ته‌قه‌ڵ لێدانی كفنه‌كه‌یان له كۆتاییه

كه‌ریم قادر
ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا (كه ركابه‌ره‌كانی به كاندیدی بانكه جیهانییه‌كان تۆمه‌تباریان ده‌كرد) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا( ملیاردێری جیهانی)، ئاشكرای كرد "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگه‌ی قۆناغی دوای شه‌ڕ له عێراق و سووریا رێككه‌وتووین و داوامان له دیپلۆماتكارانی خۆمان كردووه به‌و ئاڕاسته كار بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بكارێین له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كۆنكریتی پێشكێشی پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن".
فه‌ڕه‌نسا به‌و وڵاته ناسراوه، كه عاده‌ته‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌كان شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بووه. هه‌رچه‌نده له‌دوای بڕانه‌وه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان براوه‌كان گه‌لی كوردیان له مافه سرووشتیه‌كانی بێبه‌ش كرد، به‌ڵام به تێگه‌یشتنی ئێمه، دوای ده‌ركه‌وتنی توانای كورد وه‌ك هۆكارێكی سه‌قامگیری و خێر له ناوچه‌كه‌دا هه‌مووان به‌و راستییه گه‌یشتوون، كه پێویسته ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌ك نه‌خشه بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌ها و دروشمه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئازاده‌كان و پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و مه‌زهه‌بی ناوچه‌كه‌دا بگونجێت. واته مانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له ده‌وڵه‌تی ده‌ستكردی عێراق و سووریا به نه‌خشه‌ی پێشوویان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژیاندا نییه، نه‌خاسمه له ئه‌نجامی بێ چاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی كێشه مێژووییه‌كانی ناوچه‌كه بینیمان تیرۆر بووه چ به‌ڵایه‌ك بۆ ئاسایشی جیهانی و چ ترس و دڵه‌ڕاوكێییه‌كی له كۆمه‌ڵگا ئازاده‌كان دروست كرد.
هه‌ركه‌س به‌شی خۆی، ئه‌وان بۆ به‌یاساییكردنی (ئه‌وه‌ی ئێمه به دواته‌قه‌ڵی كفن بۆ عێراق و سووریا ناوی ده‌به‌ین) له چاوه‌ڕوانی راپۆرتی دیپلۆماتكار و راوێژكاره سه‌ربازی و سیاسییه‌كانیان دان، كه له مه‌یدانی كێشه و ململانێی ناوچه‌كه‌دا ئاگادارن، هه‌روه‌ها كۆكی و ته‌باییه‌ك له‌نێوانیاندا هه‌یه به‌وه‌ی دۆخی سیاسی ئه‌م دوو وڵاته له دوای كۆتایی سه‌ربازیانه‌ی داعش وه‌ك قۆناغی پێشوویان نامێننه‌وه (به كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ره‌قه له‌م كۆتاییه نزیك ده‌كه‌وینه‌وه) ده‌خوازێ له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه و ستراتیژی نوێی تاقینه‌كراوه رێك بخرێنه‌وه. ته‌وقیتی ئاشكردنی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه هاوكاته له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه و تۆخبوون و په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، كه پێویست ده‌كات له‌وه زیاتر چاره‌سه‌ركردنیان دوا نه‌خرێت. كه‌واته ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌رێگایه یه‌ك ده‌گرێته‌وه، كه له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریكا پێشكێشی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێ بۆئه‌وه‌ی له‌وێ دواته‌قه‌ڵ له ئاینده‌ی عێراق و سووریا بده‌ن. بێگومان له‌وباره‌وه قسه له‌گه‌ڵ مۆسكۆیش كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا له‌باره‌ی گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پۆتین نووسیویه‌تی "كاتی ئه‌وه هاتووه به‌شێوه‌یه‌كی بونیاتنه‌رانه له‌گه‌ڵ رووسیادا هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێین".
به لێكدانه‌وه‌یه‌كی دی، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌و تێگه‌یشتنه گه‌یشتوون، كه ته‌وای كێشه‌كانی ناوچه‌كه له ئه‌نجامی به‌زۆر پێكه‌وه‌لكاندن و كۆكردنه‌وه‌ی پێكهاته ناهۆمۆجینه‌كانه له چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا. كه‌واته ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئاشتی و سه‌قامگیرییه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 1919له‌كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس دوای دابه‌شكردنی غه‌نیمه‌ی دۆڕاوه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆی كرد، مه‌حاڵه بێ ده‌سكاریكردنی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه ئه‌و داخوازییه نێوده‌وڵه‌تییه بێته‌دی. بۆیه هیچ شك له‌وه‌دا نه‌ماوه، كه نه‌خشه‌یه‌كی نوێ بۆ ناوچه‌كه له‌به‌رنامه دایه.
هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه، كاتێك له به‌هاری 1991 تێكڕای گه‌لی كوردستان به په‌نابردن بۆ ناوچه سنوورییه‌كان ره‌تی كرده‌وه له‌ژێر ره‌حمه‌تی سوپا هه‌مه‌جییه ده‌ستبه‌خوێنه‌كه‌ی سه‌ددام درێژه به ژیان بدات، فه‌ڕه‌نسا له ده‌ركردنی بڕیاری 688 له 5ی نیسانی 1991 ده‌ستی باڵا و به‌شدارێكی كارا بوو.




