دووکانه‌كانی سیاسه‌ت و كه‌لێنی مۆراڵی (Moral Gap)

جه‌بار قادر
(Moral Gap) لە دیدگای زانسته جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تییەوە خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌شێكه له‌و كه‌لێنه مۆراڵییه‌ی كه له ڕه‌فتار و روئیای به‌شێك له مرۆڤه‌كاندا به‌دیار ده‌كه‌وێت. به‌تایبه‌تر ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌ی كه له نێوان ڕه‌فتار و بیركردنه‌وه و به سووكبینین و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه ده‌رده‌كه‌وێت، یان ڕه‌تكردنه‌وه و به سووككردنی پرۆسه‌ی ژیان و بیركردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه‌یه.
چه‌مكی دووکانی سیاسی، به به‌رده‌وامی گرووپێكی دیاریكراو له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌كاری ده‌هێنن. به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌مكه له به‌رانبه‌ر ئه‌و حزبانه‌یه كه یه‌ك كورسی یان زیاتریان له په‌رله‌ماندا هه‌یه، هه‌روه‌ها پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كان، كه بیركردنه‌وه و شرۆڤه‌كردنی واقعی سیاسی و روئیابینیی سیاسی و ڕه‌فتاره‌كانیان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جیاوازه، ئه‌م زمانی قسه‌كردنه به‌دوای خۆیدا چه‌ندین پرسیار و گومان درووست ده‌كات، له‌گه‌ڵ دوو تێبینی كه بریتیین له:
یه‌كه‌م: دووکانی سیاسه‌ت چییه و كێن؟ هه‌ر حزبێك كه توانی كورسییه‌ك یان زیاتری په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بهێنێت، ده‌كرێت به دووکانی سیاسی هه‌ژمار بكرێت؟ ئایا له ئه‌ورووپا و وڵاتانی دیكه‌دا به‌و حزبانه‌ی كه یه‌ك كورسی یان زیاتریان هه‌یه به‌م زمانه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن؟ بۆ نموونه دووکانه‌كانی سیاسه‌ت (به تەرازووی گۆڕان) له سوید بریتییه له بێلایه‌نه‌كانی (چونكه یه‌ك كورسیان هه‌یه)، له نه‌مسا Team Stronach ـه. له فه‌ره‌نسا بریتیین له الحركة الدیمقراطیة-إنهضوا فر‌نسا-الجبهة الوطنیة-الحزب الدیمقراطی المسیحی- له ئه‌ڵمانیا بریتیین له الناخبین الأحرار-حزب القراصنة الألمانی-الحزب القومی الدیمقراطی الألمانی-الحزب الدیمقراطی البیئی-حزب العمل وسیادة القانون والرفق بالحیوان وتشجیع النخبة والدیمقراطیة الشعبیة. الحزب الدیمقراطی الحر-حزب القراصنة الألمانی. له‌كاتێكدا كولتووری سیاسیی هه‌موو حزب و وڵاتانی دینا به ڕێزه‌وه له بوون و كاریگه‌ریی ئه‌م حزب و گرووپانه ده‌ڕوانن، ئه‌وان پێیانوایه كه كولتووری سیاسی به‌م فره‌یی و جیاوازیانه‌وه جوانتر و به‌هێزتر ده‌بێت، نه‌ك به سووكبینینی ناوهێنان و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیركردنه‌وه و روئیا و هه‌نگاوه‌كانیان؟
دووه‌م: سووكایه‌تیكردن به حزب و گرووپه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی دیكه و به‌كه‌مزانینیان، دووره له هه‌موو مۆراڵێكی كولتووری سیاسی، دواجار هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وه‌ك تۆ بیر ناكه‌نه‌وه و هاوئاوازی تۆ نین، ناكرێت به سوك ته‌ماشایان بكه‌یت. ئاخر كه وه‌ك تۆ بیریان بكردبایه‌وه و هاوئاوازت بوونایه، ئه‌م ناو و ناتۆره‌شت لێنه‌ده‌نان؟. به داخه‌وه كێشه‌ی گه‌وره له كایه‌ی سیاسی‌دا بریتییه له بۆشاییی مۆراڵی (Moral Gap)، كه دواجار ئه‌م بیركردنه‌وه ئاناشیزمی و پۆپۆلیستیانه‌یه زیان به هه‌موومان ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌یره داوای دێموكراسی و فره‌یی بكه‌یت و پێشتوابێت سیسته‌می ئه‌م هه‌رێمه دیكتاتۆری و سته‌مكارییه، دواجار هه‌ر خۆشت سووكایه‌تی به هه‌موو ئه‌وانه بكه‌یت كه وه‌ك تۆ بیر ناكه‌نه‌وه، هه‌موو ناو ناتۆره‌یه‌كیان لێ بنێیت و ئازادیی هه‌موانیش پێشیل بكه‌یت؟ كه بمانه‌وێت وڵاتێكی مه‌ده‌نی و دێموكراسی دروست بكه‌ین، پێویسته ڕێز له جیاوازییه گرووپی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بگرین و، پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن په‌ره پێ بده‌ین.




