شۆفێنیانەی‮ ‬سەبارەت بە كەركووك لەلایەن نەیارانیەوە دەدرێت،‮ ‬جگە لەگەمەیەكی‮ ‬بێماناو سیاسەتێكی‮ ‬بەسەرچوو هیچ خوێندنەوەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬بۆ ناكرێت‮. ‬مالیكی‮ ‬كە وڵاتی‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬قەیرانێكی‮ ‬سەختی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئیداری‮ ‬كردۆتەوەو،‮ ‬لە‮ ‬ڕێی‮ ‬ڕەفتارە دیكتاتۆریەكانی‮ ‬خۆیی‮ ‬و سیاسەتە شۆفینیانەكەی‮ ‬تەواوی‮ ‬پێكهاتەو شەقامی‮ ‬ئێراقی‮ ‬لە حكومەتەكەی‮ ‬تووڕەكردووە دەیەوێ لەڕێی‮ ‬پرسی‮ ‬كەركووكەوە سۆزی‮ ‬بەشێك لە عەرەبە توندڕەو و داخ لە دڵەكانی‮ ‬وڵاتەكە بۆ خۆی‮ ‬پەلكێش بكات،‮ ‬كە دەكرا لە شوێنی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕەفتارە بێبنەمایانەی‮ ‬لە سەردانی‮ ‬كەركووك و ئەو لێدوانە بێسەروبەرانەی‮ ‬ئەم دواییەدا بیری‮ ‬لە چارەسەری‮ ‬كێشەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬كردبایەوەو لەهەوڵی‮ ‬ئەوە دابوایە وڵاتەكەی‮ ‬لەو قەیرانە سەختەی‮ ‬كە لەئەنجامی‮ ‬سیاسەتە سەقەتەكەی‮ ‬هاتوونەتە كایەوە‮ ‬ڕزگار كردبووایە‮. ‬بەڕاستی‮ ‬سەیرە تا ئێستاش مالیكی‮ ‬پێی‮ ‬وابێ بە هێنانی‮ ‬كەتیبەو هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬دەتوانێ دیمۆگرافیاو ناسنامەی‮ ‬كەركووك بگۆڕێ،‮ ‬لە كاتێكدا ئەو سەركردە‮ (‬بەئەزموونە‮) ‬زۆر باش ئەو‮ ‬ڕاستیە دەزانێ ئەگەر مەسەلەی‮ ‬كەركووك نەبوایە چەندین ساڵ بەر لەئێستا گرفتەكانی‮ ‬كورد لەگەڵ حكومەتی‮ ‬ئێراق كۆتاییان پێهاتبوو،‮ ‬جگە لەوەش مالیكی‮ ‬دەبێت لەوە تێگەیشتبێ لەهەموو قۆناغەكانی‮ ‬خەباتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و چەكداری‮ ‬كوردستان كەركووك ئەو بابەتە بووە كەسەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد بەهۆی‮ ‬دەستبەردارنەبوونی‮ ‬ئامادەی‮ ‬هەموو قوربانیەك بووەو،‮ ‬دیسان سەرۆكی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران زۆر باش ئەوەش دەزانێ دابڕانی‮ ‬كەركووك لەهەرێمی‮ ‬كوردستان كۆتایی‮ ‬بەو ئینتماو پێكەوە ژیانە نیشتمانیە دەهێنێ كەتاكی‮ ‬كورد بۆ ئەم وڵاتە هەیەتی،‮ ‬ئەوەش بڕیارێكە مەرجی‮ ‬بەشداری‮ ‬كوردی‮ ‬لەئێراقی‮ ‬دوای‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬پێشووی‮ ‬لەسەر بونیاد نراوە و هەر هەوڵێكیش لەم بارەوە دەچێتە خانەی‮ ‬یاریكردن بە داهاتووی‮ ‬ئێراقەوە‮. ‬هێزە عەرەبیەكانی‮ ‬ئێراق هەمیشە كوردو سەركردایەتیە سیاسیەكەی‮ ‬بەوە تۆمەتبار دەكەن كە ئەوان كار لەسەر پارچە پاچە بوونی‮ ‬وڵاتەكە دەكەن و،‮ ‬بەرنامە و بەقسەی‮ ‬خۆیان پلان بۆ لەباربردنی‮ ‬پرۆسە سیاسیەكەی‮ ‬دادەڕێژن،‮ ‬لەكاتێكدا ئەوە ئەوانن لە‮ ‬ڕێی‮ ‬ڕەفتارە شۆفێنییە بەسەرچووەكانی‮ ‬خۆیانەوە خەڵك و شەقامی‮ ‬كوردی‮ ‬تووڕە دەكەن و‮ ‬یاری‮ ‬بە پیرۆزییەكانیان دەكەن،‮ ‬ئەگەرنا جەنابی‮ ‬سەرۆك وەزیران چ بەهانەیەكی‮ ‬بۆ ئەنجامدانی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬حكومەتەكەی‮ ‬لە كەركووك هەیە لە كاتێكدا بەرنامەی‮ ‬كۆبوونەوەكەی‮ ‬دووروو نزیك پەیوەندی‮ ‬بەشارەكەوە نیەو،‮ ‬تەنها ئەو وەزیرانەش بەشداری‮ ‬پێدە كات لە كۆبوونەوەكەی‮ ‬كەپاشكۆو ئەڵقە لەگوێی‮ ‬خۆیەتی،‮ ‬پاساوی‮ ‬چیە هێزە سەربازیەكانی‮ ‬سوپا جولەپێدەكات و بەرەو كەركووك‮ ‬ڕایاندەكێشێت و،‮ ‬لە كەركووكەوە لێدوان دژی‮ ‬كوردو هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە دەدات؟،‮ ‬هەموو ئەوانە لەلایەك كۆمەڵێك پرسیارن كە جەنابی‮ ‬مالیكی‮ ‬پێویستە وەڵامیان بداتەوەو،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەش هەڵویستی‮ ‬كورد بەهێزتر دەكات لەكاركردن بۆ جوودابوونەوە لە ئێراق و پێكهێنانی‮ ‬كیانێكی‮ ‬سەربەخۆ‮. ‬لە كۆتاییدا ماوە بڵێین تەنها لە رێی‮ ‬هەڵوێست و گوتارێكی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬كوردیەوە دەتوانین‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬هەموو ئەوانە ببینەوە كە دەیانەوێ و مەبەستیانە‮ ‬یاری‮ ‬بە ئایندەو چارەنووسی‮ ‬گەلەكەمانەوە بكەن،‮ ‬چونكە ئێمە دەبێت لەوە تێبگەین كە نەیارانی‮ ‬ئێمە بەهەموو هێزو توانایەكی‮ ‬خۆیانەوە لە هەوڵی‮ ‬لێكترازان و پەرتەوازەیی‮ ‬ئێمەدان و تەنها لەو‮ ‬ڕێگایەشەوە دەتوانن گرەوەكە ببەنەوە،‮ ‬هیچ گومانێكیش لەوەدانیە هێزە كوردیەكان ئەو قۆناغەیان تێپەڕاندووە كەسێك جورئەتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەبێت بیر لەوە بكاتەوە كەلەیاری‮ ‬درووستكردنی‮ ‬دووبەرەكی‮ ‬نێوانیاندا كەلك وەربگرێت‮. ‬

هەواڵی پەیوەندیدار