ئایا گۆڕان و کۆمەڵ وه‌كیلن؟

به‌كر ئه‌حمه‌د ئاكۆ
ئەورووپایی و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، ده‌مێكه زه‌نگی پێشوەختەی به‌دەوڵەتبوونی باشووری كوردستانیان لێ داوه و باشیش ده‌زانن، پاش له‌سه‌رپێی خۆ وه‌ستان له ڕووی داراییه‌وه، ریفراندۆم تیرێکە، کورد لەسه‌ر دڵی سایکس-پیکۆ دەیچه‌قێنێ. ئه‌وان هه‌ر ته‌ماشاكار نین، به‌ڵكه هاوكاریش بوون له سه‌رخستنی كورد له جه‌نگی دژ به تیرۆر و، دیاریكردنی جیۆگرافیای دەوڵەتەكه‌ی؛ كه ده‌شێ وه‌ك دووه‌م هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆیی وه‌سفی بكه‌ین.
ئێستا دەرفەتی سێیه‌م هه‌نگاوی سەربەخۆییی کوردستان، ئەوەندە لەبارە کە لە مێژووی سەدساڵی رابردوویدا كورد وای بۆ نه‌ڕه‌خساوه. پێرێ بوو سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرزی بەلژیکا هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك "لانکەی دیموکراسی و سەقامگیریی ناوچەکە" وه‌سف كرد و گوتی، جیهان پشتیوانیی لێ دەکات.
له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره چاره‌نووسسازه مێژووییه‌دا، كۆی حزبه سیاسی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینەکان، خۆیان و جه‌ماوه‌ر بۆ بڕیاردان له چاره‌نووسه‌كه‌یان تاو ده‌ده‌ن، گۆڕان و کۆمەڵ نەبێ، کە هێشتا له دەرەوەی بازنه‌ی دوایین هه‌نگاوه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆیین.
ڕاستتر بڵێین، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، هه‌ر به ته‌نیا له قاوغی به‌رهه‌ڵستكاریی جارانیاندا نه‌ماونه‌ته‌وه و، ڕاشكاوانه و بێشه‌رمانه په‌رده‌یان له‌سه‌ر ڕووی خۆیان لاداوه و ڕایانگه‌یاندووه، كه به‌ره‌ی دژه‌سه‌ربه‌خۆییان پێكهێناوه.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م دڵنایییه‌م، دوو خاڵی جیددیی كه‌ناڵه دۆسته‌كه‌ی گۆڕان كه ئێن ئاڕتییه، ده‌خه‌مه‌وه به‌ر دیتی هاونیشتیمانیان، به تایبه‌ت شوێنكه‌وتووه خه‌ڵه‌تێنرواوه‌كانیان و نابێ هه‌روا به ئاسانی به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕ ببێ، له‌وه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌رانیان له‌ق له به‌خت و شانازیی به‌شداریكردنیان له بڕیاردان له چاره‌نووس ده‌ده‌ن:
''1- گۆڕان و کۆمەڵ ترسیان هەیە ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت و هەڵبژاردنەکان دوابخرێن ئەوەش بە زیانی ئەوان بشکێتەوە و، دەنگەکانیان کەم بکات.'' ئه‌مه یانی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل كه بڕیاردانه له چاره‌نووس، ده‌خه‌نه ژێر پێ و پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی عێراقیان مه‌به‌سته.
''2- ئەو هەڵوێستەی گۆڕان دووفاقیی ئەو بزووتنەوەیە نیشان دەدات لە بۆچوونەکانیدا، لە کاتێکدا خۆی بەشێك لەلایەنە سیاسییەکانی پێ تۆمەتبار دەکات، بۆنمونە ئێستا کە داوای دواخستنی ڕیفراندۆم یان ئەنجامدانی لەگەڵ هەڵبژاردنەکاندا، پاشەکشێکردنە لە هەڵوێستەکانی ڕابرووی کە تیایدا بە مەرجی ئاساییکردنەوەی پەرلەمان و هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم، ئامادە بوو گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بکات.''
ئه‌مه‌شیان نیشانی ده‌دا كه گۆڕان به كۆمه‌ڵیشه‌وه، سه‌ركردایه‌تییه‌كی شێواو و ناجێگیریان هه‌یه و بڕیار له‌ده‌سته خۆیان نییه.
به‌ره‌نجام، ده‌گه‌ین به‌و ڕاستییه‌ی كه، لایه‌نی سێیه‌م له‌نێو هاوكێشه‌كه‌دایه و، له‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشوویان پاشه‌كشه‌ی پێ كردوون. هه‌ڵوێستێك كه داگیركا‌ر ڕاسته‌وخۆ ناتوانێ به‌ر به خواستی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان بگرێ له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسه‌كه‌ی، ئه‌وان به وه‌كاله‌ت ده‌یكه‌ن.
وه‌كیلن چونكه، جیا له جه‌ختكردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد كه پاشه‌كشه له ریفراندۆم نییه، له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی كوردستان و شاندی یاوه‌ریشیدا به ڕوونی ده‌ركه‌وت ڕیفراندۆم بووەتە دیفاکتۆ و، پرسه هه‌ره‌گرینگه نیشتمانییه‌كه‌ش كه ده‌وڵه‌ته لە دوای ریفراندۆمدا له‌دایك ده‌بێ. جا وه‌كیلی داگیركاریش ئه‌مه‌ی ئاسان پێ هه‌زم ناكرێ و به خه‌ته‌ر له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانیی ئاغاكه‌ی ده‌بینێ. ئاخر كه وا نه‌كه‌ن، ئاسایشی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته خه‌ته‌ره‌وه.
وه‌كاله‌تی ئه‌م دوو هێزه له دواهه‌ڵوێستی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كی كۆمه‌ڵ و ڕاگه‌یاندنه شه‌ڕخوازییه‌كه‌ی دوێشه‌وی گۆڕان باشتر به‌رجه‌سته ده‌بێ، كاتێ ئه‌وی یه‌كه‌میان گوتی: چه‌كمان داناوه به‌ڵام غیره‌تمان دانه‌ناوه!، گۆڕانیش كه زه‌نگی ''هەر پێشهاتێکی نەخوازراو''ی لێدا!. زه‌نگێك كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌نگه‌ی چه‌ندان جاره حه‌شدی شه‌عبی لێی ده‌دا؛ ئاخر هه‌ڕه‌شه له كێ و له پێناو چی و بۆ وا ده‌كه‌ن؟.
بیری ئه‌و دوو هێزه ده‌به‌مه‌وه بۆ تێگه‌یشتن له‌و راستییه‌ی، هه‌ڕه‌شه له ئه‌زموون و ئاسایش و ده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕوانكراوی خه‌ڵكی باشووری كوردستان، به واتای هه‌ڕه‌شه‌یه له ته‌واوی جیهان، زلهێزان وا ده‌ڵێن و قسه‌ی من نییه. به‌وواتایه‌ی، هه‌ر هه‌وڵێكی بشوێنه‌خوازان كه ئامانجه‌كه‌ی وه‌ستاندنی دواهه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆییه بێ، قه‌بووڵ ناكرێ و سه‌ری سیاسه‌تی پلانگێڕییان ده‌خوات. ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانیش، جا به‌غدا و داگیركاران پێی ڕازی بن یان، وه‌ك ڕواێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی دا، ڕێزگرتن و جاڕدانی ئه‌و بڕیاره ده‌بێ كه خه‌ڵكی كوردستان له ڕیفراندۆمدا ده‌یده‌ن.




